تەختەكلیلەكەت بشۆ
تەختەكلیل (keyboard) یەكێكە لە ڕەقەواڵاکانی كۆمپیوتر، كە بەكارهێنەر زۆر كاری پێدەكات و هەروا بە خێرایی پیس و چڵكن دەبێت. بەتایبەت ئەگەر تەختەكلیلەكەت ڕەش بێت زۆری پێوە دیار نیە. زۆر كەس ئەیوت بێژی رۆژێك بێت بتوانم ئەم تەختەكلیلەم بشۆم؟
لاجیتێك بە تازەیی تەختەكلیلی بە ناوی K310 دروستكردوە كە توانایی شۆردنی بۆ هەیە كە تا قوڵایی ٣٠ سانتی ئاو كاریگەری تێدا نیە.سیستەمی نێو كێبۆردەكە وا درۆستكراوە كە بە خێرایی ئاو لە خۆی دەرئەكات و تەختەكلیلەكە بە سادەیی وشك دەبێتەوە.نیشانەكانی سەر تەختەكلیلەكە بە لەیزێر كێشراوە ولۆیێكی UV دەیانپارێزێت لە ئاو. نرخی ئەم تەختەكلیلە نزیکەی٤٠ دۆلارە و لە مانگی داهاتوو دێتە نێو بازار.
سەرچاوە:

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون