تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

زانیاری نوێ لە بارەی ios6 - بەشی١

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/08/11

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔8۔ )

 

پێشەكی :
ios6 وشانێكی نوێیە بۆ سیستەمی كارپێكردنی هۆشمەندی ئەپڵ كە لە سەر iDevice ەكان وەكوو ئایپاد،ئایفۆن،ئایپەد توانایی دامەزراندنی هەیە.بەڵام با گۆڕانكاریەكان لە بارەی ئەم سیستەمە هۆشمەندەی ئەپڵ بزانین .تا كۆتایی ئەم وتارە شوێنم بكەوەن :)
ناوەرۆك :
تائێستا وشانی تاقیكراوەی ios6 بەناوەی Beta 4 زۆرتر بۆ گه شه پێده ران بۆ داگرتن بڵاو بوه ته وه ئێوه ئه توانن به گه ڕانێك له سه ر په ڕه كانی ئینته رنێت ئه م وشانه په یدا بكەن.بۆ فێركاری دامەزراندنیش ئەتوانن سەردانی ئێرە بكەن .

ios6 بەرنامەی Passbook دەناسێنێت :
Passbook نوێترین ئەپی ئەپلە كە دەتوانن بێجێگای كارتی بانكی وهەژمارەی بانكی سوودی لێوەربگرن وكاتی تەواو بوونی تاریخی ئەم كارتانە ئێوە ئاگادار بكەنەوە.دەتوانین بڵێین(بێژین) كیسەی پوولە بۆ بەكارهێنەر.


ios6 تەلەفۆنێكی هۆشمەندی پێشكەوتوو:
كاتێك كەسێك پەیوەندیتان لەگەڵ دەگرێت و ئێوە ناتوانن وەڵام بدەنەوە چی دەكەن؟پەیوەندی دەچرن بەڵامios6 كارێكی كردوە كە چرانی پەیوەندی بە ناردنی كۆرتە پەیامێك كۆتایی پێ بێت دەتوانن بڵێن:"لە كاتی لێخورینی ئۆتۆمبیلم "-:) یان كاتێك ئێوە نزیكی ماڵ دەبن ئاگادارتان بكاتەوە كە بەو ژمارە پەیوەندی بگرن ئەمەش لە رێگای سیستەمی Location Service .

خزمەتگوزاریێكی تر كە ناسراوە بە Do Not Disturb لە كاتێك كە ماندوو و بێتاقەتن چالاكی ئەكەن پەیوەندیتان لەگەڵ ناگیرێت و كاتێك لەم ئاستە دەرهاتن پەیوەندیەكان ئاوەڵا بكرێتەوە.

ئەپلیكەیشنی فەیسبووك لەios6 :
فیسبووك وای كردوە كە ئەپڵ بەكارهێنەرانی بۆ ئەم تۆڕەكۆمەڵایەتیە لە دەست نەدات بەتایبەت كە بۆ ئەم ئەپە كارئاسانی زۆری كردوە. تەنانەت ئەتوانن ئەو پۆینتانە كە لە یاریەكان بەدستان هاوردوە لە Game Center پاشكەوتی بكەن بۆ دیتنی هاورێكانتان.

Facetime بەرز كرایەوە :
كاتێك دوو كەس ماك یان iDeviceێكیان بێت ئەتوانن لە رێگای وای-فای پەیوەندی وێنە بگرن كە لە ios6 ئەم وشانە بەرز كرایەوە.

وێیگەری سافاری :
گەر لە وێبگەری سافاری سوود وەردەگرن لە سیستەمی كارپێكردنی Lion تایبەتمەندی زۆری بە زیاد كراوە.كە ئەم گۆڕانكاریانەش لە سەر سیتەمی ios6یش ئەنجامدراون.بۆ نمونە : كاری دەرهێڵ ،بەكارگرتنیiCloud ،باركردنی پەرگەو كێشەی Full Screenنیش دروست بوە.

بەشی دووهەم ئامادە دەكرێت-چاوەڕوان بە!

پاشکۆقەبارە
Image icon new-call.jpg24.98 ک.ب.
Image icon passbook-ios.jpg26.38 ک.ب.
Image icon facebook-app.jpg28.15 ک.ب.
Image icon facetime-app.jpg36.06 ک.ب.
Image icon safari-ios6-main.jpg35.22 ک.ب.

بۆچوونەکان

سیمبیان و تەواو!، بژیت.

دەست خۆش
بزانین ئەپڵ بەو سیستەمەی دەگاتە کوێ ؟!

جا بە زاتی خوا هیچی شتی تازە نین ، چونکە هەمووی لە سیستمەکانی تر زۆر لە مێژە ئەوشتانە هەیە، گوناح نیە دڵ بەوانە خۆشکەی؟

جا وەڵاهی قەسەمی جەنابت لە سەر سەرم بەشەكی تری نانووسم كە وا هیچی ئەم سەگ....ە نەگۆڕاوە :!-

هههه نا نا بینووسە ، چونکە تالبی زۆرە ئەم ئەپڵە ، ئیتر دنیاکەیە خواردن ساردەوەبوو بە گەرمی بتدەنێ ئەبێ چەند ناخۆش بێ؟ ئەمەش وایە.

بژین،

دەست خۆش کاک قەزوان
ئەپڵ ناسراوە بە Apple - Heart of Technology

نا کاک هەردی.
King of "Entrepreneurial Adventure"

دەست خۆش ... فەیس تامیش لە سەر هێڵێ 3G کراوەتەوە لە ios 6 و سنووردار نەماوە بۆ وای فای.
چاوەڕێی بەشەکانی دوایی دەکەین ... سپاس