ئەپڵ رۆژی ١٢ سێپتامبر ئایفۆنی ٥ دەخاتە روو.
دوای چاوەڕوانییەکی زۆر کۆمپانیای ئەپڵ رێکەوتی ناساندنی ئایفۆنی نوێی، کە دەوترێ بە ناوی ئایفۆنی ٥ دەناسێندرێی، دیاری کرد .
کۆمپانیای ئەپڵ بانگهێشتنامەی فەرمی بۆ هەواڵنێرەکان بە مەبەستی بەشداری لە کۆنفرانسی ڕۆژی ١٢ سێپتامبر، ناردووە کە ئەم کۆنفرانسە بە شێوەی دیاریکراو بۆ ناساندنی ئایفۆنی نوێ یا هەمان ئایفۆنی ٥ ە.
لەم وێنەیەی کە ئەپڵ هاوپێچی بانگهێشتنامەکانی کردبوو، ناردوویەتی ژمارەی ١٢ بە مانای ڕۆژی کۆنفرانسەکە نووسراوە . بەڵام جێی سەرنج ئەوەیە کە سێبەری ژمارەکە بە شێوەی ژمارەی ٥ کە واتای ئایفۆنی ٥ دەگەیەنێ دەرکەوتووە .
هەروەها پڕۆپاگەندەی ئەوەش کراوە کە بە دوای ئەم کۆنفرانسە، لە مانگی ئۆکتۆبر دا کۆنفرانسێکی دیکە بە مەبەستی ناساندنی ئایپادی مینی ٧.٨٥ ئینچی پێک دێت .

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون