دیمانە: تەلەفۆنی هۆشمەند و ڕکابەریی کۆمپانیاکان
پەیوەندی کردن بە تەلەفۆن نوێ نییە، داهێنان و خواستی مرۆڤیش بۆ بەدەست هێنانی نوێکاریی شتێکە لەسەری ڕاهاتووین، لەگەڵ ئەوانەشدا لەم ساڵانەی دوایدا بواری گەیاندن و پەیوەندیکردن زۆر بەخێرایی پەرەی سەند و لە چەند ساڵێکدا چەندین مۆدێل لە ئامێری دەستگێڕ هاتە بازاڕاکان، بۆ کپ کردنی ئارەزووەکانمان قورساییان لەسەر گیرفانی خەلک دروست کردووە، هێشتا بە خەیاڵ وێنای تەکنیکێک دەکێشین، بەیانی لە ئامێرێکی نوێدا پیادە کراوە. بە پێی ئاماری (IDC) تەنیا لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا[url=http://www.idc.com/getdoc.jsp?containerId=prUS23503312]١٥٢،٣ملیۆن تەلەفۆنی هۆشمەند فرۆشراوە[/url][١]، بۆ قسە کردن لەسەر ئەو ئامێر و سیستەمانە و دواڕۆژیان، ڕوومان کردە[u] [url=http://kurditgroup.org/u/%D9%87%DB%8C%D9%88%D8%A7]بەڕێز کاک هیوا[/url][/u]، ئەندامی کوردئایتی گروپ، کە خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی لیدس لە بەریتانیا و توێژینەوە لە بواری تەلەفۆنی هۆشمەندا دەکات.
[b]کاک هیوا دیمانەت بەخێر![/b]
[b]هیوا[/b]: سوپاس کاکە ئاراس، پێشەکی خوێندنەکەی من بەڵێ لەسەر ئامێرە هۆشمەندەکانەو خۆشم پێم خۆشە بڵێم لەسەرەتای دروستبوونی ئەم ئامێرانەوە پێم خۆش بوە بیانکەم بە بواری پسپۆڕی خۆم بەڵام خوێندنەکەم خۆی لە وێناکردنی زانستی داتای جیۆلۆجیدایە کە سەربەگروپی visualization and virtual realityم لە زانکۆ. وەڵامی من بۆ ئەم پرسیارانە زۆرتر ئەکادیمی ئەبێت لەوەی وەک پسپۆڕێکی
پرۆگرامکردن یان بوارەکان خۆی وەیان پسپۆڕی بازار وەڵام بدەمەوە.
[b]کاک هیوا، باوەشی خەڵک بۆ تەلەفۆنی هۆشمەند (Smartphone) بە کام هۆکارانەیە؟[/b]
[b]هیوا[/b]: بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەبێ بیکەین بە چەن بەشێکەوە وەک لە سیاقی پرسیارەکەتدا هاتوە:
یەکەم: بەبڕوای من ئەو قسەیەی کە ئەڵێ (بیرم نیە کێ کردویە) کە ئەگەر داهاتت پشتی بەست بە پێداویستیە بنەڕەتیەکانی مرۆڤ لەوانە (خواردن، لەبەرکردن و پەیوەندی و تێکەڵی کردن و هتد) هەمیشە داهاتووت مسۆگەرە یەکێکە لە هۆکارەکان بەڵام لە دوو لەو شتانەوە. چونکە یەکێک لەو پێداویستیانەی مرۆڤ خۆی پەیوەندیکردنە، وە دانەبڕاو لەمیش کە بەڕای من بێ پەیوەندی بەمڕۆ نەئەگەیشت مەسەلەی بزواو بونی مرۆڤە، واتە گەڕۆک بوونی مرۆڤ چ لە ژیانی ئاسایی چ لە کارو کەسابەتدا. ئاسانکارێک بۆ ئەم تایبەتمەندێیتیەی مرۆڤ ئامێرێکی پەیوەندی کردنە، پەیوەندی بۆ ئاسانکاری خودی گەڕانەکە بێت یان بۆ دانەبڕانی مرۆڤ بێت لە خۆشەویستەکانیشی لە کاتی گەڕۆک بوونیدا.
دوەم: جۆری ئامێرەکە خۆی، ئەم جۆرە ئامێرانە بۆخۆی ئامێرێکن بۆ سەرگەرمی چونکە چەندین ئامێرن کۆکراونەتەوە لەیەک ئامێردا، بۆ نمونە کامێرا و ئامێری موزیک و یاریکردن و هتد.
سێیەم: بەربڵاوی مۆبایل خۆی لە دنیادا، هەر بۆ ئەوەی گرنگی ئەم پرسیارە بزانین پار ئامارێک بڵاوکرایەوە [ر] کەوا ژمارەی مۆبایل بە گشتی لە دنیا زیاترە لە ژمارەی فڵچەی ددان لە دنیادا کە بەڕاستی مایەی تێڕامانە.
چوارەم: بیرۆکەی Ubiquitous computing - بڵاوبونەوەی کۆمپیوتەراندن یان سادەتر کۆمپیتەر بچێتە هەموو سوچێکی ژیانی مرۆڤەوە، مۆبایل خۆشی کە لەپرسیاری دوەمدا باسی ئەکەین بڵاوترین تۆڕی بەستراوە بەیەکەوە، بۆیە باشترین ژینگەیە بۆ بڵاوبوونەوەی کۆمپیوتەراندن، ئەم بوارەش هەم خاوەن کۆمپانیاکان هەم خەڵکانی توێژەرەوەو بگرە مرۆڤ دۆستەکانیش پشتیوانی ئەکەن چونکە زۆرێک لە ئێمە باوەڕمان وایە کە نەهامەتیەکانی مرۆڤ لە دەست ئامێرەکان نیە، بەپێچەوانەی هەندێ لایەنی نەرێنی ئامێر کەوای کردوە خەڵک بە پێچەوانەوە بیری لێ بکاتەوە. بەڵکوو ئامێرەکان هەڵە ناکەن مەگەر مرۆڤ هەڵەیان پێ بکەن.
باوەڕ ئەکەم هۆکاری تریشی هەبێت بەڵام با تا ئێرە بەس بێت.
[b]دیارە ئامێرێک کە تەنیا تەلەفۆنی پێ بکرێ بەس نییە بۆ خەڵکی ئەم سەردەمە؟[/b]
[b]هیوا[/b]: بەڕای من نەک هەر بەس نیە بەڵکوو هەستێک پێم ئەڵێ پرۆگرامکردن و تەرکیز لەسەر ICT واتە تەکنۆلۆجیای پەیوەندی و زانیاری زۆریش دواکەوت، ئای سی تی سادەتر بریتیە لە تێکەڵکردنی تەکنۆلۆجیای زانیاری لەگەڵ هێڵەکانی پەیوەندی چ ماڵان بێت یان وەک لەسەروە باسمان کرد لەبەر گەڕۆکی مرۆڤ مۆبایل زیاتر ئەو بۆشاییەی داگیرکرد کە چەندین دووری تری خستوەو لە داهاتوشدا ئەخاتە پاڵ ئامێرێک کە تەنها تەلەفۆنی پێ ئەکرا. بەڵام پرسیارەکەت دروستە، لە دنیایەکدا کە ڕۆژانە سەدان گەر نەبێ دەیان ئیمەیڵ (لە ڕۆژئاوا زیاتر) بۆ تاکەکان دێت پێویستیەک دروست بوو کە بتوانرێ دوور لە لاپتۆپ و دێکستۆپەکان بەخێرایی ئیمەیڵەکان ببینین. بەڵام نابێ لەبیرمان بچێت تۆڕەکانی GSM بڵاوترین تۆڕی سەرزەوین، ئامارەکانم لانیە (بەڵام ئەم[url=http://www.worldtimezone.com/gsm.html%20] بەستەرەش[/url] خراپ نیە ) بەڵام وەک لەسەرەوە وتمان ئەگەر ژمارەی مۆبایل لە فڵچەی ددان زۆرتربێ قسەی تیا نیە کە تۆڕی مۆبایل لە تۆڕی ئاوی بەلوعا بڵاوترە، گرنگی تۆڕی مۆبایلیش ئەوەیە کە بەردەوامە، جێگەی متمانەیە، تاڕادەیەکیش گرانە و لەهەمووی گرنگتر سەرەکیترین ڕێگای پەیوەندی کۆمەڵە. ئەمەش خۆی وا ئەکات کە تەکنۆلۆجیای زانیاری بە ئاسانی تۆڕێکی وا بکاتە شوێنی باڵکێشان، وەک بینیمان بە ڕەقەکاڵای دروست و سیستمی کارگێڕی دروست لەماوەی تەنها ۵ بۆ ٦ ساڵی ڕابردوودا چ گۆڕانکاریەک لە ئامێرە تەلەفۆنیەکاندا ڕویدا.
[b]سیستەمی ئەندرۆید خەریکە وەرچەرخانێک دروست دەکات لەم بوارەدا، لەم ڕووەوە دواڕۆژی سیستەمەکانی تر چۆن دەبینیتەوە؟[/b]
[b]هیوا[/b]: بەڕای من هاوکێشەی ئاندرۆید بەرامبەر ئەوانی تر هەمان هاوکێشەی لینوکس بەرامبەر ئەوانی ترە (مەبەستم سەرچاوە کراوە بەرامبەر خاوەندارێتی). ئەمڕۆ ئەخوێنمەوە کەوا ئوبونتوو وا تازە خەریکە پێگەیەک دروست ئەکات بۆ خۆی. بۆچی ئاندرۆید وا گەشەی کرد ئاشکرایە کە توانای گوگڵی لەپشتەوە نەبوایە هەر بەبچوکی ئەمایەوە (وەک ئەزانین ئاندرۆید کڕدرا لەلایەن گوگڵەوە لە ۲٠٠۵) ئێستا وا پشکێکی گەورەی ئامێرە هۆشمەندەکانی پڕکردۆتەوە. بەهەمان شێوەش سیستمی ماکنتۆش و ویندۆزیش. بەڵام لەوەش گرنگتر کە گوگڵ پشتیوانی سیستمەکەیە بازاڕی پرۆگرامەکانیشیەتی (گوگڵ پلەی مەبەستمە) کە تەنها بەچەند کرتەیەک ئەتوانی ئەوەی لەبازاڕدا هەبێت دایگریتە سەر ئامێرەکەت. وە هەندێک تایبەتمەندی گرنگی هەیە کە سەرەتا بە سەرچاوەکراوەبوونی دەست پێ ئەکات و کۆتاییشی لەوەدا خۆی ئەبینێتەوە کە زلهێزەکانی دروستکردنی ئامێری ئەلیکترۆنی وەک سامسونگ ناچارن بیکەنە سیستمی کارگێڕی ئامێرەکانیان وە لە بەرهەمە ناوازەکانی گوگڵیشدا خۆی ئەدا لە لوتکە: گەڕان، وەرگێڕان، ئیمەیڵ وە نەخشە.
[b]کەواتە ڕکابەرێکی سەرکێشە..[/b]
[b]هیوا[/b]: گلەیی هەرە گەورە لە ئاندرۆید لەلایەن جۆبزەوە بوو کە پێش مردنی وتی "ئامادەم دوا فلسی ئەپڵ لەسەر لەناوبردنی ئاندرۆید سەرفکەم چونکە دزراوە"[ب] ئەمیش لەو ڕوەوە بوو کە ئەریک شمیدت پێش ئەوەی ئاندرۆید بکڕێت لەبۆردی ئەپڵ بوو وە ڕاستەوخۆ لەسە ئایفۆن ئیشی ئەکرد و گەڕان و ماپ و شتی دیکەی ناو ئایفۆن دەستی گەورەی گوگڵی لەپشت بوو.
[b]ئەی تێبینی خۆت چییە؟[/b]
هیوا: بۆخۆم گەر بمەوێ بەراوردێکیان بکەم ئەبێ سەیری ئەزمونی خۆم بکەم. ئەویش تەنها چەن پرۆگرامێکم بۆ ئاندرۆید و چەند دانەیەکیشم بۆ ئایفۆن یان ئای ئۆ ئێس دروست کردوەو وەک پەرەپێدەرێک ئەتوانم بڵێم لە ئای ئۆ ئێس چارەکێکی ماندوو بونی سەر ئاندرۆید ماندوو نابیت لەبەر ئەوەی وەک ئینگلیز ئەڵێن: وەستای چاک واتە ئامێری چاک، بەڕای من ئەپڵ توانیوە ئەو کوالیتیەی لە ئایپۆد و ئایماکەوە تا ئایپادەکانی خستویە بەردەست بەکارهێنەران لەوەش کەمتری پێشکەش بە پەرەپێدەرانی نەکردوە. بۆیە لەم ڕوەوە من گلەیی گەورەم لە ئاندرۆید لەو ڕوەوەیە. تا چەنە ئەم هەڵسەنگاندنە وەڵامی وەرچەرخانەکەی جەنابتان ئەداتەوە نازانم چونکە بەڕاستی جگە لەوەی سەرچاوە کراوەیە شتێکی تیا وەدی ناکەم کە گۆڕانکاریەکی کردبێ کە بە بلاکبێری و ئایفۆن نەکرابێت، چونکە بیرمان نەچێ پێشەنگی دنیای مۆبایلی هۆشمەند کۆمپانیای RIMی کەنەدی بوو کە بلاکبێریان دروستکرد.
[b]ئاخر سەرچاوەکراوەییەکە بەو مانایەیە کە هەر کۆمپانیاوە وەشانێکی جیای بۆ خۆی دروست کردوە و تایبەتمەندی تری تیا ساز داوە کە ئەوانی تر نیانە، قسەت چییە لەسەر ئەم گۆڕینکارییانە؛ مایکرۆسۆفت لەگەڵ نۆکیا پێکهات، گوگڵ هەستا بە کڕینی مۆتۆرۆلا، فەیسبووک بیر لە دروست کردنی تەلەفۆنێک دەکاتەوە ...[/b]
[b]هیوا[/b]: ئەمانە پێمان دەڵێن دواڕۆژ تەنیا بۆ بەهێزەکانە، ئەوانەی کە نەرمەواڵە و ڕەقەواڵەش بەرهەمدێنن.
لە یەکێک لە بابەتەکانی تەک کرەنچ لەم ڕۆژانە خوێندمەوە، بەداخەوە سەرچاوەکەم نەدۆزیەوە لێرە ناوی بهێنم، بەڵام وترابوو:
ئەگەر پێت وایە بواری مۆبایلی هۆشمەند گەشتۆتە لوتکە ئەوا بزانە کە هەڵەیت و ۵ ساڵی تر وەبیرخۆتی بهێنەوە بزانە لە چ ئاستێک ئەبین، تەواو لەگەڵ ئەو ڕایەم و هەمیشە ئەڵێم تا مۆبایلەکەم شتێک نەکات کە بەڕاستی تەنها ئەو پێی بکرێت، ئەوا تەنها لە نۆکیا 5110کەم هۆشمەندترە کە یەکەم مۆبایلم بوو لە ساڵی ۲٠٠٠. بۆیە لەو ڕوانگانەوە تاودانی ئەسپی کەسابەت لەلایەن ئەم زلهێزانەوە لەڕوی دابینکاری ڕەقەکاڵاکانەوە کە چەندین ساڵە ئەزمونیان هەیە کارێکی زۆر سەیر نیە. وە هەرسێ کۆمپانیای ناوهێنراویش ئاشکرایە کە بەهێزترین کارتی تەکنۆلۆجیای زانیاری کردوونی بە خاوەنی ئەو هەموو پارەیەی بتوانن مۆتۆرۆلا بکڕن یان لەگەڵ نۆکیا ڕێک کەون یاخود ئامێری مۆبایل دروست بکەن لەپێش چاوی زلهێزی وەک نۆکیاو سۆنی ئەریکسن.
بۆ ئەوەی ئایا داهاتوو بۆ ئەوانەیە کە ئەپڵ ئاسا شێرو خەتی پارەکەیان لەدەست بێت (نەرمەکاڵاو ڕەقەکاڵا) بەڕاستی مۆدێلێکی سەرکەوتووە چونکە وەک لەسەرەوە وتمان ئەم زلهێزانە کارتی نەرمەکاڵاکانیان بەکار ئەهێنن بۆیە کاتی ئەوەیە کە ئەو دەست باڵاییەت نەخەیتە ژێردەستی ژێردەستەکەتەوە. مەگەر لەم ڕوەوە هاوکێشەکە دروست بێ دەنا بە بڕوای من گەر کۆمپانیایەکی تری
وەک ئاندرۆید کارێکی چاکتر لەمان بکەن چۆن ئەپڵ توانی بە ماکنتۆش و ئێستاش بە ئایفۆن گەورەترین کۆمپانیای جیهانی دروست بکات (دیسان سەرچاوەکەم لانیە ئێستا) ئەکرێت شتێکی باشتر لە هەر چوار (گەورەترین باس ئەکەم) سیستمە کارگێڕیەکە دروست بکرێت و ئەوکات دیزاینەر و دروستکەری ڕەقەکاڵایەکیش کارێکیان بۆ بکات کە بتوانن زاڵ بن بەسەر ئەم زلهێزانەدا (دیسان مۆدێلەکەی لینوکس زەق ئەبێتەوە کە هەرچەن هەردوو ئایفۆن و ئاندرۆید لەسەر لینوکس کێنەڵ کار ئەکەن کەچی سیستمەکە خۆی هێندە نەناسراوە). ئەبێ بزانین کەوا ئەم زلهێزانەش وەک هەموو زلهێزەکانی تری دنیا زۆرجار خودی باڵ پەیداکردنەکەیان ببێتە هۆی لەناوچونیان.
[b]با بگەڕێمەوە سەر ئەپڵ، دامەزراوەی ئەپڵ لەم ڕووداوانە چۆن دەڕوانێت؟[/b]
[b]هیوا[/b]: ستیڤ جۆبز بەڕای من کابرایەک بوو کە بتوانێ باسی شتی لەم جۆرە بکات "هیوادارم لە داهاتوو ئەگەر ئەرستۆیەک هەبوو بتوانین عەقڵی لە کۆمپیوتەرێکدا هەڵگرین و دوای مردنی قوتابیەک نەک بتوانێ مێشکی بخوێنێتەوە بەڵکوو بتوانێ پرسیار لە ئەرستۆ بکات" ئەمە لە ۱۹۸۵ ئەم قسەیە ئەکات کە بەڕاستی جیهان بینیەکە تەنها لە ئاستی خۆیدا باس بکرێت. پێم وایە نە تیم کووک و نە ئەوانی تریش بتوانن ئەوەی ئەو بیری لێ ئەکردەوە وەیان ئەو خۆتەرخان کردنەی ئەو هەیبوو، هەیان بێت. ڕۆژگار ئەزانێت، بڕیاری ستراتیژی گەورەیان لەپێشە، دڵنیام سەرکەوتنیان لە ئای ئۆ ئێس وەک لە ڕاپۆرتێکدا هاتبوو زۆر کاریگەری گوگڵی لەسەر بوو. بەڵام دواتر بە app store شتێکیان کرد کە بێ وێنەیە بەڕاستی. یەکێک لەو بڕیارە گرنگانە وا بەڕێوەیە، دورکەوتنەوە لە گوگڵ ماپس [ا] ئەکرێ بوترێ ئەم هەموو قورساییە چیە لەسەر نەخشە، بەڵام ئەگەر پرسیاری یەکەم لەسەرەوە و بەشی یەکەمی وەڵامەکەی بەهەند وەرگیرا ئەوکات ئەزانرێ گرنگی نەخشە چەندە. لەگەڵ هەموو ئەوانشدا لەباوەڕی تاکە کەسی من هیچ کەم نابێتەوە کەوا هەرکەسێک وەک بیرۆکەی فیلمی شای ئەڵقەکان کاتێک قودرەتی ئەکەوێتە دەست جڵەوگیری کردن بەڕاستی کارێکی سەختە. بۆیە هەریەک لەم زەبەلاحانە زۆر بە ئاسانی ئەتوانن پێشێلکاری گەورە بکەن بەبێ ئەوەی کەس هەستیشیان پێ بکات. ئەم قسەیەم لەو ڕوانگەیەوە ئەکەم کەوا جیهانی تازە، جیهانی زەبەلاحی دەوڵەتەکان نیە، بەڵکە جیهانی زەبەلاحی کۆمپانیاکانی دەوڵەتانە (ئەکرێ بۆ تاکی کورد سەیربێت)
[b]لە ڕابردوودا خێراترین بەرهەمهێن توانییویەتی سەرکەوێت و دەست بگرێ بەسەر بازاڕدا، بۆ نموونە ئەپڵ بە ئایفۆن نیوەی بازاڕی بۆ خۆی گرت، ڕکابەرایەتی و شکاندنی ئەمە زۆر ستەمە، پێت وایە گوگڵ لەم ڕێسایە دەرباز بێ و لوتی ئایفۆن بشکێنێت؟[/b]
هیوا: پێشەکی ئێستا ئاندرۆید ٪۵٦ی بازاڕی هۆشمەندی داگیرکردوە.[ج]
ئەگەر قسەکەی جۆبز ڕاست بێت، وە ئەگەر وەک پیکاسۆ ئەڵێ "هونەرمەندی چاک لاسایی ئەکاتەوە، هونەرمەندی گەورە ئەدزێت" ئەوا ئەبێ ئاندرۆید شتیک لە ئایفۆنەوە فێر بووبێت. بۆیە لەسەر ئەساسی ئەوەی کەوا ویندۆز توانی هەرچەندە زۆر دواکەوت لەبازاڕی کۆمپیوتەری کەسیدا، کەچی ئێستا پشکی شێری هەیە، ئەکرێ لاری پەیج و ئەریک شمیدت شتێک ببین کە تیم کووکی سەرۆکی ئێستای ئەپڵ
نەتوانێ بیبینێت وەیان وەک جۆبز بە حەماسەتەوە بەرپەرچیان نەداتەوە. بەڵام بۆ ئەوەی دوایی بزانم ڕاست بووم یان هەڵە، من پێش بینی ئەوە ئەکەم کە ئاندرۆید نەتوانێ کارێکی لەم جۆرە بکات، بەڵکوو هیوادارم ببێتە هۆیەک بۆ کاریگەری لەسەر یان چاکسازی گەورە لە ویندۆز وەیان لادانەوەی خەڵکێکی زۆر بۆلای وەشانەکانی لینوکس و یوینیکس.
[b][url=Windows%20Phone%20in%20China%20groter%20dan%20iPhone]ئامارێکی تر هەیە[/url]، ئەویش ڕێژەی فرۆشی دامەزراوەکانە بەپێی وڵات، بۆ وێنە لە [url=Windows%20Phone%20in%20China%20groter%20dan%20iPhone]چین[/url]دا، مایکرۆسۆفت (ویندۆز فۆن) زۆرترین فرۆشی هەیە[٢]، یا لە [url=http://gs.statcounter.com/#mobile_os-IQ-weekly-201201-201220]ئێراق هێشتا سیمبیان[/url] لە پێشە[٣]، ئەمە وا ناکات کە هاوکێشەی کۆمپانیاکان لاسەنگ بێت و هیچ کامیان نەتوانێت تەواوی جیهان کۆنتڕۆڵ بکا؟[/b]
[u][b]هیوا[/b][/u]: ئەمەیان بەڕاستی زۆر ناتوانم لەسەری بدوێم تەنها سەرچاوەکانی جەنابتانم سەیرکرد بەڵام ئەتوانم بڵیم کەوا لەهەموو بازاڕێکدا یەکێک لە جەمسەرەکانی کاریگەری جەمسەری سیاسی و یاسادانانە، کە ئاشکرایە هەر دەوڵەتێک ئەکرێ پێی خۆش بێت لەگەڵ کۆمپانیایەک کە بەدڵی خۆی بێت دۆستایەتی دروست بکات بۆیە بە دڵناییەوە پەیوەندی سیاسەتی دەوڵەتان لەگەڵ سەرکەوتنی هەربەرهەمێکی مۆبایلی هۆشمەند ڕاستەوانە ئەگۆڕێت.
[b]کاک هیوا، ئارەزووم هەبوو باسی ئەپ و بازاڕی ئەپیش بکەین، بۆ ئەوەی درێژە نەکێشی ئەوە هەڵ دەگرین بۆ دەرفەتێکی دیکە، ئەگەر بەکورتی شتێکم لەسەر (ئەپ App) بۆ باس بکەیت..[/b]
[b][u]هیوا[/u][/b]: حەزەکەم ئەوە بڵێم کە من مانگی یەکی ۲٠۱٠ کاتێک کۆرسی ئای ئۆسم وەرگرت، مامۆستاکەم خۆی هەم کۆمپانیایەکی دروستکردنی ئاپی ئایفۆنی هەبوو هەم یەکێ لە ئاپەکانیان سەرکەوتنێکی باشی بەدەست هێنابوو. ئەوکات ژمارەیەکی سەرو ۱۲۷٠٠٠ ی خستە سەر پرۆجێکتەرەکەو وتی ئەمەنە ئاپ هەیە [د]. بەڕاستی حەپەسام! کەچی وەک لە وەڵامی پرسیاری ٤داباسم کرد هێشتا لە کوێیەتی ئەگەر
سەیری هەمان سەرچاوە بکەین [د]ئەبینین کەوا نزیک ۵ بەرابەری مانگی یەکی ۲٠۱٠ ئاپ هەیە. کەواتە لە دوو ساڵدا پێنج هێندە! پشکی داهاتیش لەوێدا دەر ئەکەوێت کە هەرچەن ئاندرۆید ٪۵٦ ی بازاڕی هەیە پشکی داهات لە ئاپەکانی ئاندرۆید لە چاو ئایفۆن+ئایپاددا بەڕاستی بچوکە.
زۆر سوپاس کاک هیوا بۆ ئەو دەرفەتە و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانم. زانیاری بەسوودمان وەرگرت. سەرکەوتوو بیت.
[ا] http://techcrunch.com/2012/05/11/come-ios-6-apple-will-reportedly-kiss-google-maps-goodbye/
[ب] http://www.bbc.co.uk/news/technology-15400984
[ج] http://www.gartner.com/it/page.jsp?id=2017015
[د] http://en.wikipedia.org/wiki/App_Store_%28iOS%29
[ر] http://60secondmarketer.com/blog/2011/10/18/more-mobile-phones-than-toothbrushes/
[١] بڕوانە - (http://www.idc.com/getdoc.jsp?containerId=prUS23503312)
[٢] بڕوانە بابەتی (Windows Phone in China groter dan iPhone) لە http://www.emerce.nl/nieuws/china-microsoft-
grote-leercurve
[٣] بڕوانە (StatCounter) - ئاماری ئێراق - http://gs.statcounter.com/#mobile_os-IQ-weekly-201201-201220

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
كاکە ئاراس زۆر سوپاس ماندوو بویت
دەستخۆش کاک ئاراس بۆ ئەنجامدانی ئەم دیمانەیە و هیوای سەرکەوتن و ئاییندەیەکی گەش بۆ کاک هیوا ئەخوازم.
کاک ئاراس@ هەڵەی وای تێدانابینم، بەستەرێک کەمێک هەڵەی نوسین بینی خاسم کرد، ئەگەر مەبەستیش بەستەرەکانی خوارەوەیە، چییان لێبکەم؟
نانت نان نەبێ بەس بازاڕت بێ .
بژین،
ئێمەش وەک گەلان پسپۆرمان هەیە.
سەرکەوتووبن.
جێگای شانازیت کاک هیوا، هیوامان بەردەوامیتە.
دەستخۆش کاک ئاراس.
مەسەلەی دیزینەکەی ئاندرۆید کە ئەمەش ۆەویوەندی بە ئاندی روبنەوە هەیە کە ماوەی سێ ساڵ ئیشی کردووە لە ئاپل ٨٩ بۆ ٩٢ ئەم مەقتەعە بخوێنەوە بەس لە خوا زیاتر چیان یەکە؟،بە ڕای قسەیەکی زۆر بێ مانایە جۆبز کردویەتی تەنها هەست جوڵاندنی بەکاربەرانە بەرامبەر ئاندرۆید
"To say that Andy Rubin stole Android, in my opinion, is simply unrealistic. At the time that Andy worked for Apple, the [b]iPhone [/b]was still over a decade away. And even if the idea of creating a mobile OS was inspired by his time at Apple, the differences between [b]Android and IOS[/b] are as different as apples and oranges. It's pretty safe to say that Android is everything Apple is NOT, and vice versa, as one is closed, the other is open source. One puts the user in control, and the other keeps the user from changing much (if anything) about the OS itself. Android users have the advantage of having [url=http://www.androidpit.com/en/android/blog/401373/What-is-Rooting]root access[/url], allowing them to theme, root, overclock, and customize the OS to their liking. [b]IOS [/b]does not allow any of those things to happen, as they have taken the road of deciding what they feel is best for the consumer.
بژین،
سڵاو كاك ئاراسی بەرێز دەستخۆش زۆر رێكو پێكە هیوادارم كاك بەردەی هێژە پەڕەیێكی گونجاو تایبەت بۆ ئەم بابەتانە لە سەرەوە لینك بكات .
كاك هیوای بەرێز هەر بژیت و سەركەوتووبیت جێگای شانازیت بۆ من،ئایتی كوردی و نیشتمان و گەڵ :)
سەرکەوتن بۆ کاک هیوا دەخوازم ئایا پڕۆگرامەکانی لە
[url=http://www.google.co.uk/url?sa=t&rct=j&q=&esrc=s&source=web&cd=1&ved=0CIEBEBYwAA&url=http%3A%2F%2Fstore.apple.com%2Fuk&ei=DgjNT-LHCoaW8QPm3rjpDw&usg=AFQjCNE5R0_PaP19RizAIH5r5oo57BLMwQ] [i]Apple Store[/i][/url]هەن حەز دەکەم پۆگرامەکانی ببینم.بە ڕاستی من کە کوردێک لەم لوتکانەی ئای تی دا دەبینم شاگەشکە دەبم ..هیوای پێش کەوتنی بۆ دەخوازم
سوپاسی وشەکانتان ئەکەم هاوڕێیان.
کاکە ڕۆستەم ئیشێک شایانی باس بێت بۆ ئایفۆن/ئایپاد ئەم ئاپە بوو بۆ Exane BNP ی فەرەنسی، وێنەی ی[url=http://itunes.apple.com/gb/app/exane-bnp-paribas-research/id467330472?mt=8]ەکەم و سێیەمی[/url] ئەم ئاپە هی ئایفۆنە، وە ڕەسمی یەکەم و دوەم و سێیمەی ئایپادەکەی زۆربەی ئیشی من بوو، وە زۆری تریش کە لەوێدا دیارنیە. هەڵبەت دیزاینەکەی کارێکی تەواو جیاوازە و داتاکەش بە JSon ئامادە بوو بۆمان.
بۆ ئاندرۆیدیش زۆبەی زۆری [url=https://play.google.com/store/apps/details?id=com.mediafed.zdnl&feature=search_result#?t=W251bGwsMSwyLDEsImNvbS5tZWRpYWZlZC56ZG5sIl0.]ئەم ئاپە[/url]
چەن ئاپێکی تریش. بەڵام ئەوا ۱۵ مانگێک ئەبێت هیچم دروست نەکردوە.