ئۆراكڵ : گووگڵ ٩ هێڵی كۆدی منی دزیوە
لێری ئەلێسۆن -سەرۆكی كۆمپانیای ئۆراكل و- وە لێری پیچ -سەرۆكی كۆمپانیای گووگل- لە دادگایێك لە سانفرانسیسكۆ ئامادەبوون. بابەتی دوبەرەكی ئەم دوو كۆمپانیایە شێوەی كەلك وەرگرتن لە زمانی جاڤا لە كاتی دروستكردنی سیستەمی دانراوەی ئەندرۆید بوو. ئۆراكڵ بەم باورەیە كە گووگڵ مافێك كە لە ساڵی ٢٠٠٩ بە كڕینی كۆمپانیای "سان مایكرۆسیستەم " بەدەست هێناوە نەیپارێزاوە.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/04-18-2012-10-20-37-AM.jpg[/img]
وە هەر وەها چۆن جاڤا سەرچاوەكراوەیە بۆ هەمو بەڵام كەڵك وەرگرتن لە API یەكانی ئەبێ لە لایان ئۆراكڵ ڕێگایان پێبدرێت .پارێزەری گووگڵلیش كە ١ كاتژمێر قسەی لە بەردەم دەستەی بڕایاردەران كرد گوتی كە ئەم كۆدانە سەرچاوەیان كراوەیە وە بۆی هەیە كە API ەكانیش بۆ سوودی گشتی بێت و گوگل ئەندرۆیدی لە هیچ دروستكردوە ئەو كاتەیش بەرێوەبەری كومپانیای "سان مایكرۆسیستەم " كاتێك هەواڵی سیستەمی دانراوەی ئەندرۆیدی بیست بە گوگڵ پیرۆزبایی بۆ ئەم بەرهەمەی كرد . پارێزەری گوگڵ دەڵێت : نووسینی ئەندرۆید، ٣ ساڵ و هەزاران كاتژمێر، كاتی ئەندازیارانی گووگلی بە خۆیەوە ترخاند كردووە . [b]كۆدی سەرچاوەی ئەندرۆیدی بەریتییە لە ١٥ ملیۆن هێل كە تەنانەت ٩ كۆدی هاوشێوەی ئۆراكڵە.[/b]
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/04-18-2012-10-16-46-AM.jpg[/img]
پارێزەری ئۆراكڵیش چەند ئیمەلێکی نیشان دادگا دا كە گووگڵ رێپێدانی بۆ كەڵك وەرگرتن لە جاڤا بۆ ئەندرۆیدی لە كومپانیای سان گەرەك بووە هەروەها گەرەكی بووە كومپانیای سان هاوبەش بكات لە سەر پرۆژەی ئەندرۆید بەڵام پەشیمان بۆتەوە و بە هەقی خۆی زانیوە كەڵك لە كۆدەكانی جاڤا بگرێت.
پارێزەری گووگل گوتی ئۆراكڵ لە سەرەتا گەرەكی بوە بێتە ناو بازاری موبایلی هۆشمەند، بەڵام شكەستی خوارد و تەنانەت جێگایەكی نهێنی بۆ نوسینی كۆدی چافا بۆ سەر سیستەمی دانراوەی موبایل بووە بە ناوی "چاڤ فۆن " ئێستا ئۆراكڵ گەرەكییەتی بەم بەربەرەكانییە لە سودی ئەندرۆید هاوبەش بێت.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/04-18-2012-10-20-49-AM.jpg[/img]
ئۆراكڵ دەڵێت كە بۆ داهاتی جیرەی ١٠٠ هەزار ئەندازیاری دەبێت ماڤی بەرهەمەكانی لە لایان بەكارهێنەران پارێزراو بێت . ساڵانە بودجەی زۆرتر لە ٥ ملیار دۆڵار دابین دەكاتە سەر پرۆژكانی و پپێشخستنی نەرمەكالاكانی .زۆرتر ئۆراكڵ جەختی خستە سەر رۆشن كردنی چۆنییەتی كاركردنی كۆدەكانی چاڤا و هەر وەها دروستكردنی API كە چەند سەختە، كە تەنیا لە لایان ئەندازیارانی سەرۆی ئۆراكڵ كاری تێدا دەكرێت و گوگڵ تەنیا كۆمپانیایەک بووە لە كاتی سودوەرگرتن لە API ئیزنی وەرنەگرتوە .
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/04-18-2012-10-20-49-AM_0.jpg[/img]
دادگایی بەردەوامە ... (بۆ زانیاری زۆرتر سەرچاوە )

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 46.42 ک.ب. |
![]() | 17.16 ک.ب. |
![]() | 47.18 ک.ب. |
![]() | 47.18 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون