تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تێپەڕوشەی درووپاڵەکەت بگۆڕە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/05/30

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

ئەگەر تولئامرازی [url=http://en.wikipedia.org/wiki/Drupal]درووپاڵ[/url] بەکاردەهێنیت و ئەندامی لە فۆرومی درووپاڵ ئەوا هەر ئێستا تێپەڕوشەکەت بگۆڕە، لەبەرئەوەی هاککەر دەستیان گەیشتۆتە داتای درووپاڵ، بۆیە هەموو ئەندامانی درووپاڵ کە ژمارەیان ١ ملیۆن بەکارهێنەر دەبێت، ئەبێت تێپەڕوشەکانیان بگۆڕن.
بەهۆی خاڵێکی لاواز لە درووپاڵ، زانیاری هەژماری ١ ملیۆن بەکار‌هێنەر کەوتۆتە دەست هاککەران، لەو زانیاریانە، تێپەڕوشەو ناوی بەکار‌هێنەرو پۆستی ئەلکترۆنین.
بۆ گۆڕینی تێپەڕوشەکەت، بەم شێوەیەی خوارەوە هەنگــاوبنێ:-
١- سەردانی ئەم بەستەرە بکە https://drupal.org/user/password
٢- ناوی بەکار‌هێنەر و ئێمێڵەکەت بنووسە.
٣- ئێمێڵەکەت بکەرە و کرتە لەو بەستەرەبکە کە بۆتهاتووە، دوای ئەوە تێپەڕوشەکەت بگۆڕە.