تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سامسۆنگ و ٥٥ ئینجیەکی OLED

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/02

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

لە کۆنفرانسی ساڵانەی CES دا هەردوو کۆمپانیای LG و سامسۆنگ نمایشی تەلەفزیۆنی ٥٥ ئینجیان بە تەکنەلۆجیای OLED کرد ، بریارە بەم نزیکانە سامسۆنگ لەم جۆرە تەلەفزیۆنانە بنیرێتە بازاڕەوە.
[url=http://kurditgroup.org/n/13158]تەکنلۆجیای OLED[/url] ، وێنەی تۆخ و جوانتر و ڕەنگی گەشتر و ڕوونتری هەیە لە تەلەفزیۆنی LCD و وزەی کەمتری پێویستە، تەکنەلۆجیای OLED نوێ نییە، بەڵام چونکە نرخەکەی گرانە فرۆشتنی ئاسان نابێت.
بە وتەی سامسۆنگ ئەم تەلەفزیۆنە وێنەیەکی زۆر ڕاستەقینە نماییش دەکات و کێشەی ڕەنگی چارەسەرکردووە وەکو لە تەلەفزیۆنیکی جۆری OLED کۆمپانیای سۆنی دا بەدیکرابوو.
ئەم تەلەفزیۆنە مۆنیتۆرێکی شوشەی سۆپەر OLED ی لەخۆگرتووە کە هەڵدەستێت بە بەرهەمهێنانی تیشکی ڕووناکی لەخۆیەوە و پێوسیتی فیلتەری ڕەنگی لابردووە بۆ یەکە پیسلەکانی هەر (RGB) ێک.
هەروەها ئەم تەلەفزیۆنە ئامادەیی 3D و تایبەتەمەندیەکانی تەلەفزیۆنی زیرەکی لەخۆگرتووە لەژێر ناوی کاردانەوەی زیرەک (Smart Interaction) و ژمارەیەک کردار و تایبەتەمەندیتری لەخۆ گرتووە ، هەروەها وەشانیکی چاککراوی Smart Hub، جووڵە بەدەنگ و ناسینەوەی دەموچاوی لەخۆ گرتووەو چارەسەرکەری دوو ناوکی لەخۆگرتووە کە مشووری ئەوە ئەخوات تەلەفزیۆنەکە زۆر بەخێرایی ئەرکەکانی راپەڕینێت.
ئەم تەلەفزیۆنە ٥٥ ئینجییەی سامسۆنگ نرخی نزیکەی ١٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکایی ئەبێت و بریارە لەیەکەم هەنگاودا ئەم پاییزە بنێردرێتە بازاڕەکانی ئەمەریکاو پێدەچێت نزیکەی سەری ساڵ بنێردرێتە بازاڕەکانی ئەروپا و وڵاتانی تر.


بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك زەندی پێم وابێت ئەشێ پاڵپشتی لە گووگڵ تیڤی بكات.بەڵام ئەو خانمە ئیرتیعاشی خستوەتە دڵ ئەو كەچەڵەی ناشیرینە!