ئەمریکا خرایە لیستی دوژمنانی ئینتەنرێتەوە
بە پێی [url=http://www.poynter.org/latest-news/mediawire/243479/u-s-joins-enemies-of-the-internet-list/]Poynter[/url] وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لە لایەن ڕۆژنامەنووسانی بێ سنوورەوە کراوەتە لیستی ئەو وڵاتانەی کە بە دوژمنی ئەنیتەرنێت هەژمار کراون.
ڕیکخراوی ڕۆژنامەنووسانی بێ سنور[b] (RWB)[/b] لە ساڵی ٢٠٠٦ وە، ساڵانە ناوی ئەو وڵاتانە دەکاتە لیستەوە کە بەربەست دەخەنە بەردەم ئازادییەکانی هاوڵاتیانیان لە بەکارهینانی ئینتەنرێت یان سنووردارکردن و سانسۆردانان لەبەردەم ئازادییەکانی تاک.
لە ڕاپۆرتی ئەمساڵ ٢٠١٤ دا ناوی ئەمریکاش خراوەتە لیستەوە، شانبەشانی وڵاتانی بەریتانیا، ڕوسیا، پاکستان، هندستان وە ئاثیوبیا.
ئەمانە لەیەکەم هەنگاودا ناویان لە لیستەکەدا نووسراوە، بەڵام بەگشتی ناوی ٢٠ وڵاتی لەخۆگرتووە لەوانە کۆریای باکوور و ئێران و سین و کوبا.
هۆکاری ئەوەی کە ناوی ئەمریکا خراوەتە ئەو لیستەوە، لەبەر سانسۆرکردن وئەو ڕووداوانەوەیە کە لەلایەن (NSA) وە ڕوویاندا لەوانە چاوەدیریکردنی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانی سەرکردەکانی وڵاتان وە چاوەدێریکردنی هاوڵاتییە ئەمەریکاییەکان، دیارترینیان ئەو ڕووداوەی دەزگاحکومییەکان ئەنجامیاندالەگەڵ Edward Snowden.
[url=http://12mars.rsf.org/2014-en/#slide2]تەماشای ئەم بەستەرە بکەن بۆ بینینی لیستی ناوی دوژمنانی ئینتەرنێت.[/url]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون