تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەرێوەبەری "گەڕانی هەوری ئامازۆن" دامەزرا

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/10/16

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

ماڵپەڕی AllThingsD هەواڵێكی بڵاو كردەوە كە بە پێی ئەم هەواڵە كۆمپانیای ئەپڵ یەكێك لە بەرێوەبەرانی پلە بەرزی ئامازۆنی بەناوی بەرێز(William Stasior) كە شارەزایی لە بواری گەڕانا هەیە دایمەزراند تا لەمەو بەر بەرێوەبەرایەتی بەشی گەرانی سیری بكات.ئەم بەرێزە لە ئامازۆرن بەرێوەبەری بەشی [url=http://a9.com/]A9[/url]یانی بەشی گەڕان ورێكلام كردن بوو.A9 لە ئێستا فرۆشی سەرهێلی جیهانی ئەم كۆمپانیای لە ئەستۆیە.
بەرێز (William Stasior) لە ساڵی ٢٠٠٣ بەشی A9 بە شێوەی راستەو خۆ دامەزراند ئەڵبەت لەگەڵ هاورێیێكی بەناوی ئێدی مانبێر. لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو بە سەرۆكی ئەم كۆمپانیا.رێزۆمە یان كارنامەیێكی زۆر بەهێزی لە بواری ئایتی هەیە وە ئیستاش كۆمپانیای ئەپلی پێ زیاد بووە. ئەم بەرێزە لە بواری تیم سازی،ئەڵگۆریتم،بەرێوەبردنی پرۆژە،ئانالیزی دەیتا،فێركاری ماشینەكان هەروەها لە زامانی بەرنامەكانی C++،Lisp،جاڤا،XML،سیستەمی كارپێكردنی یونیكس و ویندۆز بەتەواوی شارەزایی هەیەو.ئەتوانن كارنامە یا [url=http://bill.stasior.com/resume.htm]خۆد رێزۆمەی[/url] لێرە ببینن.
ئەم بەرێوەبەرەی نوێ ئەپڵ هەروا بەڵگەنامەی PHD لە MIT وەرگرتوە وە لەوێش وانەی وتوەتەوە..بێجگە لە ئامازۆن لە ئۆراكڵ، نێت سێنتویز،ئاڵتا چالاكی بوە وە ئێستاش بەرێوەبەری بەشی گەڕانی سیری ئەپڵ پێ سپێردراوە.كۆمپانی سیری لە ساڵی ٢٠١٠ چووە ژێر خزمەتگوزاریەكانی ئەپڵ بەڵام زۆر یەك لە كارمەندەكانی كۆنەی چوونە دەرەوە كە ئاخرینیان (Adam Cheyer) بوو.ئە مدامەزراندنە بۆ پر كردنی جێگای ئەوان وهێزێكی نوێ بۆ كۆمپانیای سیری بوە.ئامازۆن هێشتا لەم بارەوە قسەی نەكردوە.