تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەپڵ :35 ملیۆن ئایفۆن و 12 ملیۆن ئایپاد فرۆشرا

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/04/25

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

لە سێ مانگی سەرەتایی سالی ٢٠١٢ ئەپڵ ڕاپۆرتێكی بڵاو كردوە لەبواری فرۆشتنی بەرهەمەكانی بەم جۆرە :
١ر٣٥ ملیۆن ئایفۆن ( 88٪ فرۆشی زۆرتر بوە لە پارەكە )
٨ر١١ ملیۆن ئایپاد (15٪ فرۆشی زۆرتر بوە لە پارەكە )
٤ ملیۆن ماك
٧ر٧ ملیۆن ئایپاد
- ئێستا لە بەرانبەری ساڵی 2011 ئامارەكە بۆ ئایفۆن ، ئایپاد ،ماك ، ئایپود، بەم رێزبەندە بوە :٠٤ر٣٧ ،٤٣ر٥١ ،٢ر٥ ، ١٥ ملیۆن بوە .
ئەپەل لە سێ مانكی سەرەتایی ئیمساڵ بەواتەیێك لە ٩٠ رۆژدا ٣٩ر٢ ملیار دولار سوودی بوە كە ٦ر١١ ملیار دەستکەوت بوە بۆ ئەم كۆمپانیایە .
سەرمایەی ئێستای ئەپڵ زۆرتر لە ١١٠ ملیارە كە لە سێ مانگی سەرەتایی ئەم ساڵدا بەڕێژەی ٦٣% بەرزبۆتەوە.

بۆچوونەکان

دەست خۆش مامۆستا قەزوان
پارساڵ دژایەتی داهاتی ئەمریکای دەکرد بەڵام ئەمساڵ ئاوا بڕوات دژایەتی ئەوروپاش دەکات. لەو بڕوایەدام کاکە قەزوان زۆر لەم کڕیارانەی سەرەوە لەوانەیە دووبارە ئەم ئامێرانەیان کڕیبێتەوە چونکە کۆمپانیایەکی ئاوا زەبەلاح دەبێت خاوەنی سیاسەتێکی زرنگانە بێت بۆ ساخکردنەوەی ئامێرەکانی یەکێک لە گرنگترین خاڵەکانی ئەوەیە کە ئامێرەکانی ئایپاد و ئایفۆن و ئایپۆد تەنها خاوەنی یەك دوگمەیە (Home Button) بە بەراورد لەگەڵ بەرهەمی زۆربەی کۆمپانیاکانی تر کە خاوەنی سێ دوگمەن هەر بۆیە زەختێکی زۆر زۆر دەکەوێتە سەری و هەرچۆنێک پارێزگاری لێبکەیت هەر ساڵێک دەڕوات جگە لەوەی خاوەنی پەردەیه (Screen) ێکی ناسکە.

مامە قەزوان وابزانم ئەمەیەن بۆ ئایپۆدە نەك ئایپاد >>>[b] ٧ر٧ ملیۆن ئایپاد[/b]
[b] [/b]دەستەکانت خۆش دووبارە

سپاس كاك هەردی بەرێز بەڵێ فەرمایشی ئێوەیە لە ژمارەكان .
وەڵاهی تا ئێستا بەوە كە دوگمەیێكی هەیە بیرم نەكردوە چۆن هەر لە وێنە بینیومە بەڵام بەڕاستی بۆچوونی جەنابیشتان زیرەنگانەیە هەم خەرجی كەمترە بەجێگای سێ دوگمە ،هەم زووتر خراپ دەبێت و كەسیش بۆی چاك نابێت دەبێ پارەیێكی تر بات دانەیێكی تر بكرێت . خوا بمان بەخشێت بە رخنە نەبێت كاكە جابز لە كتێبەكەی نوسیبووی كە هیچ كات پارەی بە خێرخوازی نەداوەو بڕوای وابوە كە هێشتا خۆمان نیاۆمەندترین !-دیسان دستان خۆش بێت