تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دەوڵەمەندانی جیهان ئایتی (بەشی ١)

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/06

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

لەگەڵ دەوەڵەمەندی فرە ، سەرپرشتیار و بەرهەمهێنەری پرۆژە گەورەكانی جیهانن.شێوازی ژیانیان چۆنە ؟ چۆن پارە خەرج دەكەن ؟ ئۆتۆمبیلەكانیان چۆنە ؟فرۆكەی تایبەتیان هەیە ! زۆرینەی خەڵك چاوەڕوانن كە ئەم پارەیە كە بەدەستیان هاوردوە لە نێو جیهانێك كە تێیدا ژیان بەسەر دەبن خەرجی بكەن ، بەڵام چۆن ؟
كەڵە دەوڵەمەندانی جیهانی ئایتی ئەو پارانەیان سەرفی ئامانجی خێرخوازی -نە خێرخواز بوون-دەكەن. لەگەڵمان بن با باشتر ئەم بەرێزانە بناسین.
لێری ئێلیسۆن : دەرمانێك بۆ پیری

زۆرتر بە هۆی خەرجكردنی زۆر ، ئتۆمبیلەكانی ،ماڵ وسامانی دەیناسن.تا لە بیرم نەچووە دوورگەیێكی لە هاواییش هەیە. بەڵام مرۆڤێكی خێرخوازە بۆ نموونە نەخۆشخانەی ئێلیسۆنی هەیە . ٦٩ ساڵ تەمەنی هەیە .لە سەر نەخۆشی ئاڵزایمێر و ئارترۆزە .تەنیا پارەكە بە تەنیا خۆی ٥ر٤٦ ملیۆنی یارمەتی هەژار داوە.
بیل گەیتس : باشتر كردنی ئاستی ژیان بەتایبەت وەڵاتەكانی ئەفریقای باكوور
لەگەڵ خێزانی بنگەی خێرخوازی گەیتسیان دامەزراند بە بڕی ٣ر٣ ملیار دولار. پێویست بە شرۆڤە ناكات

پیتێر تیل: چارەسەری نەخۆشی مردن


یەكێك لە یاریدەرانی فەیسبووك لە سەرەتاوە بوو . لێكۆلینەوە لە سەر تەمەنی مرۆڤ دەكات كە بیگەیێنێت بە ١٥٠ ساڵ.باوری وایە كە مرۆڤ دەتوانێت نەمرێت .لە سەر هۆشی ساختە و پیری كار دەكەن(بنكەكەی تیل). پشتیوانی كۆمیتەی رۆژنامەنووسان و ماڤی مرۆڤە.

لۆرین پاوێڵ جۆبز :ناردنی منداڵە هەژارەكان بە زانكۆ


بێوەژنی خوا لێخۆش بوو جۆبزە. پارەكەی ٢ر١٠ ملیارە هەروا پشكی لە دیزنی و ئەپڵ هەیە. بۆ زانیاری ئاماژە بەوە دەكەم كە پشكی دیزنی ئەم خاتوونە ٢ برانبەری پشكی ئەپڵە. زۆرترین چاڵاكی یارمەتی منداڵی هەژارە كە پارەیان نیە بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن وە یارمەتیان دەكات زانكۆ بە باشی تەواو بكەن.ئەم خاتوونە بەرێوەبەری Emerson Collective كە ئیشی یارمەتی وپشتیوانی مادی بۆ چاڵاكوانای بەشی فێركارین.