ئوبونتوو هەنگاوێک بۆ بازاڕی مۆبایل
Canonical ئەو کۆمپانیایەیە کە سپۆنسەری ئوبنتوو دەکات، بەپێی ئاژانسی دەنگوباسی[url=http://news.cnet.com/8301-1035_3-57615107-94/ubuntu-touch-os-wins-its-first-smartphone-partner/]Cnet [/url] کە لەگەڵ بەڕێوەبەری Canonical ە (Mark Shuttleworth) دا، ئەنجامی داوە، ناوبراو باسی گڕیبەستێکی گرنگی کردووە لەگەڵ یەکێک لە گەورە کۆمپانیاکانی ڕەقەواڵەی تەلەفۆنی دەستی، بەڵام ناوبرا و نەیوسیتووە لە ئێستادا ناوی ئەو کۆمپانیاییە ئاشکرابکات.
هەروەها بەگەرمی سەرقاڵی گفتوگۆکردنن لەگەڵ چوار فرۆشگای سەرەکی مۆبایل لە وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپا و دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.
[img]https://wiki.ubuntu.com/Touch/Install?action=AttachFile&do=get&target=App-dev-tablet-GoMobile.png[/img]
Shuttleworth دەڵێت، ئێمە گرنگی بەو بەرنامەو کردارانە دەدەین کە خەڵک لە ژیانی رۆژانەدا زۆر بەکاریاندەهێنن بۆ ئەم مەبەستەش هەموو ئەو بەرنامەبەکاربەریانە (Apps) لە سەر بنچینەی لینکوس داڕێژراون وە پشتگیری ئەو بەرنامەنەش دەکەن کە بە چاڤا داڕیژراون و ئەمڕۆ لە بازاڕی ئەندرۆیددان، بەڵام بەهیچ شێوەیەک ئێمە بەڵینی ئەوە نادەین کە ئەو ئاپانەی ئەندرۆید لەگەڵ ئووبنتودا بگونجێنین، بەڵکو کارێکی وادەکەین کە بەکارهێنەر هەردوکیان بەئاسانی ببینێت.
لە کۆتاییدا وتی، لە وڵاتاندا ئارەزومەندان لە کۆمپانیاکاندا بریاری یەکلاکەرەوە دەدەن بۆ بەکارهێنانی ئەم سیستەمە بۆیە لە ئێستادا هەندێک لە کۆمپانیاکانی وەکو Vodafone, 3, EE, KT, SK Telecom, Verizon, Deutsche Telecom, T-Mobile PT ئەم بریارەیان داوە.
وە وتی، لایەنگرانێکی زۆری لینکوس هەن کە دەیانەوێت سیستەمێکی تۆکمەی تەواو تەنیا لە لینوکس داڕێژرابێت، بەڵام نابراو وتی، بۆ ئەوەی بازاڕت فراوان بێت نابێت تەنیا لەسەر یەک بنچینە کاربکەین.
شایانی ئاماژەپێکردنە لە ئێستاشدا تەلەفۆنەکانی نێکسسی گوگڵ و هەندێ لە تاتەبژمێرەکان دەتوانن [url=https://wiki.ubuntu.com/Touch/Install]سیستەمی ئوبنتوو[/url] دابمەزرێنن.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
من ئامێریانم کڕیووە لە HP بە سیستەمی لینوکسەوە. جا نازانم دەستییەکانیان چۆن دەبێت؟
هەربژی بۆ ئەم هەواڵانە
ئای چەنم حەز لە نێکسسی گوگڵە، ئەم ڕیشەشی لێ هاتووە Mark Shuttleworth، هههههههههه.
حەزم لێیە ئەمەش تاقى بکەمەوە
پێموانیە لە بازار سەرکەوتنێکى وا بەدەستبێنن
پێموایە کێشەى ئەم سیستەمە تەنها لە روى گرافیک ەوەیە کە ناتوانێت سەرنجى بەکارهێنەران بۆ لاى خۆ رابکێشێت