بەرهەم هێنانی ئایفۆنی ٥ لە شانگهای دەستی پێ کرد
ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە ئایفۆنی داهاتوو (ئەگەری زۆرە بە ناوی ئایفۆنی ٥ بناسێندرێ) لە کارخانەی Pegatron دەستی پێ کردووە. Pegatron کۆمپانیایەکی تایوانیە کە بەرهەم هێنانی ئایفۆنی نوێی دەست پێ کردووە . پێشتریش پرۆپاگەندەی زۆر لە مەڕ دەستپێکی بەرهەم هێنانی ئایفۆنی نوێ بڵاو کراوە. بەڵام لە ڕاپۆڕتی نوێی DigiTimes ناوی کارخانەی بەرهەم هێنەر لەگەڵ هەندێک زانیاری تر بڵاو بۆتەوە.
هواڵنێری DigiTimes هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە Pegatron دووهەم کۆمپانیای بەرهەم هێنانی ئایپەدی داهاتووه (iPad Mini)
چاەڕوان دەکرێ کە کۆمپانیای "فاکس کان" کە تا ئێستا بەرهەم هێنەری ئامێرەکانی ئەپڵ (iDevices) بوو لەگەڵ Pegatron بە یەکەوە ئایفۆنی نوێ بەرهەم بهێنن .
Pegatron لە بواری بەرهەم هێنانی رەقە واڵەی کامپیۆتێر وەک مادەربۆرد ، کارتی شاشە، لاپ تۆپ ، تەلەفونی هۆشمەند و کونسولی یاری و ... چالاکی هەیە .
ئاگاداری : وێنەکە ، وێنەی راستەقینەی ئایفۆنی داهاتوو نیە .

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
نازانم ئایفۆنی ٥ مۆنیتۆرەکەی دەگۆڕێت یاهەروەکو ٤ ئەبێت، ئەپڵ تا ئەمڕۆ مۆنیتۆری بەرهەمەکانی لەئاستی بەشەکانی تری ڕەقەواڵەکانیدا نییە.
سامسۆنگ زیرەکترن لە گۆڕانکاری خێرادا، لەچارەکی سیهەمی ٢٠٠٩ دا ٤٠ میلۆن تەلەفۆنی فۆرشتووە، بەڵام لە چارەکی سیهەمی ٢٠١١ دا گەیاندییە ١٢٠ ملیۆن تەلەفۆن، کەواتە لەماوەی دوو ساڵدا ڕیژەکەی سێ ئەوەندە بەرزبۆتەوە.
دەستخۆش
کاک زەندی،
تەکنیکی بەرهەمی Retina Display ئەپڵ زۆر زۆر نایابە، ئێستا گەیاندویەتی بە ماک بووک پڕۆکەش،
http://www.apple.com/iphone/features/retina-display.html
سەبارەت بەوەی سامسۆنگ و نۆکیا و گووگڵ و مۆتۆرۆڵا کە تەکنیکی AMOLED بەکاردەبەن، لەو باشتر نییە، بەڵام هەردووکیان تایبەتمەندی و خاڵی لاوازییان هەیە.
بژین
هەواڵە بنەڕەتییەکە باشی نوسیوە بەڕێز،
Apple iPhone at its factory in Shanghai, eastern China, according to industry sources in Taiwan
ئەوەی هەواڵەکە بخوێنێتەوە وا دەزانێت شەنگهای شارێکی تایوانییە :)