تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

جیمایل بەکارێنەرانی ئاگاداری هێرشی هاک دەکاتەوه

Şawdêr

Şawdêr

بڵاوکراوەتەوە

2012/06/07

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

سیستەمی پۆستی ئەلکترۆنی جیمایل، بەکار هێنەران له مەترسی کەوتنه بەر پەلاماری هاکەرەکانەوه ئاگادار دەکاتەوه
ئەوه تەنها هاکەری ئاسایی نیین که دیانهەوێ بێنه ناو هەژماری پۆستی ئەلەکترۆنی ئێوەوه. له ساڵانی ڕابردوودا بینراوه که له ئاستی دەسەڵاتدارنی وڵاتان یان رێکخراوەکانی لایەنگریان پەڵاماری هەژمار‌ی پۆستی خەڵک هەروەها بنکەکانی خزمەتگوزاری پەیوەندیداریان داوه.
کۆمپانیای گوگل ڕایگەیاند که لەمەوبەدوا گەر هەست بکا بەکارهێنەرێکی جیمایل له لایان هێزەکانی سەر به دەسەڵاتدارانەوه هێرشی دەکرێتە سەر، بەکارهێنەر ئاگادار دەکاتەوه. ئاگادار کردنەوەکەش بەمشێوەیە دەبێت که له سەرەوەی لاپەڕەی جی‌مایلەوه دەنووسرێ: وابزانین هێرشەکەرانێک که له لایان کاربەدەستانی فەرمانڕەواییەوه پشتیوانیان لێدەکرێ، هەوڵ دەدەن بێنه ناو هەژمار‌ یان کامپیوتەرەکەتەوه.
پرسیارێکی لێرەدا دێتە ئاراوه ئەوەیه که گوگل چۆن دەزانێ کاربەدەستانی دەوڵەتێک پشتیوانی له پەلاماردەران دەکەن؟ گوگل له وەڵامدا دەڵی که ناتوانێ به وردی بچێته ناو باسەکەوه بەڵام ئەوەندی بڵێین که به هۆی ڕاپۆرتەکان دەربارەی ئەوەی هێرشی کراوەتە سەر و لێکدانەوەکانی خۆمان تا ڕادەیەکی زۆر دەتوانین دڵنیا بن لەوەی که ئەم هێرشه له لایان فەرمانڕەوایان و گروپەکانی پشتیوان لێکراویانەوه بەڕێوه چوو‌.
گەر کەسێک پەیامی ئاگادار کرانەوەی له لایان جی‌مایلەوه پێگەییشت دەبێ چی بکات؟ گوگل بەو بەکارهێنەرانه سێ پشنیار دەکات:
١. وشەی نهێنییەکەیان بگۆڕن و له وشەی نهێنییەکەیاندا پیتی گەورەی و بچووک، ژمارە و نیشانەکانی خاڵبەندی بەکار بهێنن
٢. چالاککردنی بەشی تێپەر بوون له سیستەمی دوو قۆڵی و اس ام اس بۆچوونە ژوورەوه
٣. نوێکردنەوەی گەڕۆ‌کی ئینتەرنەتی، نەرمەواڵەی پاراستن و سیستەمی بەکارهێنان.
دیاره ئەمانەش به تەواوی له هێرشی ئینتەرنێتی ناتانپارێزن، بەڵام کاتێک ئاگاداری که کەسێک ماڵەکەتانی خستۆته ژێر چاوەدێرییەوه بێگومان واباشه پەرژینی ئاسن له پەنجەرەکانتان بدەن و قفڵی ماڵەکەشتان بگۆڕن!
[url=http://googleonlinesecurity.blogspot.nl/2012/06/security-warnings-for-suspected-state.html]Google[/url], [url=http://www.bbc.co.uk/persian/science/2012/06/120606_l42_vid_google_alert.shtml]BBC-Persian[/url]

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك شەودێری بەرێز زۆر بە سود بوو .

دەست خۆش ، من تا ئێستا هیچ ئیمێلێک ناکەموە لەلایەن ،ۆمپانیاوە بێت ئایا دەبێت پارێزراو بێت؟؟؟
من ئێستا کە ئینتەرنێت ئەکەم ئیمێلی کۆمپانیا ناکەمەوە هەرگیز

سوپاس بۆ تۆ[b] قەزوان[/b]..
بەڕێز [b]ڕەوەند[/b]، نەکردنەوەی نامەی نەناسراو ڕێگەیەکه بۆ پاراستن بەڵام بە شێوەی گشتی ڕەچاو کردنی ئەم سێ پلەیە بەرگرییەکه له سەر ڕێگای کەوتنه بەر هێرشی هاکەرەوه.