ئەپڵ لە گفتوگۆدایە لەگەڵ Foursquare باشترکردنی ئەپڵ ماپ
لە ڕاپۆرتیکی The Wall Street Journal ـدا هاتووە کە کۆمپانیای ئەپڵ لە گۆفتۆگادایە لەگەڵ Foursquare دەربارەی ڕێکەوتنێک تاوەکو بتوانن لە داتاکانی Foursquare هاوبەشی بکەن وەک هەنگاوێک بۆ باشترکردن و بەهێزکردنی ئەپڵ ماپ و خزمەتگوزاری ڕێنیشاندەری تایبەت بەخۆی و هەروەها لە کێبڕکێکردنی گۆگڵیش دوانەکەوێت، ئەم گفتوگۆکردنانەش لە قۆناغی سەرەتاییدان لەکاتی ئێستادا بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی وۆڵ ستریت .
گفتوگۆکان لەم چەند هەفتەی دوایی دەستیان پێکردووە بەڕابەرایەتی Eddy Cue جێگری سەرۆکی کۆمپانیای ئەپڵ کە بەرپرسیارێتی خزمەتگوزاری نەخشە و Siri وەرگرت دوای ڕۆیشتنی Scott Forstall و گۆڕانکاریەکانی ئەپڵ لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکە کردوویەتی.
لەکاتی ئێستادا کۆمپانیای ئەپڵ لەژێر فشارێکی زۆردایە بۆ باشترکردنی ئەپڵ ماپ و خزمەتگوزاری ڕێنیشاندەری تایبەت بەخۆی، بەتایبەتی دوای ئەوەی ژمارەی دابەزاندنی ئەپی گۆگڵ ماپ بۆ iOS لەماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمیر زیاتر لە ١٠ ملیۆنی تێپەڕاند
شایانی وتنە کە Tim Cookـی سەرۆکی ئەپڵ لە چاوپێکەوتێکی لەگەڵ Bloomberg Businessweek وتی :
ڕاستە ئێمە شکستمان هێنا، بەڵام ئێمە هەموو تواناکانمان دەخەینە گەڕ بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو کارە، تازەکردنەوە/updateـی زۆر نەرمەواڵەمان خستۆتەبەردەست و
و پلانێکی تۆکەشمان هەیە بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاری ڕێنیشاندەری و لەداهاتودا بەرەو باشتربونی زیاتریش دەچێت.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون