روسێك هاكی ئەپەكانی ios بە خۆڕایی كرد
زۆر یەك لە ئەپلیكەیشێنەكان كە لە ios دانراون بە پارەیە و توانایی كڕینی لە نێو In-App Purchase هەیە.بەم شێوازە كە خۆدی ئەپەكە خۆراییە بەڵام بۆ سوود وەرگرتن لە تەواوی توانایی ئەپەكە پاش دامەزراندن ئەبێت نرخێك دابنن بۆ نموونه : ئەپێكی دەستكاری وێنە شایەد بە خۆرایی بێت بەڵام بەشێك لە توانایێكانی كار ناكات یان یاریێك كە خۆراییە بۆ چوونە نێو قۆناغەكانی سەرترەوە دەبێ بیكڕیت.
كڕین لە نێو ئەپەكان سیستەمێكی زیرەكانەی هەیە بۆ گەشەپێدەرانی ئەپەكان تاكوو بەكارهێنەر هان بدات بۆ كڕینی زۆرتر. بەڵام بلیمەتێكی روس هاتوە كارێكی زۆر رێك وپێكی كردوە كە نە جیل بریك بكات نە بەرنامەنوسی پێچەڵاوپێچی هەك تەنانەت دامەزراندنی دوو بەڵگەنامەی ئاسایش لە ماڵپەڕی ئەم هەككەرە و رێكخستنی DNS نوێ لە سیستەمەكەت. لە راستیش بەم كارە ئەپ ستۆری ئەم بلیمەتە وەك ئەپ ستۆرێكی مەجازی كار دەكات كە بە ئەپە پولیەكان ئەڵێت كاكی ئەپ پارەكە دراوە جەنابیشت بە تەواوی دامەزرێ.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/in-appstore.com_.png[/img]
تا ئێستا ماڵپەڕی ئەم بلیمەتە بەهۆی ترافیكی زۆر بسراوە بەڵام ZonD80 ی هاككەر گەرەكیەتی سێرڤێرێكی تایبەت بۆ ئەم كارە بكرێت.دەی كاكی ئەپڵیش دەبێت تاوانی زۆری داگرتنی خۆرایی ئەپەكان بدات،
خاڵ : ئەم داگرتنە لە لایەن بەكارهێنەر بە هەككەری روسی رێدەدات كە لە وشەی نهێنی و ناوی چوونەژورەوەی ئێوە لە نێو وروتینی سیستەمەكەت ئاگادار بێت.

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 226.51 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەست خۆش_>>>
(روسیایەکان بۆهاک کردن > چینیەکان بۆ کۆپی کردن > کوردەکان بۆ _______!
باشە هاک لە ئێران هەر بڤەیە؟
دەست خۆش~
لەهەنێ شوێن و پێگەکانی نێت ئەم کردارەیان بەمەترسیدار بۆ ئامێرەکانی ئەپڵ (ئای دیڤایس) وەسف کرد! وە دەشڵێن ئەپڵ لەهەوڵی ڕێگری کردنی in-appstore.com دەکا !
دەست خۆش
کوردەکانیش بۆ بردن
سڵاو.
دەستخۆش بۆ ئەو هەواڵە، هەموو ئەو گرفتانە (لە هەندێک وڵات) بە یاسا چار کراوە، تێکشکێنەر بەهەر پاساوێک بێت سزا وەردەگرێت، داخۆ ئەمجارە ڕووسەکان لەسەر ئەوە چۆن ڕەفتار دەکەن؟
kurdish bo be gana parsty