تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئینتەرنێت لەڕێگەی سەتەلایتەوە

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/01

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔11۔ )

 

ئەو کەسانەی لە کۆنەوە ئینتەرنێت بەکارئەهێنن، بە دڵنیاییەوە ئاگاداربوون لە باسی ڕاکێشانی هێڵی ئینتەنرێت لە ڕێگەی سەتالایتەوە، ئەم باسە بەخێرایی بڵاوبۆوە و لەماوەیەکی کورتیشدا نەما، ئەوەش لەبەر ئەوەبوو کاتێک هێڵێکی ئینتەرنێتمان هەیە، ئێمە پێوستمان بە هەردوو پرۆسەی داگرتن و بارکردنە (download, upload)، سەتەلایت هیچ کێشەیەکی نەبوو لە داگرتن، بەڵام بۆ بارکردن زۆر خاو بوو، وە نرخەکەشی زۆر گران بوو ، هۆکاری خاویەکەشی، لەبەر ئەوەبوو پرۆسەی
بارکردن لەرێگەی مۆبایل تەلەفۆنەوە گرێدەدرا بە ڕایڵەی کۆمپانیای هێڵەکەوە.

بوونی ئینتەرنێت لەڕێگەی سەتەلایتەوە زۆر پێوستە بۆ هەندێک ناوچەی دوورە دەست و شاخاوی، بۆیە پسۆڕان کۆڵیان نەدا و
هەنووکە ئەم باسە سەریهەڵداوەتەوە و چاکسازی تێداکراوە.

کۆمپانیایەکی فەرەنسی کە خاوەنی وێستگەی سەتەلایتی Eutelsat ، لە ٢٠٠٧ وە سەرقاڵی ئەم خزمەتگوزارییەیە، لە مانگی یەکی ئەمساڵەوە دەستیان کردووە بە فرۆشتنی مودیەم و ئامێری پێوست لەم ڕێگەیەوە، بەڵام لەسەرەتادا تەنیا بۆ ناوچەیەکی کەم بوو، بەڵام ئێستا ژمارەیەکی بەرچاو لە وڵاتانی ئەوروپا دەتوانن سودی لێوەربگرن.
[img]http://www.idg.no/multimedia/archive/00072/Satellitt-leting-2sp_72203a.jpg[/img]
سەتەلایتی Eutelsat KA-Sat بە یەکێک لە بەهێزترین سەتەلایتی ئەوروپا هەژمار دەکرێت توانای ٩٠ گیاگابیتی هەیە لە چرکەیەکدا.
شایانی ئاماژەپیکردنەوە لە ئێستادا ئەم کۆمپانیایە نزیکەی ٦ جۆرە ئابوونەی جیاوازیان هەیە بۆ خەڵکی تایبەت و کۆمپانیاکان، وە ئەو ناوچانەی کە زۆر شاخاوی چڕن و شەپۆلی3G و 4G یان لاوازە دەتوانن بەنرخێکی گونجاو سوود لەم خزمەتگوازریە وەربگرن.

بۆچوونەکان

کاکە زەندی ماندوو نەبیت. کاکە زەندی ئەمە بە کەڵکی ئەوە دێ دامەزراوەیەک لە کوردستانی ئێراق خەتێکیان لێ بکرێت؟ بمبورە بۆم نەدۆزرایەوە بەخوا.

زۆر سوپاس کاک هیوا، لەسەرەتادا تەنیا بۆ ٨ وڵاتی ئەوروپی بوو، لەم ماوەیەدا لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی نەرویج، تاقیانکردۆتەوە، لێرە ئابوونەکەی دەفرۆشن، بۆکسیکت بۆ دەنێرن ٢٢ کیلۆیە و هەموو شتی لەخۆی گرتووە.
بۆ کوردستان، نازانم، یەکەم ئەبێ سیگناڵی ئەو سەتەلایتە بیگاتێ، لەوانەیە ئەوەیان کێشە نەبێت، بەڵام ئایە کۆمپانیاکە هێڵ ئەفرۆشیت بۆ کوردستان!
لەنەرویج لەم سایتە دەتوانین بیکڕین.
[url=http://www.intersat.no/]http://www.intersat.no[/url]

سوپاس کاکە زەندی. ۲۹۹ کرۆنەکە ۳٠ پاوەنێک بکات بێتام هەرزانە! دەستی تۆش خۆش کاکە، سوکە چارەیەکە بۆ هەندێ جیۆلۆجیستی بۆڵەبۆڵچی :)

لە هەولێر کۆمپانیایەک دایناوە
ئامێر ١٠٠ دۆلار! مانگانە لیمیتید (سنووردارە) دابەزاندنی کە ١٨ گیگا و ٢٥ گێگایتی ئەوەی ٢٥ گێگا بە ٧٥ دۆلار!!!!!!! کە بەشی دوو حەوتەش ناکات گەر بەس یوتویب بکەیتەوە !!

کاکە لاوەند ۲۵ گیگا زۆر باشە بۆ ئەو جێگایەی من مەبەستمە. چونکە ئەوەی ئێستایان ۱۵٠ دۆلارە.

کاک زەندی ئەمەی ئەمان نوێ نیە، من ٢٠٠٧ بۆ چەند بنکەیەک لە هەولیر و بەغا کردومە، باشتر لەوە نەرویژیەکان پێشکەشی دەکەن، تەلینۆر :) نەرویژیەکان دانەیەکیان هەبوو بۆ گەڕەک، وەکو هۆت سپۆتی ناو نهۆمی هۆتێل، کە دەتتوانی بە وایەر بۆ هەندێک ماڵی لای کانیەکەوە خەت ڕاکێشیت، بەس ئامیرەکەی ٥٠٠ دۆلاری تێدەچوو وەکو ئەوە نیە کە کاک لاوەند باسی دەکا. بۆ گوند و ناوچە شاخاویەکان شیکار زۆرن، ئەکسێس پۆینت هەیە بەدرێژی ٦٠کیلۆمەتر بڕ دەکا، دوو بورجی مایکرۆوەیڤ و بڕایەوە.
ڕێزم

کاک هیوا ئەمە ڕێکلامی ئەو کۆمپانیایە
لە ڕۆژنامەی هەولێری پەڕەی پێش ئاخیر بینیم
[url=http://www.calameo.com/read/000084793797d7179f0f8]http://www.calameo.com/read/000084793797d7179f0f8[/url]

پاشکۆقەبارە
Image icon Capture.PNG155.01 ک.ب.

دەستخۆش کاک زەندی بەرێز لای مە گەر لەم جۆرە ناردن و وەرگرتنەی پاکەتەکانی دەیتا سوود وەر بگری ! دەتگرن و دەڵێن" ئەتۆ خەریکی سیخۆرمەی بۆ مووساو و ئەمریکا کاکەی گیان هەوڵ مەبە ئێستا دارەکەت بۆ دەتاشین "

زۆر سوپاس بەرێزان، بەخێربینەوە هەمەوو لایەک.
کاک ئاراس، منیش باسم کردووە نوێ نییە، نوسیومە لە ٢٠٠٧ وە کۆمپانیا فەرەنسیەکە سەرقاڵە، بەڵام چاکسازیان لە ئەپلۆد کردووە، هێشتا زۆر باش نییە، خاڵی لاوازی هەیە.
کاک قەزوان لای ئێوە خەتەرە، تا کێشەی ئەو ئەتۆمە چارەسەر نەبێت.

هەربژێت کاک زەندی، خۆیی ئێستا لە نەڕویج زۆر بووە لەم جۆرە کۆمپانیانە، بەڵام دیاربوو کاک هیوا-ش پرسیاری کردبوو بۆ کوردستان.
خۆی سەری داوەکە [url=http://tooway.com]Tooway[/url]-یە ئەم خزمەتگوزاریە پێشکەش دەکات، من لەبیرمە جاران کۆمپانیایەکی ئەڵمانی ئەم خزمەتەی هەبوو، لەوەیە کاک ئاراس زیاتر بزانیت، بەڵام ئێستا Tooway بڵاوبۆتەوە، تەنانەت لە [url=http://toowayiraq.com/index.php/kr/]عێراق و کوردستان[/url] ئەم خزمەتگوزاریەی هەیە، وە ماڵپەڕێکی تایبەتیشیان هەیە گوایە بە زمانەکانی کوردی عەرەبی.

[img]https://fbcdn-sphotos-a-a.akamaihd.net/hphotos-ak-ash3/564762_346139255433496_380950531_n.jpg[/img]
[url=http://www.tooway.com/Where-to-buy]لێرە[/url] هەر وڵاتێکت ویست دەتوانی بیدۆزیەوە.
خۆی قەتەر نزیکەی ١٠ ڕۆژ پێش ئێستا مانگێکی دەسکردی خۆی ([url=http://ar.wikipedia.org/wiki/%D8%B3%D9%87%D9%8A%D9%84_%D8%B3%D8%A7%D8%AA]سهیل 1[/url]) ناردە ئاسمانەوە لە [url=http://en.wikipedia.org/wiki/French%20Guiana]French Guiana [/url]کەوا بڕیارە سەرجەم کەناڵەکانی الجزیرة بگوازێتەوە ئەم مانگی دەسکردە نوێیە وە لە تەک نایلساتە، کە خزمەتگوزاری ئینتەرنێتێکی خێراشی لەگەڵە وە توانایی بەرەنگاربوونەوە تەشویشیشی هەیە، وە توانای ١٤٠ کەناڵی ڕوونکەرەوەی ئاسایی هەیە کە بە SD ناسراوە، وە ٣٠ کەناڵی بە شێوازی ڕوونکەرەوەی بەرز کە بە HD ناسراوە، وە خزمەتگوزرای ئینتەرنێتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشوری ئەفریقایە، لەوەیە لە داهاتوو خەڵک کەلک لەم مانگی دەسکردە وەربگرێت.
[img]http://hespress.com/files/eshailsat1_567826554.jpg[/img]

زۆر سوپاس کاک هۆژان، هیوادارم ئەو سەتەلایتە سیگناڵی بگاتە ئێرەش وەکو نایل سات نەبێت، کەناڵەکانی جەزیرە، خەریکە نامێنن لەسەر هۆتبێرد، HD نەماوە.