تیشکی لیزەر بۆ گواستنەوە و گەیاندن
مالپەرێ[url=http://www.wired.com/wiredscience/2013/10/nasa-internet-laser/]Wired[/url]نووسیویەتی، ناساپێوانەیەکی نوێی لەخێراییدا تۆمارکردووە لە بۆشایی گەردووند.
ئەم خێراییەش لەنێوان LADEE و سێ وێستگەی ناسا لە کالیفۆرنیا، نیو مەکسیکۆ و تێنەریف تاقیکراوەتەوە بە یارمەتی تیشکی لیزەر، بەواتایەکی تر تیشکی لیزەریان بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی پەیوەندیەکان،
تەکنەلۆجیای لیزەر خێرایی داگرتنی ٦٢٢ م ب لەچرکەیدا تۆمارکردووە و خێرایی ٢٠ م ب بۆ بەرزکردنەوە، ئەمەش پێوانەیەکی نوێی خێراییە.
هەرچەندە ناسا شەپۆلی ڕادیۆ بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوە و پەیوەندییەکان، بەڵام ڕیکخراوی ناسا لە ئاییندەدا گرنگی بە تیشکی لیزەردەدات بۆ مەبەستی گواستنەوە و گەیاندن.
تایبەتمەندیەکی تری ئەم تەکنەلۆجیایە ئەوەیە کە دەتوانرێت وێنە و ڤیدیۆی 3Dبە جۆرایەتییەکی بەرز بگوازرێتەوە لە مانگە دەستکردەکانەوە.
[img]http://www.tu.no/incoming/2013/10/25/1200022057.jpg/alternates/w240f/1200022057.jpg[/img]
بەم خێراییە دەتوانرێت ٣٠ کەناڵی ئاسمانی تەلەفزیۆن بە جۆرایەتی HDبگوێزرێتەوە.
ئەم تەکنەلۆجیایەش وەکو هەریەک لەوانیتر خاڵی لاوازی هەیە، بۆیە خاڵی بەربەست لە بەردەم ئەم تەکنەلۆجیایەدا ئەوەیە کە تیشکە باریکەکانی بەر بنەکەوێستگەییەکان دەکەون، بەڵام پسپۆڕان بەردەوامن لە پێشخستنی ئەم تەکنەلۆجیایە.
[b]بەدری یونس[/b] جێگری بەرێوەبەری LLCD دەڵێت، لەیەکەم هەنگاودا ئامانجمان بنیاتنانی تواناکانی چیینی ئاییندەیە لەبواری گەیاندن لە گەردووندا، بەڵام ڕۆژیک دێت ئەم سیستەمە دەبێتە بەشێک لە گواستنەوەی داتا لە لەنێوان هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆردا.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون