تێپەڕە وشەکانی لینکدئین دزرا
پێش هەموو شت لە زیرەکی هەندێک بەزیاد بێ ئەو ڕۆژانە بەسەرچوو کە پاسۆردی خاو (شیفرەنەکراو) لە بنکە دراوەکاندا هەڵگیرێت بەڵام کاتێک ئەوترێ وشەنهێنی جێگایەک دزراوە ئەکرێ شتی دیکەش دزرابێت دەنا خۆی ئەم هەواڵە هیچ مانایەکی نە ئەبوو چونکە ئەزانین ئەو پاسۆردانە ئەگەر بەهەرشێوەیەک شیفرەکرابن زۆر زەحمەتە پێچەوانە کرێنەوە.
هاکەران دیسان توانیان سایتێکی تر بتاسێنن. ئەمجارەیان لینکدئین، یان من کردومە بە لیکدئین LeakedIn تەنها شتێک وای لێ کردم هەواڵەکە بنوسم ئەوەیە ناچار ئەبم زۆرجار لە فەیسبوکەکەم هەندێ شتی شەخسی بنوسم دەنا پێم خۆش نیە هیچ یەک لەم قاچاخچیانەی بازاڕی ئایتی زانیاری منیان لابێت. بەڕاستی بێتام بوو، یانی سایتێکی وەک لیکدئین ناتوانێ چەن کەسێکی لابێت کەبەردەوام کاریان ئەوەبێت ئاگایان لەو ۱۵٠ ملیۆن پاسۆردە بێت؟
لە دنیایەکدا کە هەر ڕۆژی بانگەوازێک بکرێت، وەڵا دوو پشتێنی ئاڵتون لە فڵان دوکانی ئاڵتون چی دزرا، ئاخر کێ دوایی باوەڕ ئەکات کە هیچ یەک لەدووکاندارەکان بتوانن ئاگایان لە جامەدانیەکەی سەرسەریشیان بێت. بێ تاقەتیەکەی من لەوەدایە کەوا هەستم ئەکرد LeakedIn ئەتوانێ ئاگای لە زانیاریەکانمان بێت، بخۆم جگە لە ئیمەیڵەکەم هیچ زانیاریەکی ترم لەوێ نیە بەڵام پێم خۆش نیە ئەو پاسۆردەی لەوێ بەکارم هێناوە ئەکرێ لە جێگایەکی تریش بەکارم هێنابێت. لەم دنیا بچوکەی ئایتیشدا ئیمەیڵی xulepize@kurdistan.kur ئەکرێ لای مارک زەکەربێرگ و لای جەنابی جریوە (تویتەریش) هەمان بێت.
بۆیە ئەگەر هاکەرەکان پاسۆردە خاوەکانیان لابێت، ئەوا ئەو سکریپتەی هاکەرەکان نوسیویانە ئەکرێ چەن دێڕێکی تریشی بخەنە سەرو:
[code]
$password = LeakedIn.password
$email = LeakedIn.email
Login facebook : $email, $password
out >> Login.session.details
//
Login twitter: $email, $password
out >> Login.sessino.details
[/code]
ئامۆژگاریەکانی[url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-18338956] بزوێنەری هەواڵەکە، بی بی سی[/url]،یان بابڵێین سەرچاوەی هەواڵەکە، کورت و ئاسانە هەرچەن کردویان بە پێنج هەنگاو، ئەویش ئەوەیە کە بچین تێپەڕەوشەکانمان بگۆڕین، قوربان فەرمایشتتانە کردمان.
من چی فێربووم لەم هەواڵە:
۱. ئەو جێگایەش وا ئەزانم جێگای بڕوان ئیتر وەک blogfaحسابیان بۆ ئەکەم، هەرچەن کردومە بەڵام تۆختری ئەکەمەوە. بەڵام لیکد ئین یەکێک نەبوو لەوانە بۆیە وا ئەمیش چوە پاڵ ئەوان.
۲. چەن کەسایەتیەکی جیاواز بۆخۆم بەکار ئەبەم لە نێت، بۆ نمونە hiwa@gmail.com ئەو ئیمەیڵەیە کە وەک موقناتیسی ڕاکێشانی سپام بەکاری ئەهێنم، hiwa@yahoo.comئیمەیڵێکی خۆشەویستە لام و هەرگیز لە کاری زۆر گرنگدا نەبێ بەکاری ناهێنم و هتد...ئەمانە نمونەن
۳. وشەی نهێنی بانک و کارو باری گرنگی وەک paypal هیچ کات وەک Facebook دانانێم و هیچ کاتێکیش لام گرنگ نیە کەوا فەیسبوک و هاوشێوەکانی تەواوی زانیاریەکانم هاککرێن. بۆ پەیپاڵ و بانکەکانیش خاڵی یەکەم هەر بەجێیە بەڵام لە وڵاتانی ڕۆژاوا سوپاس بۆ یاسای پاراستنی کرێدیت زۆر گرنگ نیە ئەگەر دزیەکیش بکرێت گرنگ ئەوەیە تۆ ئەوەت کردبێ کە بانکەکەت یان پەیپاڵ لێت چاوەڕێ ئەکات.
٤. گۆڕینی ووشەی نهێنی بەپێی ڕوداوەگرنگەکانی ژیانت باشترین شێوەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ گۆڕانەکانی دنیای ئایتی بەردەوام لەپێشەوە بیت
۵. پاسۆردەکەم گۆڕی لە لیکدئین بەڵام کردم بەشتێکی ئاسانتر، چونکە مادام ئەوان ناتوانن ئاگایان لە ئاڵتون بێت ئەوا هەرگیز گرنگی زیاتر نادەن بە کاڵەک.
٦. لە ژیانما ناگەڕێمەوە بۆ لای ویندۆز (چی پەیوەندی هەیە بەباسەکەوە، من قسەکەی غاندیم هەڵگێڕاوەتەوە و ئەڵێم: لەهەرجێگایەک هاکێک بکرێت دەستێکی ویندۆزی تیایە - ئەزانم بە ئاسانی ئەتوانن ڕەخنەم لێگرن لەسەر ئەمەیان)
۷. لە ژیانیشما پشت بە ئەنتی ڤایرۆس نابەستم کە ئاگای لە ڤایرۆسەکانی دەورم بن، چونکە ئەگەر سیستمی کارگێڕی سیستم بێت ئەبێ وەک لەشی مرۆڤ بۆخۆی سیستمی پاراستنیشی لەگەڵدابێت.
۸. لەسایەی دزەوە فێر ئەبین کە دەرگای خۆمان داخەین و کەس بە دزنەگرین.
بمێنن بە سەلامەتی

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش دوكتۆر هیوای بەرێز زۆر بابەتێكی بەسوود بوو .
بژیت بۆ ئەو ڕێنوێنیە جوانانە. هێندە ئیمەیلم بۆ هات، لە تاوا هەژمارەلەم لەو لیکئیندە داخست.
ئەڕی ئەو رەسمە عەجیبانە چییە کاک هیوا و کاک قەزوان، دوو گەنج دابنێن.
ئایا
LinkedInچی یە
بژیت، منیش تێپەڕەوشەکەمم گۆڕی.
@ڕەیان ڕۆستەم، http://en.wikipedia.org/wiki/LinkedIn
كاك ئاراس ئەمەی منیش باوكی ئەو كابرای ترە كە جاران وێنەكەی بوو
پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 25.76 ک.ب. |