ئۆ ئێس ئێم
ئێمە گرنگیەکی زۆرمان دا بە گوگڵ ماپس، بەوەی کەوا تەواوی ڕوکارەکەمان وەرگێڕاو زیاد لە ۱۵ مانگ دوای ئەو کارەو چەندین هەوڵ ئەوان حیسابی تورێکی قوڕاویش بۆ کەسمان ناکەن. لە ڕاستیدا هەڵەکە لە بەندەوە بوو. لە سەرەتاوە وەک دەمڕاستێکی سەرچاوە کراوە، لانی کەم وەک پاڵپشتێکی سەرچاوە کراوە (مەبەستم لە تەواو دەمڕاست نەبوونی خۆمە چونکە من بەکارهێنەری ماکم) دەبوایە هەوڵەکان بە ئاراستەی [url=http://www.openstreetmap.org]OSMدا[/url] بچوونایە نەک بە ئاراستەی ئەو زەبەلاحەدا.
لێرەو لەوێ باسم کردوە بەڵام هۆکاری سەرەکی ئەوکات سادەیی ڕوکاری [url=http://www.openstreetmap.org]OSM[/url] بوو وە تا ڕادەیەک لە بەشی دەستکاریەکان "ماڵی کوێخا کەریم" و هەروەها "ماڵی لەڤ" لە ناویدا هەبوو بۆیە ترسام لێرەشەوە وێنەیەکی ناشیرینتر دەرکەوێت و ناچار جەنابی گوگڵمان هەڵبژارد کارێکی تیدا بکەین. وە هۆکاری دوەمی گرنگیش ئاسانی دەستکاری کردنی نەخشەکانی گوگڵ و بڵاویان بوو.
لەم چۆڕە بابەتەوە پێم خۆشە هەموومان تەماشایەکی تری OSM بکەین کە بەڕاستی گۆڕاوە. لە هەرەگرنگترین گۆڕانکاریەکانیش ئەوەیە ئێستاکە ئەوان وێنەکانی Bingی مایکرۆسۆفت بەکار ئەهێنن کە بۆ باکوری ئێراق (کوردستانی ئێراق) [url=http://www.bing.com/maps/?v=2&cp=36.188781~44.012004&lvl=18&dir=0&sty=h&form=LMLTCC]وێنە سەتەلایتیەکانی[/url] نوێتر و ڕونترن لە [url=https://www.google.com/maps/preview#!data=!1m4!1m3!1d1520!2d44.0100996!3d36.1885982!2m1!1e3&fid=7]وێنەکانی گوگڵ[/url]. جگە لەوەش ئێستا خەڵکانی وەک github و MapBox و چەندینی تر لە پشت OSMەوە هەن.
تا ئەوکاتەی ئەوان [گوگڵ] لایەک لە خەڵکانی وەک ئێمە ئەکەنەوە منیش یەک پیت زیاد ناکەم بۆ گوگڵ ماپس و ئەگەڕێینەوە سەر سەرچاوە کراوە واتەOSM. ئەوەی شایانی تێبنی کردنە ئەوەیە کەوا هەولێر وەک ناوەڕاستی شار، زۆر کاری تێدا کراوە بەڵام تەواوی پارچەکانی تری کوردستانی ئێراق هێشتا کاری تری پێویستە. پێویستت بە ئەکاونت/هەژمار نابێت و لەڕاستیدا[url=http://www.openstreetmap.org/edit?editor=id&lat=35.17634&lon=45.98859&zoom=16] هیچ فێرکاریەکیشی ناوێت[/url]. وە پێویستیش ناکا کات بە وەرگێڕانی ڕوکارەکەوە بکوژین تەنها چەن وشەیەک پێویستن ئەویش دڵنیام ئەوی ئەم جۆرە کارانە بکات خۆشی لە ڕاستیدا توانای زمانێکی تری هەیە.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
بەڕای من ئێستا واباشترە کەمێکیش گرنگی بە نەخشەی ھێر (here) ی نۆکیاش بدەین، کە لە ئێستادا پەشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوەو یەکێکە لە ماپە ھەرە باش و بەھێزەکان، بەلام بەشی کوردستانی ئێراق زۆر لاوازە و خراپە، کەتەنھا لە ڕێگای سادە پێک ھاتووە، ئەم ماپە لەئێستادا لە زۆربەی مۆبایلەکانی نۆکیا ھەیە و زۆریش کار ئاسانی مان بۆ دەکات ئەگەر بتوانین گەشەی پێبدەین، بەتایبەتی بۆ شوفێرەکان کە بەشێکی تایبەتە بۆ لێخوڕین، ھیوادارم پەرەپێدانی ئەم نەخشەیەش ببێتە یەکێک لە پڕۆژەکانی کورد ئایتی گروپ.
لینکی نەخشەکە: www.here.com