تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تەلەڤزیۆنەکانی ئەم ساڵی ٢٠١٣

Hozhan

Hozhan

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/14

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

لای گشتمان ڕوون و ئاشکرایە، مانگی نیسان (٤) مانگی دەرکەوتنی مۆدیلی تەلەڤزیۆنە نوێیەکانی کۆمپانیا مەزەنەکانی جیهانە، بێگومان شەڕەکە هەر لە نێوان ژاپۆن و کۆریا دەبێت، وە مانگی سووری ئەوروپی (فلیپس) ناوبیژیوان دەبێت، کڕیاریش هاندەر دەبێت, زۆرێک لەم بەرهەمانە لە لاس ڤێگاس مانگی یەکی ئەم ساڵ نمایشکرا.
ئەم ساڵ هەواڵی خۆش و ناخۆشی تێدایە، ڕاستیان ووتووە دوای هەموو ناخۆشیەکی هەر خۆشیە، بۆیە یەکەم جار لە هەواڵە ناخۆشەکە دەست پێدەکەین.

لە چەند ڕۆژێکی پێشوودا، پاناسۆنیک بە ڕەسمی بڕیاری دا شاشەی پلاسما لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤ ڕابگرێت، بەم جۆرە سەرجەم مۆدیلەکانی VT, GT, ST لە بەرهەم هێنان ڕادەوەستێت، وە ئاماژەشیان پێکرد کە مۆدیلی ZT دوواین مۆدیلی شاشەی پلاسمایە، کە تاکە مۆدیلی تەلەڤزیۆنی پلاسما بوو کە توانی بۆ دوواجار کفنی سپی بکاتە بەری [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Pioneer_Kuro]pioneer kuro[/url] بۆ هەتاهەتایی بیخاتە ژێر گڵ پاش ئەوەی هیچ تی ڤیەک نەیتوانی خۆی لێ نزیک کاتەوە. هەرچەندە شارەزایان ئاماژەیان بە خەڵکان کردووە تاکوو جۆری داهاتووی شاشەی OLED یان 4K بە نرخێکی گوونجاوو دەکەوێتە بازار، دەتوانن هەر کڕیاری شاشەی پلاسما بن، چوونکە تاکە جۆری شاشەیە کە توانیەکی بەهێزی هەیە لە دەرخستنی ڕەنگی ڕەش، وە تاکە جۆری شاشەیە بۆ فیلم بەرنامە تەلەڤزینۆەکان و وەرزش و نیشاندنانی ڤیدیۆی جولانەوەی خێرا، وەک فۆڕمولە وەن.

[img]http://find.ba/logo/kig/ZT60_1.jpg[/img]
هەواڵە خۆشەکەش، بە ڕەسمی ئەم ساڵ، ساڵی شاشەی OLED و 4K دەبێت، کەم ئەم دوو جۆرە شاشەیە لە بازاڕەکان بەڕبڵاو دەبن، بەتایبەتی خەڵکەکە زیاتر چاوەڕێی شاشەی 4K-یە، چونکە ئەم جۆری شاشەیە 4 جار بەرزترە لە HD-ی ئێستا, واتە 3840 جاران 2160 پیکسل، دەکاتە 8،3 مێگا پیکسل, بەڵام هێشتا نرخەکان زۆر گرانە، بۆیە باشترە پەلە نەکەی لە کڕینی، وا باشترە چاوەڕێ بکەی تاکوو نرخەکەی هەرزان دەبێت، گەر کێشەک نەبێت لە نرخەکەی، دەتوانی ئەم ساڵ ببیە خاوەنی تەلەڤزیۆنی جۆری شاشەی 4K, کە باشترین جۆری وێنەی دەبێت.

[img]http://find.ba/logo/kig/oled.jpg[/img]

با ئێستا زیاتر بچەینە ناو جۆری مۆدیلەکان و جۆری شاشەکان و کۆمپانیاکان.

یەکەم دەست دەکەین بۆ جۆرەکانی پلاسما.

پاناسۆنیک (Panasonic) لە ژاپۆن، یەکەمە لە بەناوبانگی جۆری شاشەکانی پلاسما کە پێشتر توانی کۆمپانایی Pioneer بەشی تی ڤی بکرێتەوە.

[img]http://find.ba/logo/kig/panasonic-plasma.jpg[/img]

ئەم ساڵ لە نوێترین جۆری پلاسما، کۆمپانیای پاناسۆنیک، جۆرێکی تری دەرکرد بە ناوی ZT60 لە پاڵ VT کە ساڵی پار بە باشترین جۆری شاشەی پلاسما داندرا لە جیهان، ئینجا GT کە ئەمەش مۆدیلێکە زیاتر لە نێوان VT و ST، کە ساڵی پار جۆرەکانی ST زۆر بەناو بانگ بوون لە جیهان، بە هۆی جوانی وێنە و هەرزانی نرخەکەی لە چاو VT، GT.
ZT60, کە ئەم جۆرە تایبەتیەکی نایابی هەیە، کە پێشتر هیچ شاشەکی پلاسما نەیتوانی ئەم هەنگاوە بکات، ئەم شاشەیە نێوانی نیە لەگەڵ جامی سەرشاشەکە، واتا بۆشایی نەهێشت لە نێوان جامی پارێزی شاشەکەو وە شاشەکە، وەک لێدی لێکرد، کە پانێلێکی بۆ داندراوە بە ناوی Studio Master Panel، کە تەنها لەجۆری ZT60 دا هەیە، خێرایەکەی 3000 هێرتزە، هەروەها 3D ێشە وە سیانە هێڵ وەرگرە، واتە دەتوانی هێڵی سەتەلایتی DVB-S2 پێ ببەستیت لەگەڵ هێلی کابڵی تەلەڤزیۆن DVB-C2 لەگەڵ هێڵی ئالیەر DVB-T2, وە تەنها بەگەورەیی 60 ئینجی دەردەچێت، وە ژمارەی ئەم جۆری شاشەیە سنووردار کراوە ئەم ساڵ، تەنها 20.000 دانەی لێ دروست دەکرێت بۆ سەرتان سەری جیهان.
[img]http://find.ba/logo/kig/ZT60.jpg[/img]
لە دوای وی، ڕاستەوخۆ VT60، دێتن کە ساڵی پار بە باشترین تەلەڤزیۆنی پلاسما داندرا لە جیهان، جیاوازیان لەگەڵ ZT60، تەنها ئەمەیە کە شاشەکەی لە جۆری Studio Master Panel نیە وەک ZT60، وە هەروەها کامیرەی لەناویدا جێگیرکراوە بۆ ڕاستەوخۆ بەکارهێنانی لە سکایپ و هەر جۆرە بەرنامە چاتە ڤیدیۆیەکان، هەروەها 3D ێشە وە ئەم جۆرە بە گەورەیی 50 و 55 و 65 دەردەچێت.
[img]http://find.ba/logo/kig/VT60.jpg[/img]

مۆدیلی ST60، کە ساڵی پار زۆر بەرفراوان بڵاوبۆوە و زۆر دانەی لێ فرۆشرا، بە هۆی جوانی وێنە و هەرزانی نرخەکەی، ئەمەیان لەگەل جۆرەکانی سەروە جیاوازی زۆرە، لەوانە، بەهەمان شێوەی جۆرەکانی VT60, GT60 جۆری پانێلەکەی Studio Master Panel نیە، وە خێرایەکەی 2500 هێرتزە هەروەها 3D ێشە وە ئەم جۆرە بە گەورەیی 42, 50, 55, 60 وە 65 دەردەچێت.
[img]http://find.ba/logo/kig/ST60.jpg[/img]
_______________________________________________

سامسۆنگی کۆریا (Samsung)، یەکێکە لە بەناوبانگترین کۆمپانیای تەلەڤزیۆن لە جیهاندا، بە تایبەتی لە جۆرەکانی لێد.

[img]http://find.ba/logo/kig/samsung1.jpg[/img]

سالێ پار سامسۆنگ یەکێک لە مۆدیلەکانی سێریا 8000 بەرفراوان باسی باشی لەسەر کرا لە ڕووی بەکارهێنان و تەنکی و جوانی وێنە، ئەم ساڵیش بە هەمان شێوە مۆدیلێکی نوێ دەخاتە بازار بە کۆدی F8500 کە ئەم جارە هەمان سیاسەتی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/BMW_5_Series#E60.2FE61_.282003.E2.80.932010.29]BMW E60[/url] بەکارهێناوە،کە گشتمان دەزانین ئەم جۆری BMW-یە لە پشت و لە پێش سەیری بکەی هەست دەکەی سەیرت دەکات، بە هەمان شێوە سامسۆنگیش لەم مۆدیلە لە پشتیش سەیری بکەی وەک پێشەوە جوانی نیشان دەدات، وە گشت چوارچێوەکەی ئەلەمنێۆمە، وە پڕۆسێسی Quad core لەسەرە، بۆ ئەوەی خێرا کار بکار لەگەڵ ئاپەکان و بەرنامەکان، بە هەمان شێوە ئەمەش کامیڕەی تێدا جێگیر کراوە هەروەها 3D ێشە وە بە گەورەیی 46 و شاشەی 55 ئینجی دەردەچێت.

[img]http://find.ba/logo/kig/samsung-back.jpg[/img]
لە دوای وی ڕێک مۆدیلی F7000 دێت، هەر وەک ئەوەی سەرەوە پڕۆسێسی Quad core لەسەرە،وە دێزاینەکەی ئەمەیان سادەترە لەگەڵ مۆدیلەکانی سەرەوە، وە بە گەورەیەکانی 46 و 55 و60 ئینج دەردەچێت.
[img]http://find.ba/logo/kig/samsung.jpg[/img]
وە مۆدیلی 85S9000 کە خەڵکێکی زۆر چاوەڕوانی دەکات، کە ئەمەیان جۆرایەتیەکی تری جۆری شاشەی داهاتووە، کە ناسراوە بە 4K, یاخوود Ultra High Definition کە ئەمەیان جیاوازی زۆرە هەم لە ڕووی پێکهاتەی ناوکی جۆرایەتی تەلەڤزیۆنەکە، وە هەم لە ڕووی دێزاینی دەرەکی، چونکە ئەمە خۆی چوارچێوەکی بەجیای لەگەڵە کە لەناو چوارچێوەکە تەلەڤزیۆنەکە هەڵواسراوە وە هەروەها قسەکەر (speaker) لەناو چوارچێوەکە داندراوە، ئەم جۆرە تەنها بە گەورەیی 85 ئینجی دەردەچێت وە هەروەها 3D ێشە، گەر هۆڵی دانیشتنت فراوانەو وە نرخەکە کێشەک نابێت بۆت، هەڵبژاردەیەکی سەرکەوتوو دەبێت ئەم مۆدیلە.

[img]http://find.ba/logo/kig/P1000599r.jpg[/img]
بەم دووایە هەردوو کۆمپانایی مەزن سامسۆنگ و ئێڵ گی، کێشەیان هەبوو لە دروستکردنی شاشەی قەبارە گەورەی جۆرایەتی OLED, بەڵام خۆشبەختانە بەسەر کێشەکان دا زاڵ بوون، هەر ئەم ساڵ کۆمپانیای سامسۆنگ یەکەم جۆری OLED بەناوی 55F9500 بە گەورەیی 55 ئینج دەردەچوێنیت.

[img]http://find.ba/logo/kig/Samsung-F9500-OLED.jpg[/img]
_______________________________________________

ئێڵ گی (LG) کۆریا، برا بچووکی سامسۆنگ، کە ئەم ساڵ زیاتر پشت دەبەستێت بە OLED و4K.

[img]http://find.ba/logo/kig/LG.jpg[/img]
یەکەم بە مۆدیلی 84LM960W کە لە جۆری شاشەی 4K-یە، بە گەورەیی ٨٤ ئینجە، وە هەروەها 3D ێشە، توانای گۆڕینی 2D هەیە بۆ 3D، لەمە خۆشتر، وە 2 قەبارەی تریش بە جۆری شاشەی 4K دەردەچوێنێت بە گەورەیی 55 و 65, وە [url=http://www.youtube.com/watch?v=xZa81A1NRds]دووانە یاری شاشەیە[/url]، واتا ٢ کەس لە یەک کاتدا دەتوانن یاری بکەن بێ ئەوەی شاشەکە بکەنە نیوە، تەنها لە ڕێگای چاویلکەکە تۆ شاشەکە بە پڕی دەبینی، نەک وەک پێشتر تەنها بە نیوەیی بیبینی.
[img]http://find.ba/logo/kig/LG-84LM9600-990x505.jpg[/img]
ڕێک لەژێر ئەم مۆدیلانەی سەرەوە، مۆدیلی LA960W کە نانۆ فول HDیە، 200 هێرتز پانێلە، سمارت تی ڤییە، دەتوانی بە دەنگ کاری لەسەر بکەی، وەک تی ڤیەکانی سامسۆنگ و پاناسۆنیک، وە هەروەها توانای هەرسێ جۆری هێڵی وەرگرتنی هەیە، یەک سەتەلایەت دوو کابڵ سێ ئالیەر DVB-T2/S2/C، کامیڕەی تێدا جێگیر کراوە، بە گەورەیی 47 و 55 ئینجی دەردەچێت.

[img]http://find.ba/logo/kig/16x9.956x538c.jpg[/img]
دوای مۆدیلی LA860W دێت، کە هەمان تایبەتمەندیەکانی LA960W هەیە، بەڵام ئەم مۆدیلەی بە گەورەیی زیاتر دەکەوێتە بەردەست، بە گەورەیەکانی 42, 47, 55, 60 وە 70 ئینجی دەردەچێت.

[img]http://find.ba/logo/kig/LA860W.jpg[/img]
_______________________________________________

کۆمپانیای بەناوبانگی فلیپسی هۆڵەندا (Philips)، بەم دوایە فلیپس زۆر گۆڕانکاری بەسەر داهاتووە، کە ئەوەبوو ئێستا بەشی تی ڤی فۆرشراوە بە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/TP_Vision]TP Vision[/url]، کە مافی تەواوی هەیە لە فرۆشتنی تی ڤی مارکەی فلیپسە لە جیهان.

[img]http://find.ba/logo/kig/Philips.jpg[/img]
یەکێک لە تایبەتمەندیە نایابەکانی فلیپس، [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Miracast]Miracast[/url]، کە دەتوانێت بە تەوژمکردنی هەر پێکهاتەیەکی سەر شاشەی تی ڤی بۆ تەلەفۆنە زیرەکەکانی یان تاتەبژمێری کە ئەندرۆید بەکاردەبات، بەڵام بەداخەوە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Miracast]Miracast[/url] پشتیوانی بەرهەمەکانی ئاپڵ ناکات.

لوتکەی مۆدیلەکانی فلیپس بە سێریا 9008 دەست پێدەکات، کە جیاوازی ئەم مۆدێلە، دەتواندرێت لەسەر زەوی دابندرێت، چۆنکە پێچکەکەی بەردەوامە لەگەڵ شاشەکە تا کۆتایی دێت، وە ڕووناکی پشتەوەی لە 3 لایەوە هەیە، وە بەدوو گەورەیی دەردەچێت، بە گەورەیی 47 و 55 ئینجی بەرهەم دێت.
[img]http://find.ba/logo/kig/9008.jpg[/img]
لە دوای لوتکەی مۆدیلەکانی تی ڤی فلیپس، سرەی مۆدیلی 8008 دێت، کە هەمان تایبەتمەندی 9008 هەیە، بە گەورەیی 47 و 55 ئینجی بەرهەم دێت.
[img]http://find.ba/logo/kig/8008.jpg[/img]
_______________________________________________

سۆنی ژاپۆنی (SONY), لە دوای پاناسۆنیک دێت لە تی ڤی دروستکردن لە ژاپۆن.
[img]http://find.ba/logo/kig/Sony.jpg[/img]

یەکەم لوتکەی مۆدیلەکانی سۆنی بە، [url=http://www.sony-asia.com/product/kdl-55hx955]KDL-55HX955[/url] دەست پێدەکات، کە 139 سانتیمە، فول لێدە، وە 3Dیە وە سۆنی ئینتەرنێت تی ڤیشی لەگەڵدایە، لەگەڵ سکایپ، وە کامیڕەی تێدا جێگیرکراوە، وە بە گەورەی 65 ئینجیش هەیە کە 164 سانتیمە.

[img]http://find.ba/logo/kig/kdl-55hx751.jpg[/img]
لە دوای مۆدیلی سەرەوە، دوو مۆدیلی زۆر گرنگ دەخاتە بازاڕەوە، بە جۆرایەتی 4K، یەکەم مۆدیلی KD-55X9005 کە 55 ئینجە،وە مۆدیلی دووەم KD-65X9005 کە 65 ئینجە، کە خێرای شوێنکەوتنی جولانەوەی 800 هێرتزە، وە 3Dیە، وە قسەکەرەکانی (speaker) لە تەنیشتەکانیتی دا جێگیر کراوە، وە دووانە شاشەیە، واتا ٢ کەس لە یەک کاتدا دەتوانن یاری بکەن بێ ئەوەی شاشەکە بکەیە نیوە، تەنها لە ڕێگای چاویلکەکە تۆ شاشەکە بە پڕی دەبینی، نەک وەک پێشتر تەنها بە نیوەیی بیبینی.
[img]http://find.ba/logo/kig/KD-55X9005.jpg[/img]

_______________________________________________

لە کۆتایی سەیری ئەم [url=http://www.avforums.com/home/pictureperfect.html]بەستەرە[/url] بکە بۆ ڕێکخستنی ڕەنگی تەلەڤزیۆنەکەت، یان [url=https://www.google.co.uk/#hl=en&gs_rn=9&gs_ri=psy-ab&pq=d-nine%20setting&cp=5&gs_id=1r&xhr=t&q=d-nice+settings&es_nrs=true&pf=p&sclient=psy-ab&oq=d-nice+setting&gs_l=&pbx=1&bav=on.2,or.r_qf.&bvm=bv.45175338,d.bGE&fp=3451d4a0d0a2a276&biw=1440&bih=785]D-Nice[/url] بەکاربهێنە.

بۆچوونەکان

دەستخۆش کاک هۆژان، وابزانم 3D TV یش ، سەرکەوتنی بەدەستنەهێنا. تەکنەلۆجیای 3D سەرکەتونەبوو. لەڕووی تەندروستیشەوە باش نییە و بینەر تووشی سەر هێشە دەکات.
ئەگەر هەر کەس پلانی هەیە تیڤی نوێ بکڕێت، وێب کام و سکایپ لەبیر نەکات.

دەستخۆش كاك هۆژان براستی بابەتێكی بەهێزە پێم وابێت بیكەی بە "رسالە"ی دوكتورا زۆر باشە ! ئێمە لە LCD ماینەتەوە ! بەڵام تكا دەكەم لە بەرێوەبەران ئەو لێوە لە نێو ئەو شاشە لاببن ئەمن دڵ و ریخۆڵەم لاوازە بەرگەی ئەم وێنانە ناگرێت .

سڵاو،
سوپاس بۆ ئەو ڕاپۆرتە هەواڵە، تۆ بڵێی چاومان هەموو ئەوانە تەواو ببینێت؟