تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سامسۆنگ کەلێنێکی گرنگ پینە دەکات

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

بەپێی [url=http://www.sammobile.com/2013/01/03/galaxy-s-iiis-latest-software-update-fixes-exynos-security-exploit-sudden-death-issue-too/]Sammobile.com[/url] دوو کەلێنی زۆر مەترسیدار لە ناوکی سیستەمی ئەندرۆیدی تەلەفۆنی[b] Samsung Galaxy SIII[/b] دۆزراوەتەوە، بۆیە دوێنێ کۆمپانیای سامسۆنگ لەڕێگەی نوێکاریەکەوە، چارەسەری بۆ ئەو دوو کەلێنەوە وەشاندووە، بۆیە پێوستە بەکارهێنەرانی ئەم جۆرە مۆبایلە بەزووترین کات ئەم نوێکردنەوەیە دابگرن.
بەپێی سامسۆنگ ئەم نوێکردنەوەیە جگە لە چارەسەری هەردوو کەلێنەکانی [b]Exynos 4210[/b] وە [b]4412[/b] ، چارەسەری کێشەی[b] «Sudden Death»[/b] هەندیک مۆبایل دەکاتە کە لەکاتی شەواندا لەکاردەکەون.
جگە لەو هەڵانەش سەچاوەکان باسی هەڵەیەکیان دەکرد لە کارتی دایکی ئەم تەلەفۆنانە، بۆیە ئەم نوێکردنەوەیە (Update) ە، چارەسەری ئەو کێشەیەشی لەخۆ گرتووە.
ئاشکرا نییە کەوا چەند بەکارهێنەر دووچاری ئەم کێشەیە بوون، بەڵام وتەبێژێکی سامسۆنگ لەلێدوانێکی بۆ [url=http://tweakers.net/nieuws/86386/samsung-komt-met-update-voor-probleem-defecte-galaxy-s-iiis.html]Tweaker[/url]ی هۆڵەندی دەڵێت، ئەم کەلێنانە هەموو تەلەفۆنەکانی[b] گالاکسی ئێس ٣[/b] ناگرێتەوە، بەڵکو ڕێژەیەکی زۆر کەم لەوانەیە بیرگەی تەلەفۆنەکانیان ١٦ گیگابایتە.
جێگەی ئاماژەپێکردنەوە ئەم نوێکردنەوەیە بەشێوەی خۆکار ئامادەنییە بۆ داگرتن لە هەموو وڵاتان، دوێنێ تەنیا بۆ وڵاتی بەریتانیا بەردەست بوو، بەڵام بۆ ئەوەی بتوانن بەزووترین کات دایبگرن بۆ پینەکردنی ئەم کەلێنە ئەوا باشترە تولئامرازی [url=http://www.samsung.com/no/support/usefulsoftware/KIES/JSP]Kies[/url] بەکاربهێنن.

بۆچوونەکان

دەستت خۆش بێت بۆ بابەتەکەت

دەستت خۆش بێت بابەتێکی جوانە