تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تاتەبژمێری ٣٥ دولاری هیند

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/21

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

وادیارە ئەم تكنۆلۆژیە خۆشی لە فەقیر و هەژار دێت " هەر چەند كە كەس بە پیاویان نازانێت" بەڵام بەرێز كۆمپانیای هێندی تاتەبژمێرێكی ٣٠ دۆلاری بە ناوی Aakash كە هەرزانترین تاتەبژمێری جیهانە بە زانیاریەكانی خوارۆ دروستكردوە .هەرچەند ئەم تاتەبژمێرە سێ مانگ پێش هاتەتە نێو بازار بەڵام كاتێك هات لە بەر هەرزانی دەولەتی هیند بۆ تەواوی قوتابیەكانی كڕی. گەرەكیانە وشانی نوێ لە مانگی داهاتوو بخەنە نێو بازار بە كارایێكی باشتر و پیشانگەرێكی گەورەتر .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/gsmarena_0012.jpg[/img]

- ئەم تاتەبژمێرە لە سەر سیستەمی دانراوەی ئەندرۆید٢ر٢ كار دەكات كە وشانی نوێ لە سەر ٣ر٢ ئەندرۆیدە .
- رێكخەری ٧٠٠ مێگاهێرتز
- پاڵپشتی لە تۆری :Wi-Fi كە لە ئاكاشەی ٢ لە GPRS_یش پالپشتی دەكات
- شارژی باتری :3200 mAh
- ڕەم : ٢٥٦ مێگ
- بیرگەهەڵگرتنی زانیاری : 30و16و2 GB micro-SD
- خوێندنەوەی پەرگەكانی دۆكیومێنتی :(DOC, DOCX, PPT, PPTX, XLS, XLSX, ODT, ODP,PDF)
- خوێندنی پەرگەی وێنەكانی : :(PNG, JPG, BMP and GIF)
- خوێندنی پەرگەی دەنگەكانی : (MP3, AAC, AC3, WAV, WMA)
- خوێندنی پەرگەی ڤیدیوكانی : (MPEG2, MPEG4, AVI, FLV)
هیوادارم وشانی چینی دروست نەبێت قوڕبكات بە سەر ئەم كۆمپانیا.

پاشکۆقەبارە
Image icon gsmarena_0012.jpg50.56 ک.ب.

بۆچوونەکان

هیند بەهێزترین وڵاتە لەڕوى هاندانى هاوڵاتیانى بۆ تەکنەلۆزیای زانیاریەکان وەشتى باششیان هەیە،جیاواز لە کوردستان.

كاك داستان سپاس بۆ بۆچوونەكانت راستە بە بۆچوونی من پێشكەوتنی هیند زۆرتر لە بەر ئەوەیە كە داگیركراوەی ئینگلیس بوە وە گشتیان بە زمانی ئینگلیسی دەخوێنن ودەنووسن. بیل گەیتس سەرمایەی مایكرۆسۆفتی تا ٤٠٠ ملیۆن دوڵار لە هیند داناوە و لە ساڵی 2006 دا ٣ هەزار كارمەندی لە هیند كە بریتی بوون لە بەرنامەنووسرانی ئە وەڵاتە دامەزراند . لە بەشی هەك كردنیش شتێكیان كەمتر لە برزیلیەكان و روسەكان نیە جا پێم وایە بە هۆكاری ئەو چێشتە توون و تیژەیە كە دەیخۆن . لە بەشی سیاسەتیش جەنابت لە دونیا تاكێك وەك بەرێز گاندی پەیدا دەكەی ؟ هەر وەها دایكە ترێزایش لە هیند كاری دەكرد . هەر بژیت

دەست خۆش کاک قەزوان ، چی لەوە خۆشترە خواردنەکەت تون و تیژ بێت و تاتەبژمێرەکەت 30 دۆلاری و ئاندرۆید بێت.

ئاخ کاکۆ ولله برینت کولاندمەوە کەباسى غاندیت کرد. ئاخ ئاخ.