تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تاتەبژمێری ئەکاشی 2 بۆ هاوڵاتیانی هەژاری هیندستان

hardy_uk

Hardy_uk

بڵاوکراوەتەوە

2012/11/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

وڵاتی هیندستان جارێکی تر تاتەبژمێرێک نمایشکرد. لە ڕۆژی نەتەوەی پەروەردە و فێرکردندا سەرۆکی ئەو وڵاتەPranab Mukherjee تاتێکی نوێی نیشانی میدیاکان دا کە (Aakash 2 Tablet) بوو، هەرچەندە ئەکاشی 1 لەڕووی تایبەتمەندییەوە باش نەبوو بەڵام نرخێکی گونجاو بوو بۆ هاوڵاتیانی هەژاری ئەو وڵاتە. ئێستا ئەم کۆمپانیایە ئەکاشی دووی ئامادەکردووە زیاتر پەرەی پێداوە بە هەندێک تایبەتمەندی باش و هەرزانەوە لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانی:
خێراتر کراوه و ژیانی پاتری زیاتر پێ بەخشراوە بە کە بەرزکراوەتەوە بۆ 3 کاژێر
شاشە 7 ئینج 18cm
سیستەمی کارپێکردن - دوایین وەشانی ئەندرۆید
بیرگە 512
خێرای ڕێکخەری ناوەند - 800mhz
ڕێسەلوشنی وێنەخاڵ 800x480
دوو دەرەچە خوێنەری هەیە USB و SD کارت
هەروەها پشتگری wi-fi دەکات بەڵام پشتگیری 3G ناکات
نرخ 40 دۆلار بۆ هەمووان

بەگوێرەی (IAMAI) ئێستا نزیکەی 150 ملیۆن بەکارهێنەر سوود لە هێڵی ئینتەرنێت وەردەگرن لەم وڵاتەدا کە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی دانیشتوانی ئەووڵاتەدا کەمە کە نزیکە 1.2 ملیار کەسە بەڵام بڵاوبوونەوەی ئەم تاتە بە شۆڕشێکی نوێ دەزانن و کاریگەری باش دەبێت لە پێگەیاندن و زانیاری بەخشینی زیاتر بە خوێندکارانی ئەو وڵاتە سەرەڕای هەرزانی ئەم نرخە وا چاوەڕوان دەکرێت کە 100 هەزار لەم ئامێرانە دابەش بکرێت بەسەر قوتابیانی کۆلێژ و زانکۆکاندا بەبڕی تەنها 20 دۆلار واتە نیوە قیمەت.


سەرۆک لە لێدوانەکەیدا گووتی"تەکنۆلۆژیا توانای فێرکردنی زۆر شتی گرنگی هەیە لە ڕووی پەروەردە و فێرکردنەوە"

بۆچوونەکان

وڵاتێکی ئاوا هەژار و کەم درامەت و دانیشتویەکی بێ شوومار برسێتیان وەلاناوە و برسی پێشخستنی تەکنۆلۆژیان لە وڵاتەکەیاندا و گرێبەستی ئاوا پیرۆز واژوو دەکەن.کە سوودی بۆ کۆمپانیاکەو هەم سوودی بۆ دانیشتوانی و ڕێگە خۆشکردن بۆ کۆمپانیاکانی تر. ئاخ لە وڵاتی ئێمە لە گرێبەستی نەوت زیاتر گوێمان لە هیچ جۆرە گرێبەستێکی تر نابێت.کاری مرۆیی و بێ قازانج لە وڵاتی ئێمەدا یاساغە . من ئاواتەخوازم تۆش بەهیوابە ئەوانیش دوعا بکەن کە ڕۆژێک بیر لە چارەنوسی قوتابیە هەژارەکانی وڵاتەکەی ئێمەش بکرێتەوە.

دەست خۆشی بۆ ئەو هەواڵە، کاکە گیان ئەمانە لای خۆمان تا بۆیان بکرێت رێگری ئەکەن لە هەموو تەکنەلۆژیایەک چونکە خۆیان عەقڵیان بەستوویەتی وا ئەزانن خەڵکیش وایە ئەم وڵاتە کۆمەڵێک خەڵک ئەیبەن بەڕێوە وەک مێشە سەگانە لەسەر کەلاکی ئەو خەڵکە نان ئەخۆن، هەرچیەکی باشیش کرابێت لە رووی زانست و تەکنەلۆژیاوە بە دڵنیاییەوە پێتان ئەڵێم هەوڵی تاکە کەس و گروپ بووە نەک ئەم سەرکردە و حکومەتە نەفامە، نمونە وەک کورد ئایتی گروپ و خەڵکانی تری دڵسۆز.