تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دێل و تەنکترین تاتەبژمێر لە جیهاندا

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/09/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

گەورە کۆمپانیای بەرهەمهێنەری کۆمپیوتەر Dell ، تەنکترین تاتەبژمێری لە کۆنفرانسی پێشخەران لەگەڵ کۆماپانیای Intel نماییشکرد.
Venue 8 7840 ناوی ئەو تاتەیە و تەنکیەکەی تەنیا ٦ ملیمەترە، بەمەش ئەم مۆدێلە تەنکترین تاتەبژمێرە لەجیهانداو لە ئایپادیش تەنکترە. ئایپاد ئەیر ٧،٥ ملیمەترە و Sony Xperia Z3 ٦،٤ میلمەترە.
[img]http://bilde.dinside.no/dell+med+verdens+tynneste+nettbrett.jpg?o=5175797&w=620&frame=0&ee=[/img]

ئەم تاتەبژمێرە چوار کامیرای هەیە، بۆ ئەوەی بەجوانترین شێوە وێنەی پێبگیرێت و شێوازی وینەگرتنی لە مۆبایلی HTC one M8 دەچێت.
مۆنیتۆری ئەم تاتە لەجۆری Oled و لە باشترین جۆرەکانە کە بەرهەمی کۆمپانیای سامسۆنگە، پێوانەکەی ٨،٤ ئینجە و بە وردی 2560x1600 پیکسەل ،پرۆسێسەری چوارناوکی لەجۆری ئینتەل ئەتۆمی لەخۆ گرتووە و ٢،٣٣ گیگاهێرتز بەهێزە و بیرگەی ٣٢ گیگابایتە.

شایانی باسە ئەم تاتەبژمێرە سیستەمی ئەندرۆید لەخۆ دەگرێت و تاکو ئێستا ئاشکرانییە کە کەی ئەم تاتەبژمێرە دەنێردرێتە بازاڕەکانەوەو نرخەکەشی نەزانراوە.