تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

دژە ڤایرۆسیNorton Satellite بۆ ویندۆزی ٨

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/17

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

پاشكەوتی پەرگەكان لە بنكە هەوریەكان رۆژ لەگەڵ رۆژ لایەنگری زۆرتر دەبێت.زۆر ماڵپەری باشمان لەم بوارە هەیە وەكوو درۆپ بۆكس ،بۆكس ،گوگڵ درایڤ،سكای درایڤ و...ئەمانەش رێدەدات بەكارهێنەران بە ئاسانی پەرگەكانیان لە سەر هێڵ پاشكەوت بكەن ودەستپێگەیشتنیان بە پەرگە، سادەتر بێت.لە ویندۆزی ٨ ، مایكرۆسۆفت بە باشی پەیوەندی نێو ویندۆزی ٨ و سكەی درایڤی رێك خستوە.هەروا لە ئۆفیسی ٢٠١٣ مایكرۆسۆفت رێدانی پاشكەوتی پەرگەی ئۆفیست بۆ سەر بنكە هەوریەكان دەكاتەوە.بە واتەیێك هەر پەرگەیێك بە شێوازی خۆكار كە لە سەر ئۆفیسی ویندۆزەكەت پاشكەوت كرا بچێتە نێو بۆشایی هەوری سكەی درایڤەكەت.زۆر جار ئیمكانی ئەوەی هەیە كە پەرگەكەمان بە ڤایرۆسێك دوچار بوێت و دەزگاكانی ترمان دوچاری ڤایرۆس یا زیانواڵە بكات كە خۆمان پێی نەزانین.بۆ رێگیری لەم كارەساتە ویندۆزی ٨ دژە ڤایرۆسێكی بەناوی Norton Satellite بە خۆرایی بۆ داگرتن داناوە.كەدەتوانن لە فروشگای ویندۆز بەڵاش دایبەزێنن و تەنانەت فیدەكانی فەیسبووكی پێ سكەن بكەن.
بۆ وێنە ئێوە پەرگەیێك لە موبایلەكەتان دەخەنە نێو سكای درایڤ ئێستا بە ویندۆزەكەتان دای دەبەزێنن وە ویندۆزەكەتان دوچاری ڤایرۆس یانزانواڵە بێت.
١- بچنە ناو فروشگای ویندۆز وە بە دوكمەی Win+Q بڕەنە نێو خشتی گەڕان و ئەم وشەیە بنووسن "Norton Satellite" ئینجا Enter لێبدەن.

٢- بۆ دامەزراندن لە سەر دوكمەی install كرتەیێك بكەن تا لە نێو كۆمپیوترەكەتان دامەزرێت.

٣ -پاش دامەزراندن لە پەرەی سەرەكی دەبینرێت.كە بە ٤ تاقمە بەش كراوە :١- پشكنینی خۆراكی فەیسبووووك(Feed) ٢- پشكنینی درۆپ بۆكس ٣- پشكنینی پەرگە ٤- پشكنینی بوخچە.رێكەوتی هەر پشكنینێك لە خوارەوە لەم پەرە دەردەكەوێت كە ئەتوانی بە شێوازی خۆكارانە رێكیبخەیت.
- بۆ فەیس بووك ودرۆپ بۆكس دەبێ بچیتە نێو هەژمارەكەت.

٤-كاتێك پشكنین لە درۆپ بۆكس دەكەن هەر پەرگەیێك كە لە درۆپ بۆكس هاتووێتە نێو كۆمپیوترەكەتان دەگەرێت بۆی تا لە زیانواڵە بە دووری بكات.

٥- فایلەكانی نێو سیستەمەكەتانیش دەتوانن پشكنین بكەن.

لە دۆ وشانی ٣٢ و٦٤ بیتی دانراوە بۆ داگرتن.

پاشکۆقەبارە
Image icon scanning-file.png60.59 ک.ب.
Image icon scan-dropbox-1.jpg17.61 ک.ب.
Image icon main-screen.jpg23.67 ک.ب.
Image icon download-page.jpg33.09 ک.ب.
Image icon search-norton.png23.18 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستت خۆش هاوڕێ
کاک قەزوان خۆت سیستەمی ویندۆز 8 بەکار هێنا
یەکجار ویندۆزی تاقیکارییەکەم دابەزان شتێکی وا نەبوو ئیتر نازانم بۆ وەشانی جێگیر...ئەگەر بەکارت هێناوە لە کوێ داتبەزاند و چەن زانیارییەکم بەرێ لە ڕووی بەکارهێنانەوە.

كاك دیلانی بەرێز لە راستیدا ئەمن بەكارم نەهێناوە. بەڵام هاورێیێكم كە لە بواری گرافیك كا دەكات لە سەر لاپتۆپەكەی كاری پێدەكات ودەڵێ زۆر ئاسانكاری وجوانكاری تێداوە بە پێچەوانەوە كاك زەندی هێژەش لێی رازی نەبوو .بەڵام، وادیاره لە نێو بەكارهێنەران جێ بكەوێت هەر چەندە خۆم بەم قسەیەم بە لاوازی چاوی لێدەكەم.لە جیهانی ئایتی ئەگەر خۆت بەرۆژ نەكەیتەوە(نوێ نەكەیتەوە)زۆر دەكەویتە دواوۆ
كارپێكردن لە نێو شوێنی مەجازی (-virtual-box)
كارپێكردن ودامەزراندن لە سەر فلاش مێمۆری
كار پێكردن لای بووتێكی تر لە هاردێك
تایبەتمەندیەكانی :
١- ویندۆز ٨ لە سەر بناغەی كار پێكردنیWindows 7 Final دروستكراوە .
٢- شتێك لە وشانی كۆنە كەم نەبوە
٣- دەتوانین بڵێین كە وینی ٨ هەر ئەو وینی ٧ تە بە خێراییێكی باشتر و پاراوەتر
٤-پیشاندانی سێ رەهەندی زانیاریەكان
٥-پالپشتی لە نەرمەواڵەی ١٢٨ بیتی
٦-ناسینی ڕایەڵەو بلوتووسی ٣ وپۆرتی usp٣
٧- كەم كردنەوەی كاتی بووتی سیستەم لە چەند چركە
٨-هاتنە ژوور بە كۆمپیوتر بە ناساندنی دەموچاوی بەكارهینەر
٩ -پاڵپشتی لە پێشانگەرە لەمسیەكان
١٠ - چاودێری تەواوی بەكارهێنەر لە جێگای سیستەم!
١١- ...