بەم زووانە خزمەتگوزاری ویندۆز لایڤ مێسینجەر دەوەستێنرێت
[b]Windows Live Messneger[/b] لای هەموان ئاشکرایەو زۆربەمان بەکارمان هێناوە سەرەتای دروست بوونی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1999.بە پێی ڕاپۆرتێکی مایکرۆسۆفت ئەم خزمەتگواریە تا ساڵی 2009 خاوەنی 330 ملێۆن بەکارهێنەری چالاک بووە لە هەر مانگێکدا.
دوو مانگ لەمەوبەر مایکرۆسۆفت لە ڕاگەیاندنێکدا بەکارهێنەرانیWLM لە وەستاندنی ئەم خزمەتگوزاریە ئاگادار کردەوە بەڵام رۆژی تەواوی وەستاندنی دەستنیشان نەکرد،
بەپێی هەواڵی وێبگەی[url=http://www.bbc.co.uk/news/technology-20984820] بی بی سی[/url] مایکرۆسۆفت لەڕێگەی پۆست ئەلیکترۆنیەوە هەموو بەکارهێنەرانی لەم گۆڕانکارییە ئاگادارکردۆتەوە.
دوایین ڕۆژی کارکردن تا[b] 15-03-2013[/b] دەبێت هەتا ئەو ڕۆژە کاردەکات وەک چۆن پێشتر کاری کردوە.مایکرۆسۆفت وەستاندنی WLM دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجامە باشەکانی [b](Skype) [/b] سکایپ کە مانگی 2011.08 بە بڕی 8.5 ملیار دۆلار کڕی ئامۆژگاری بەکارهێنەرانی کردوە هانی داون بۆ دابەزاندنی سکایپ ئەگەر تا ئێستا دایان نەبەزاندووە چونکە لە دوای وەستاندنی لایڤ مێسینجەر بەکارهێنەر دەتوانێت سوود لە سکایپ وەرگرێت بۆ دەستگەیشتن بە هاوڕێکانی واتە جۆرە تێکهەڵکێشکردنێک دروست دەبێت بەڵام دەبێت سکایپ نوێکرێتەوە لەو کاتەدا بۆ ڕودانی گۆڕانکاریەکان . ئاسانکاری بۆ ئەو بەکارهێنەرانەش کردوە کە سکایپ بەکار ناهێنن لە کاتی سڕینەوە یاخوود لەبردنی WLM دوگمەیەک زیاد دەبێت کە هەڵبژاردەت دەداتێ بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ سکایپ بێتە جێگەی ویندۆز لایڤ.
بەڵام لە وڵاتی چین مۆڵەتی هەیە بەردەوام بێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
دەستخۆش کاک هەردی!
من Windows Live mail کە بەشێکە لە مێسنجەر ، بەرکا ئەهێنم، نازانم هیچ ئاگاداریم بۆ نەهاتووە تا ئێستا!
زۆر سوپاس کاک هەردی، ئێمێلێکی کۆنی هۆتمایلم هەبوو، کردمەوە، هەمان پەیام بۆ منیش هاتووە، سەبارەت بە ویندۆز لایڤ مەیل کە لانەبەرێت، کارێکی باشە وانەبوایە ئەبوایە بودوای پرۆگرامێکی تردا بگەڕامایە، ئەتوانم هەموو ئێمێڵەکانم بەرمە G- mail ، بەڵام بەکارهێنانی پرۆگرام و داگرتنی مەیلەکان بۆ ناو کۆمپیوتەرم لا خۆشترە.
دووبارە سوپاس