ئەوروپا و ستاندارتکردنی پڕکەرەوەی مۆبایل
کۆمیسۆنی یەکێتی ئەوروپا پێشنیاریکی بەرزکردۆتەوە بۆ پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بۆ بە ستدانرتکردنی وایەر (کابڵ) ی پڕەکەرەوە (شاحینە) ی مۆبایلەکان.
لە پێشنیارەکەدا داوایانکردووە کە یەکێتی ئەوروپا فشار بخاتە سەر هەموو کۆمپانیا بەرهەمهێنەکانی مۆبایل و تاتەبژمێرەکان بۆ ئەوەی یەک جۆر Micro USB دروستبکەن و ئەگەر لەماڵیکدا یەک شاحینەی تێدابێت، بەکارهینەران بتوانن بۆ پڕکردنەوەی هەموو جۆرە مۆبایل و تاتەبژمێرەکانیان سودی لێوەربگرن.
ئەگەر ئەم پێشنیارە بێتە جیبەجێکردن، ئەوا دەبێت هەموو کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی مۆبایل بە تایبەتی ئەپڵ، جۆری کابڵ و پۆرتی گرێدانی ئامێرەکانیان بگۆڕن یان چیتر ناتوانن بەرهەمەکانیان لە ئەوروپا بفرۆشن.
[b]باربارا وایلەر[/b] ئەندامی کۆمیسۆن وتی، هۆکاری بەرزکردنەوەی ئەم پێشنیارە، جگە لەوەی قازانجێکی باش بۆ بەکارهێنەران ، پاکڕاگرتنی ژینگە و کەمکردنەوەی خاشاک هۆکارێکی ترن، چونکە ئەمڕۆ لە هەر ماڵێکدا چەندان پڕکەرەوەی جیاواز هەن، جەنجاڵی لەماڵەکانیشدا دروستکردووە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون