تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئێڵ جی تەلەفۆنی چەماوە بەرهەم دەهێنێت

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/04/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

بەڕێوەبەری کۆمپانیای LG بەشی مۆبایل تەلەفۆن [b]یۆۆن بو هیون [/b]لەکاتی نماییشکردنی ئەنجامە ژمێریاریەکانی چارەکی یەکەمی ٢٠١٣ دا وتی، ئێڵ جی سەرقاڵی دروستکردنی مۆبایل تەلەفۆنێکە کە مۆنیتۆرەکەی چەماوەیە و لەجۆری OLED و لە کۆتایی ئەم ساڵدا تەواو دەبێت وات بۆ چارەکی چوارەمی ئەمساڵ.
[youtube]5SKopv9C6PY[/youtube]
مەبەست لەچەماوە بەو واتایە نییە کە مۆنیتۆرەکەی بچەمێتەوە وەکو لە ٢٠١٠ دا رۆژنامەیەکی چەماوەی نماییشکرد، بەڵکو مەبەست لەوەیە مۆنیتۆرەکەی تەخت نییە وەکو تەلەفۆنەکانی تر، هەرچەندە ناوبراو وردەکاری زیاتری دەربارەی ئەم بەرهەمە نەدرکاند، بەڵام هەفتەی ڕابردووە، چەند تەلەفزیۆنێکی چەماوەی نماییشکرد دەتوانن [url=http://www.engadget.com/2013/04/17/lg-curved-oled-launch-second-half-of-2013/]لەم بەستەرە[/url] تەماشای بکەن.
شایانی ئاماژەپێکردنە LG یەکەم کۆمپانیا نییە لەم بوارەدا و چەند کۆمپانیایەکی تریش بەهەمان شێوە سەرقاڵی ئەم جۆرە بەرهەمەن لەوانە [url=http://www.theverge.com/2013/1/9/3855960/samsung-flexible-oled-phone-prototype-hands-on]سامسۆنگ[/url] لە کۆنفرانسی ساڵانەی CES بەهەمان شێوە تەلەفۆنێکی نماییشکرد، وە کۆمپانیای شارب لە پێش هەمویاندا لەم جۆرە مۆنیتۆرانەی نماییشکردووە.
[img]http://www.flatpanelshd.com/pictures/sharpflexoled-1.jpg[/img]