بەردەوامبوونی ڕێکەوتنی بینگ و تویتەر
چەند ڕۆژێک پێش چوونە ناو بۆرسەوە، [url=https://twitter.com/]تویتەر[/url] (twitter) ڕێکەوتنامەکەی کاری هاوبەشی لەگەڵ [url=http://www.bing.com/blogs/site_blogs/b/search/archive/2013/11/01/twitter-and-bing.aspx]تیمی بینگی (Bing) مایکرۆسۆفت[/url] درێژکردەوە. بەگوێرەی ئەم ڕێکەوتنە، ئامێری گەڕانی بینگ بۆی هەیە بنکەدراوەی تویتەر بەکار بهێنێت تا لەگەڕاندا خەڵک بتوانێت جریوەکان (twitts) بدۆزێتەوە. هاوکات بینگ لە ڕاژەکارەکانی خۆیدا کاشیان بکا.
تویتەر کاری هاوبەشی تری لەگەڵ مایکرۆسۆفتدا هەبووە و لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا، لەڕێی [url=http://www.bing.com/translator/]وەرگێڕی سەرهێڵی مایکرۆسۆفت[/url]ەوە ڕاژەی وەرگێڕانی جریوەکان (twitts)ی پێشکەش کردوە. تیمی بینگ دڵشادن بە هەماهەنگی لەگەڵ تویتەر و پێیان وایە دۆزینەوەی جریوەکان (twitts) بۆ خەڵکی و دەرکەوتنیان لە ئامێری گەڕاندا ڕاژەیەکی یارمەتیدەرە بۆ خەڵکی.
شایەنی باسە تویتەر لە ژێر هێمای (TXTR) ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو دەچێتە بۆرسەی جیهانیەوە و هەر بەشێکی لە نێوان ١٧ تا ٢٠ دۆلاری ئەمەریکی خەمڵێندراوە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون