جەیمز كامێرۆن و گوگڵ بەشوێنی سەرچاوەكانی ئاسمانن
بەرێوەبەرانی گوگڵ (پیچ ، شمیت) لەگەڵ جەیمز كامێرۆن (دەرهێنەری فیلمەكانی تایتانیك و ئاواتار ) گەرەكیانەبە یەكۆ پرۆژەیێك بۆ گەڕاندنی سەرچاوەكانی سروشتی لە ئاسمان هاوبەشی بكەن وتیمێك دروستبكەن . بە گوێرەی هەواڵێك كە بڵاو كراوەتەوە بۆ ئەم مەبەستە كۆمپانیایێكیان بە ناوی Planetary Resources دامەزراندوە كە دو كاری تێدا ئەنجام بدەن :
١ - گەڕان لە ئاسمان ٢ - گەڕان بەشوێن كانگای سروشتی ئاسمان ،كە ئەم كومپانیا هەوڵ دەدات ناساندنێكی جیاوازی لە سەرچاوەكانی سروشتی بێت. ئەم گشت و گوزارەش دەبێتە هۆكارێك بۆ زیاد بوونی سەرچاوەكانی زەوی . بۆچونێكی زۆر لەم بارەەیە نەدراوە بڵام تاكوو سێ شەممە ئەم بابەتە روونتر دەبێتەوە .لەم سمینارە چارڵێز سیمۆنی لە مایكرۆسۆفتیش هاوبەشی دەكات.
خۆشەویستان ئەگەر چاو لە فیلمی ئاواتار تان كردبێت ئەبینن كە ئەم دەرهێنەرە لەو فیلمە خەریكی دەرهێنانی كانگاكان لە سییارەیێكی ترە ئەم كۆمپانیایش هیوای هەیە بەم خیالی مرۆڤە پەڕە بدات كە بێتە ڕاستی.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون