رێنمایی کڕینی تاتەبژمێر ( لێکۆلینەوە )
١٠رۆژ لەمەوبەر تاتێکم کڕی ! بلووتوس ، وایفای ،..ئەمانەی نییە .تەنانەت کامێرایشی کەنییە هیچ، مودیلەکەشی چینیە ! بەڵام کاری من رێدەخات. بە هۆی ئەوە من زۆر حەزم لە فەرهەنگە، وە تەنها کتێبیک کە دەیخوێنم فەرهەنگە ! بەڵام ئەی تۆ ؟
زۆرتر پێت خۆشە ڕۆژانە سەردانی پەڕەکانی ئینتەرنێت بکەی ! یان ئیتر کاتی ئەوە هاتوە کە PC بگۆڕی بە تاتێک ! پێت خۆشە بەجێگای تەلەفۆنەکەت تاتێکت بێت بۆ خوێندنی کتێبەکان و سیمکارتیش پاڵپشتی بکات ؟ ڕاوێستە ! دڵت بە یاریە ! یان پێت خۆشە زۆرتر لە گەشت و گۆزەرەکانت، وێنە بگریت و فیلمی پێ چاو لێبکەی ؟
باشە سەرت سووڕماوە کە چی بکڕی ؟ هەقتە ! ئەم هەموو مودیلە ! ئەم هەموو کۆمپانییە و لۆگۆیە ! وەڵاهی هەر ئەوە کە شێت نابیت باشە. گەر ئەم نووسراوە تا کۆتایی بخوێنیت دەزانی کام بەرهەم لە تاتەکان باشەو پێداویستی تۆ جێبەجێ دەکات. لەگەڵ کوردئایتیگرووپ بە !
گەر یەکەمین بارە کە دەچیتە نێو بازار بۆ کڕینی تاتێک پێشنیار دەکەم بەو مەرجە کە" پارەکانت لە گیرفان دا دەکەوێت" ئایپەدێک بکڕی ! بەتایبەت بەرەی چوارەمی ئەم بەرهەمە کە تایبەتمەندی و ئەکۆسیستەمی باشی بۆ دابین کراوە.تاتی Transformer Pad Infinity ئەیسۆسیش براستی قسەی بۆ وتن هەیە .رێکخەری ئۆراکڵی ٧ر١ گیگ ،کواڵێتی باشی پیشانگەرو توانای بەرز کردنی بیرگە و پشتیوانی لە HDMI . هەوڵ مەبە پارەکەت کەمە بەرێز گووگڵ دەستەکانت ماچ دەکات بەرهەمی نەکسووس خۆی بۆت کز کردووە ! بەتایبەت سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید کە تایبەتە وە بە ١٠٠دان هەزار ئەپی تایبەت ئەویش بە خۆرایی ! دەی کاکە چیت گەرەکە !تەنها ٢٠٠ دولار( ٢ وەرقی لای خۆمان )
[img]http://asset3.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2013/04/08/35618822-6965_610x435.jpg[/img]
[b]- سێ یاسا بۆ کڕینی تاتێکی گونجاو ! ئەمە زۆر گرنگە [/b]
[b]١- پێداویستیەکانت بناسە :[/b]
[img]http://asset2.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2012/09/11/35436489-20_610x435.jpg[/img]
پێش کڕین پرسیارەکانت بنووسە کە بۆ چی من دەبێ تاتێکم بێت ؟ پرسیارەکان زۆرن بەڵام ئەمانە گرنگن :
- ٢٤ کاتژمێر ئیشم بە ئینتەرنێتە ؟
- وێنەو فیلم زۆر لە کاری رۆژانم دا هەیە ؟
- پیم خۆشە کاری فۆنێشم بۆ بکات ؟
- کتێبە ئەلەکترۆنیکی زۆر دەخوێنم؟
- بتوانم بیرگەی زیاد بکەم !
-...
[b]٢- نرخەکەی هەموو شتێک نییە ![/b]
ئاگادار بە کە گرانترین تەتی بازار باشترین نییە ."ئەمە یاسایە ". بڕوانە ، کۆمپانیای ئامازۆن تاتێکی بەناوی کیندڵ هەیە نرخەکەی گۆنجاوە بەڵام دێت دابەزینی نرخەکەی لە رێگای ترەوە وەکوو فرۆشتنی ناوەرۆکی دیجیتاڵی قەرەبوو دەکات. بەڵام کۆمپانیای ئەپڵ هەم کواڵێتی باشی هەیە هەم ئەپەکانی HD باشن بەڵام دەبێت ٥٠٠ دولار بەرەو سەرەوە تەقدیم بکەی .
[b]٣- کۆمپانییەکان زۆر گرنگن ![/b]
[img]http://asset1.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2012/10/06/kindle_samsung-11_610x458.jpg[/img]
بۆ کۆمپانییای بەرهەم هێنەری تاتەکان زۆر هۆشمەندانە بگەرێ ! زۆر جار نوێکاری بۆ لابردنی باگ یا خۆد ڤایرۆسێک زۆر گرنگە ! کاتی وا هەیە پاش ماوەیێک تاتەکەت بە کاری زۆر خاو دەبێتەوە دەبێت بەپەلە کۆمپانیای خاوەن تات پاڵپشتی بکات. بۆ ئەوە زانیاریەکانت لەدەست نەچێت. باش وایە لە مێژووی کۆمپانییا لێکۆلێنەوەیێکتان هەبێت لەم بارە. گەر تاتێکی ئەندرۆید دەکریت، سامسۆنگ هەڵبژاردەیێکی باش دەبێت.
[b][url=http://dictio.kurditgroup.org/dictio/dimension]قەبارەی[/url] تاتەبژمێر :[/b]
[b]٩ر٧ تا ٧ ئینچی (چکۆلە) :[/b]
[img]http://asset3.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2012/06/28/35338333-14_610x435.jpg[/img]
[url=diagonal]تیرەیی[/url] ئەم تاتانە لە نێوان ٧ تا ٨ درووست بوون هەر بەم بۆنەشەوە چکۆلەیان پێدەڵین. زۆر ناتونین بڵێین تایبەتمەندی باشیان هەس(هەیە). بەڵام بۆ خەڵک زۆرتر دەیکڕن ؟ وەڵام : ١- گواستنەوەو جێگیر بوون لە دەستدا ٢- نرخی کەمیان ٣-سوود وەرگرتن بۆ گەڕان لە وێب و خوێندنی کتێبەکان !
[b]٩ر٨ و ١ر١٠ ئینچی ( مامناوەندی ) :[/b]
[img]http://asset3.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2012/10/22/35332494-15_610x435.jpg[/img]
ئاساییترین تات کە درووست دەکرێت . زۆرتر بە کوالێتی بەرز و پیشانگەری گەورە ناسراوە . هەر ئەمانەش بوە بە جیاوازی لە تاتە ٧ ئەیچیەکان.پیشانگەری گەورە خۆی تایبەتمەندیێکە بۆ دیتنی فیلمەکانی FULL HD .ئازموونی کار کردنیان زۆر خۆشە بەتایبەت بۆ یارییە قورسەکان . هەروا باترییەکەشی گەورەترە خێرایی زۆرتر و بەهێزترە.
[b]گەورەتر لە ١ر١٠ ئینچی :[/b]
[img]http://asset3.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2012/06/05/35190311-11_610x435.jpg[/img]
ئامری بەرهەم هاتنیان زۆر کەمە . بەڵام لە سەر ویندۆز ٨ زۆرە ! بە هۆی ئەوە کە کارکردی جووتیان هەیە، واتە تات و PC پێاندەڵین هیبریدی یان تێکڵاو.تەختە کلیل ،خێراتر ،نرخێکی گرانتر یان فرەتر.
[b]تائێرە زانیت کە تات چۆنە و کام قەبارەی بە دەردت دەخوات ! با لەمەودوا بزانین رەقەکالاکانی چۆن بێت باشە بۆمان ! ئەو تایبەتمەندییانەی کە هەر تاتێک دەبێ لە بواری رەقەکالا بیبێت باسی دەکەین ! گرنگەکانی :[/b]
[b][/b]
[b]١- رێکخەر :[/b]
- A6X ئەپڵ:
یەکێک لە خێراترین رێکجەرەکانە کە لەسەر بەرەی ٤ی ئایپەدی دامەزراوە کە یەتوانن بە خێرایی ئەپەکان ئیجرا بکەن. بە یارمەتی گرافیکی ٤ ناوەرۆکی PowerVR SGX 554MP4 تانانەت ئێوە ئەتوانن قورسترین یاریەکانی پێ ئەنجام بدەن بێ ئەوە کە ئاخێک هەڵکێشێت.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/r-acc_0.jpg[/img]
- Tegra 3 ئەنویدا:
رێکخەرێکی٤ ناوەرۆکی بە زۆرترین هێزی کارکردن ! بەڵام لە کایە قورسەکان کەمێک کەم دێنێت ئەویش زۆر گرنگ نییە!
[img]http://asset0.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim2/2013/06/28/Tegra_4_high_res_610x407.jpg[/img]
- Exynos رێکخەری تایبەت بە سامسۆنگ :
تا ئێستا لە تێگرا پێش کەوتووە ! بەرەی نوێی ئەم رێکخەرە بە ناوی Exynos 5250 ، رێکخەری تێگرای سەرسام کردووە ! کاتێک بە تاتی Nexus 10 کار دەکەن دەزانن چەندە بەهێزە.
[img]http://asset0.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim2/2013/06/28/Snap-800.png[/img]
[b]٢- کوالێتی پیشانگەری تاتەکان :[/b]
[b][/b][img]http://asset1.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2012/09/11/35436489-16_610x435.jpg[/img]
گەر بەشوێنی پیشانگەرێکی دەرەوشان یان شارپ دەگەرێن دەبێت رووناکی (رەزۆلەیشێن) و پەنێلی رووناکی سەرنجتان ڕاکێشێت.رەکۆردی زۆرترین رووناکی بەلای نەکسووسی١٠یە کە توانی ٢٥٦٠ لە١٦٠٠ هەزار پیکسێل کە تەختەی ١٠ ئینچی خۆی جێگیر بکات.لە پلەی دووهەم ئایپەد رۆتینای ئەپڵ بە رووناکی ۲۰۴۸ لە ۱۵۳۶ پیکسێڵ.گەر بۆ ئێوە دیتن لە گۆشەکان زۆر گرنگە پێشنیاری ئێمە تاتێکە کە پەنێلی IPS یا PLS ببێت.ئاگادار بە گەر درەوشانی تاتەکەتەن کەم بێت کاتێک لە دەرەوەن ناتوانن چاو لە تاتە کە بکەن بۆ کار کردن.
بۆ تاتە ٧ ئەیچیەکان رووناکی HD یان1280لە 720 گونجاوە.
[b]٣- سیستەمی کارپێکردن یان OS :[/b]
[b]iOS :[/b]
لە سەر دەمی ناساندنی یەکەمین ئایفۆن ئەم سیستەمە زۆر بە هێز خۆی نواندووە !پەیوەندی بە بەکارهێنەر زۆر بە سادەیی ! بە ١٠٠دان هەزار ئەپی بە هێز، سەستەمێکی بەهێز وە خێرا .کێشەی یەوەیە کە تەنها دەبێت لە فروشگای ئەپڵ نەرمەواڵەی بۆ دابەزێنیت گەر ئەپەکان جیلی:) نەکەی. ئەمەش بە پێچەوانەی ئەندرۆیدە. بۆ گواستنەوە دەبێت لە ئایتوونێس سوود وەربگریت .بۆ گوێ گرتن لە پەرگەی موسیقا یان ئاهەنگ دەبێت فۆرماتی تایبەتی ئەپلت بێت.
هەر وەک تاتەکەی من کە لەسەرەوە باسم کرد ناتوانیت لە بلوتوس و وای-فای سوود وەر بگریت.بە گشتی بەرێوەبردنی پەرگەکان لە ئایفۆن براستی دژوارە.
[img]http://asset2.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2012/10/26/Screenshot_2012-10-26-10-11-22_610x381.png[/img]
[b]ئەندرۆید :( بەرخەکەی خۆم )[/b]
زۆرترین بەکارهێنەری هەیە ! بەتایبەت ژمارەی ئەپەکانی گەیشتەتە نزیک ٦٠٠ هەزار ئەویش زۆرتر بە خۆرایی ! دەڵێن گووگڵ پشتیوانی دەکات. سەرچاوە کراوەیە واتە جەنابت کۆدەکانی دەبینیت و دەیگۆریت . لەسەر بنەمای سیستەمی کارپێکردنی لینوکسی ١ر٢ نووسراوە (گەر هەڵەم نەکردبیێت). وشانی ٢ر٤ بە ناوی پاستیل تەنیا لە سەر نکسووسی ١٠یە !
[b]ویندۆز ٨ :[/b]
[img]http://asset2.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2012/10/25/Screenshot_%2840%29_610x343.png[/img]
تاقەتی نووسینم نیە هەر ئەوەندە نۆکیای کرد بە ناو قوڕ قەناعتت بێت باشە.
[b]ئامازۆن :[/b]
ئەم سیستەمی کار پێکردنە لە سەر تاتەکەنی ئامازۆنن.ئیمکاناتی خۆرایی هەیە وەک کتێب بە کرێ گرتن لە یامازۆن .بەڵام هەچ کات بە پێ ئەندرۆید و IOS ناگەیێت.
[b]٤- بیرگەی ناوخۆیی :[/b]
[img]http://asset1.cbsistatic.com/cnwk.1d/i/tim/2012/10/23/35332494-23_610x435.jpg[/img]
زۆر سادەی مەگرە .بۆ پاشکەوتنی فیلم ، وینە و زانیاریەکانت پێویستە ! دەبێت بزانیت تا چەندە تاتەکەت پشتیوانیان دەکات. ٨ ، ١٦، ٣٢ و ٦٤ گیگ.بۆ زۆر کردنی بیرگە دەبێت نرخێکی زۆرتریش بدەیت .کە ئەوەیش ٥٠ تا ١٠٠ دولارە. ئەوەش بزانە ئەو نەرمەواڵانە و سیستەمی کارپێکردن، جار وا هەیە تا ٢٠% بیرگەی نێو تاتەکە بە خۆیەوە ترخان دەکات. کاتی وا هەیە بیرگە ٤ گیگە بەڵام تاتەکە پاڵپشتی لە دروازەی SD دەکات یەمەش باشە.
کاککە هەت تاتێکت کری گرنگ ئەوەیە تۆ لی رازی بیت ! تەواو بەڵام زانیاری باش کاتی کڕینیش نرخ دادەبزێنێت بەتایبەت فرۆشیاری لای خۆمان ! کاتێک چاوی لە قسەکانت چوە پشت گوێی ئەو کات نرخ دادەشکێت بێ ئەوە جەنابت ئاگادار بیت !

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 88.16 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون