تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

سامسۆنگ تاتەبژمێرێکی دوو سیستەمی بەرهەمهێنا

Rawand86

Rawand86

بڵاوکراوەتەوە

2013/06/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

لە نوێترین بەرهەمیدا، کۆمپانیای سامسۆنگ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە لەندەن تاتەبژمێری ATIV Q نوێی بڵاو کردەوە کە بە هەردوو سیستەمی کارپێکردنی ویندۆوز ٨ وە ئەندرۆید کار دەکات، ئەم تاتەبژمێرە شاشەیەکی 13.3 ئینجی لەخۆگرتووە کە لەسەر کیبۆردێك دادەنیشێت وە دەتواندرێت کیبۆردەکە جێگیربکرێت بۆ نوسین یانیش وەک بنکە "Stand" بەکاربهێنرێت وە پێنوسێکیشی لە خۆگرتووە.
توێژەرێك پێشبینی ئەوە دەکات کە ئەمە دەبێته ئاڕاستەیەک کە کۆمەڵێك کۆمپانیای تر چاولێکەری دەکەن. ئەم تاتەبژمێره Ativ Q نوێترین چیپی کۆمپانیای Intel لە جۆری Haswell بەکاردەبات وە سامسونگ دەڵێت, پاتری تاتەبژمێرەکە توانای هەیە ٩ کاتژمێر وزە ببەخشێت. وە مۆنیتۆرەکەی بەشێوەیەکی گەشاوە دیزایینکراوە کە دەتوانرێت لە دەرەوە لەبەر تیشکی خۆر بەکاربهێنرێت.