تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئەپلیكەیشنی هاوبەشكردنی وێنە

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2012/03/22

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔2۔ )

 

وێنەكان كە بە كامێرا دەیگرین جار وا دەستدەدات كە پێمان خۆشە هاوبەشی بكەین لە تۆرە كۆمەلایەتیەكان یان ئینتەرنێت، ئەپلیكەیشێنی زۆر هەن بۆ ئەم مەبەستە ، بەڵام یان تەواونین یان كەموكوڕیان تێدایە.بە تازەیی وەشانی نوێ ئەپلیكەیشنی هاوبەشی وێنەی mobli رەوانەی سەر تۆر كراوە. كە بە دڵنیایی دەتوانین بڵێین كە كەموكوری تێدا نیە . خاڵی بەهێز بوونیشی ئەوەیە كە بەكارهێنەرانی ئەندرۆید و IOS دەتوانن سوودی لێبگرن .
ئەلبەت زۆرتر ئەم بابەتە كە سەرنجی منی ڕاکێشا ئەوە بوو كە لێئۆناردۆ دی كاپریۆ ٤ ملیۆن بە واتەیێكی تر ٥ ملیۆنی بۆ دروستكردنی ئەم ئەپە ترخان كردوە .بەڕاستی پارەكەیشی بە فیرۆ نەداوە .

بە دامەزراندنی ئەم ئەپە ئێوە بە ئاسانی دەتوانن وێنە بگرن وێنەكانتان هاوبەش بكەن لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان .هەر وەها وێنەی ئێوەدەتوانێت لایك بكرێت و بۆچوونیشی لە سەر بنوسرێت .بەشی دەستكاری ئەم ئەپە بە تاریكخانە یانDarkroom ناسراوە كە وێنەگر دەتوانێت هەر جۆر فەلتری لە سەر وێنە بۆ دانێت تەنانەت قاپی بگرێت.

ئێوە دەتوانن وێنەكانتان لە سەر جێگای گرتن تاگ لێبدەن "بەرچەسبی بۆ دابنن" و تاقمەیێكی بۆ دروست بكەن. ئەگەر هەر موبایلت نیە دەتوانی لە نێو ماڵپەڕەكە خۆت ناونوسی بكەیت و وێنەكانت هاوبەش بكەی . دەتوانی كۆدێك وەر بگریت لە هەر وێنەیێك ولە نێو ماڵپەر یان وێبلاگەكەت دایبنیت.

پاشکۆقەبارە
Image icon 03-12-2012-08-08-31-AM.jpg71.8 ک.ب.
Image icon 03-12-2012-08-07-17-AM.jpg46.79 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەستخۆش كاك قەزوان

دەست خۆش کاک قەزوان