تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تویتەر خزمەتگوزاری Vine بەفەرمی بڵاوکردەوە

dilangilli

Dilangilli

بڵاوکراوەتەوە

2013/01/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

24ی ئەم مانگە تویتەر خزمەتگوزاری تۆمارکردنی کرتەی ڤیدیۆی Vine بڵاوکردەوە بەشێوەیەکی فەرمی.
بەپێی بڵاوکراوەیەک لە بڵاگی [url=http://blog.twitter.com/2013/01/vine-new-way-to-share-video.html]تویتەر [/url]لە 24 ئەم مانگەدا تویتەر ئەوەی خستەڕوو کە خزمەتگوزاری Vine خستووەتە بەردەست کە لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت تۆماری کورتی پێ بکرێت ئەویش ماوەی (6چرکە یان کەمتر) دەتوانی تۆماری پێ بکەیت و بڵاوی بکەیتەوە وەکو جریوە، وە کۆمپانیا نەرمەواڵەی تایبەت و فەرمی بڵاوکردەوە بۆ ios سوود وەرگرتن لە ڕێگەی مۆبایلی ئایفۆن و ئایپاد, بۆ تۆمارکردنی کورتە ڤیدیۆ و بڵاوکردنەوەى بەشێوەکی ئاسان لە هەژماری تایبەتیت , ئەم نەرمەواڵەیە بەردەستە لە [url=https://itunes.apple.com/app/vine-make-a-scene/id592447445]بازاڕی ئەپڵ[/url] بەخۆڕایی, وە ڕوونە کە کۆمپانیا کاردەکات بۆ پەرەپێدانی نەرمەواڵە بۆ کارپێکەر و سیستەمی تریش کۆمپانیایی [url=http://vine.co/]Vine[/url] دڵخۆشی خۆی دەربڕی کە وەکو بەشێک بن لە تویتەر , ئەوەشیان خستەڕوو کە ئەتوانرێت بێ درووستکردنی هەژماری تویتەر سوود لەم نەرمەواڵەیە وەربگیرێت بەڵام بۆ ئەوەى بەشێوەیەکی خێراو باش سوودی هەبێت باشتر وایە هەژماری تویتەرت هەبێت.

بەڕێوبەری کارڕاپەڕاندنەکانی تویتەر [color=#666666]dick costolo[/color] پێش بڵاوبوونەوەى ئەم خزمەتگوزارییە لە هەژماری خۆی ڤیدیۆییەکی بەزرکردەوە کە مەبەستی خستنەڕووی ئەم خزمەتگوزارییە بوو

ئامانجی تویتەر لەم خزمەتگوزارییە بەکارهێنانی کورتە ڤیدیۆیە لە تویتەر...