تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بوونی کۆندۆلیزارایس بە بەڕێوەبەری Dropbox هەرا دەنێتەوە.

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2014/04/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

دوای ئەوەی کۆندۆلیزارایسی وەزیری دەرەوەی سەردەمی جۆرج بۆش هەڵبژێرا بە بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری هەڵگرتنی پەرگە لەنێت، Dropbox، ناڕەزاییەکی زۆری لێکەوتەوە و ڕیژەیەکی بەرچاو لە بەکارهێنەران لە تویتەر و فەیسبووک داوا لەبەکارهێنەران دەکەن، دووربکەونەوە لە[b] درۆپبۆکس[/b].
گۆڕینی بەڕێوەبەر لە کۆمپانیاکان کاریکی زۆر ئاساییە و بەکارهێنەران هیچ گرنگی پێنادەن، بەڵام هۆکاری ئەم ناڕەزاییە، دەگەڕێتەوە بۆ پیشەی پێشووی خاتوو ڕایس.
دیارترینیان ئامەژە بەجەنگی ئێراق کراوە و ڕایس بەوە تاوانابرکراوە کەوا پشتگیری ئازار و ئەشکەنجەدانی زیندانیانی کردووە لە ئێراق، هەر لەبەر ئەو هۆکارەیە کەخەڵکی دەیانەوێت سزای بدەن و لەو پیشە نوێیەی دووری بخەنەوە، بێگومان ئەگەر بێت و درۆپبۆکس ڕیژەیەکی بەرچاو لەبەکارهێنەرانی لەدەستبدات، ئەوا ناچار دەبن بەدوورخستنەوەی.
هۆکارێکی تری ناڕەزەییەکان ئەوەیە کە ڕایس پشتگیری یاسایەکی کردووە کە لێکۆڵینەوە لە هاوڵاتیان بکرێت بەبێ ئاگاداری دادگا، هەر لەبەرئەوەیە کۆمپانیاکان نایانەوێت داتا و زانیارییەکانیان بکەوێتە ژێر دەسەڵاتی ڕایس.
ئاشکرا نییە کە کێ لە پشت ئەم کەمپینەوەیە، دۆمەینیک تۆمارکراوە بەناوی GoDaddy لەڕێگەی پرۆکسییەوە، وە لە تویتەریش بەردەوام ناڕەزاییەکان بەردەوامن.