تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئامێری سانسۆرکردنی کۆمپیوتەر بەچاو دەگاتە بازەڕەکان

zandy

Zandy

بڵاوکراوەتەوە

2013/09/29

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔1۔ )

 

کۆمپانیایەکی سویدی بەناوی Tobii تەکنەلۆجی ئامێرێکی سانسۆری دروستکردووە کە بواردەدات بە بەکارهێنەران لەڕێگەی جوڵەی گلێنەی چاوەکانیانەوە کۆمپیوتەرەکانیان بەکاربهێنن.
ئەم سانسۆرە ناوی (Gaze) یەو پارساڵ لە پیشناگای ساڵانەی CES نماییشکراو لەوێ تاقیکرایەوە زۆر بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
چاوەڕواندەکرا ئەم ئامێرە نرخەکەی لەسەرووی ١٠٠ دۆلارەوە بێت، بەڵام بەپێی گۆڤاری [url=http://techland.time.com/2013/09/26/tobii-prepares-cheap-eye-controller-for-pcs-may-ruin-first-person-shooters/]Time[/url] کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ جێگری بەرێوەبەری کۆمپانیاکە[b] کارل کۆرۆبکین[/b] دا ئەنجامداوە، نرخی ئەم سانسۆرە لەوە هەرزانتر دەبێت.
هەرەوەها کارل وتی، بەکارهێنەران دەتوانن بە یارمەتی ئەم سانسۆرە یاری کۆمپیوتەرییەکانیش ئەنجامبدەن لەرێگەی گواستنەوەی چاویانەوە.
بڕیارە ئەم سانسۆرە لە چارەکی یەکەمی ساڵی ئاییندەدا بنێردرێتە بازاڕەوە وەکو ئامێرێک، بەڵام کۆمپانیاکە سەرقاڵی تێهەلکێشکردنی ئەم تەکنەلۆجیایە لە کۆمپیوتەردا لە ٢٠١٤ بەدواوە بۆ ئەم مەبستەش دەبێت گڕیبەست لەگەڵ کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر ئەنجامبدات.

بۆچوونەکان

دەست خۆش، هەواڵێکی سەرنج ڕاکێشە.
من ئێستا خۆم خەریکی پرۆژەێکی Gaze Tracking م لە زانکۆ، بەڵام ئەو کامێرایەی من بەکاری دەهێنم کامێرایەکی هەرزان بەهایە و ئیش پێکردنی زۆر ئاسان نیە.
بۆ نمونە کامێراکە کۆنتڕۆڵی گلێنەی چاو لەدەست دەدات ئەگەر چاوەکانت زۆر لە کامێرەکە دوور بن یان ڕووناکی ڕاستەوخۆ هەبێت لەسەر کامێراکە.
بەڵام پێدەچێت سوید پێشکەوتوو بێت لەم بوارە، چوونکە ئەوەی من بیستوومە، کامێرای Gaze Tracking ی زۆر بەهێز و توانا لە زانکۆی مالمۆ هەیە کە بەهاکەی دەگاتە نیو ملیۆن کرۆن.