تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەرپەرچی هاککی چینییەکان دەداتەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/23

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

دەزگا بەرپرسەکانی واشنتۆن خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەرپەرچدانەوەو هێرشی پێچەوانە بۆ سەر چین، ئەگەر هاککەرەکانی چین هێڕشەکانیان نەوەستێنن دژی ئەمەریکا، بۆ ئەم مەبەستەش وڵاتە زلهێزەکان یاسایی دیجیتاڵیان هەیە کە ئەو مافەیان پێ دەدات، بۆیە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا فشارێکی زۆری خستۆتە سەر چین و بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە، چونکە بەردەوامی ئەم جەنگە ئەلیکترۆنیە ناکۆکیەکانیان قوڵتر دەکاتەوە.
بەپێی[url=http://online.wsj.com/article_email/SB10001424127887324345804578424741315433114-lMyQjAxMTAzMDIwMTEyNDEyWj.html] Wall Street Journal[/url] لە سەرەتای مانگی یەکی ئەمساڵدا، ئەمەریکا بە نهێنی چەند دیبلۆماتێک دەنێرێت بۆ چین بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە، وتەبژێکی نەناسراو لە فەرمانگەی سەرەکی [b]باراک ئوباما [/b]دەڵێت، ئەمەریکا خۆی بۆ چەند بەرپەرچدانەوەیەکی جیاواز ئامادەکردووە لە کاتی دووبارەبوونەوەی ئەم هێڕشانە، یەکێک لەوانە لەکاتی دۆزینەوەی هەر هاککەرێک، تاوانبار ببرێتەوە دادگای ئەمەریکا و لەوێ زیندانی بکرێت.
کۆمپانیای پاراستنی ئەمەریکایی Mandiant لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی، چەند هێرشێکیان ئاشکرا کردووە لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا کە لەلایەن بنکەیەکی سەربازی لە شانگاهایەوە کراوەتە سەر ئەمەریکا.
[b]جۆن کەیری[/b] وەزیری دەرەوە لە سەرەتای ئەم مانگەدا گرووپێکی ناردووە بۆ چین بۆ ئەوەی بەهەماهەنگی ڕێگە لەو هێرشانەبگرن و یا هەرنەبێت کەمتری بکەنەوە.
شیاوی باسە حکومەتی چین لای خۆیەوە هەمو ئەم هــەواڵانە ڕەتدەکاتەوە و دەلێن چین خۆی یەکێکە لەو وڵاتانەی بۆتە قوربانی هێرشی ئەلکترۆنی.

[img]http://si.wsj.net/public/resources/images/WO-AN471_CYBER__D_20130421174237.jpg[/img]

بۆچوونەکان

جوانە، بەڵام باشتر وایە لە بری هاككەر بڵێین خۆترنجێنەر بە ڕای من هەڵبەت

دەستخۆش کاک بیرتیژ، دڵنیام بیرت زۆر تیژە، دروستە، بەڵام بەپێی زانیاریم کورد خوێنەری هەواڵی ئایتیمان کەمە، نوێیەکانیش، ئەگەر لەزۆربەی وشەکان نەگەن، نایخوێننەوە.
خۆم هاوڕێم زۆرە بابەتەکان دەخوێننەوە، لەزۆر وشەکان تێناگەن، هەک یا هەککەر بەهەمان شێوە لە[url=http://www.zkurd.org/proje/ferhengdev.pl?penase=hacker] فەرهەنگی زانستپەروەران[/url] هەیە.

نكۆڵی لەو ڕاستیە ناكەمەوە كاك زەندی بەڵام ئەكرێ كاتێ دەنووسین 'هەك'، لە بەرامبەری لە نێو كەوانەیەكدا بشنووسین 'خۆترنجێنەر'، بەو كارە هەم خوێنەر لێ تێئەگا هەمیش فێری بەرامبەرە كوردیەكەی ئەبێت :-(بە یەك فیشەك دوو نیشان ئەپێكێت:-). من خۆم كرماشانیم و شیوەزاری ئێمە جیاوازە لە گەڵ شێوەزاری سۆرانی بەڵام هەر چۆنێك بوو خۆم فێری شێوەزاری ئێوە كرد واتە زۆر وشەی نوێی كوردیم فێر بوو. ئەی بۆ سۆرانییەك خەرمانی وشەكانی فراوان نەكات؟!