تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

ئادۆب و دوو پڕۆگرامی بە سوود بۆ دێڤێلۆپێرەکان

kurddata2006

Kurddata2006

بڵاوکراوەتەوە

2012/09/04

دۆخی بوچوون

کراوەیە

 

گەورە کۆمپانیای ئادۆب ئەم هەفتەیە دوو پرۆگرامی نایابی تایبەت بە دێڤێلۆپێرەکانی بەرز کردەوە بۆیە پێمباش بوو ئەم دوو پڕۆگرامە لە هەواڵێکدا بناسێنم . لە بەر ئەوەی زۆر کەس نایانناسێ .
ئەم دوو پڕۆگرامە کە بۆ دنیای وێبسازی ئەمرۆ زۆر پێویستن . بە تایبەت کە بە کار هێنانی مۆبایل لە لایەن بەکارهێنەرانی وێبەوە زۆر بووە و زۆر کەس دەیانهەوێ وەشانی تایبەت بە مۆبایل بۆ ماڵپەڕەکانیان پێشکەش کەن و هەر وەها پڕۆگرامی دووهەم بۆ بەکارهێنانی HTML 5 و CSS 3 و باو بوونی CSS transection لە دنیای وێبسازی ئەمڕۆ دا . فەرموون با بە کورت باس لەم دوو پڕۆگرامە بکەین :

١-[url=http://labs.adobe.com/downloads/shadow.html?trackingid=KAAGQ] Adobe shadow[/url]
ئەم پڕۆگرامە نایابە بۆ بینینی سکریپتەکان لە سەر وێبگەڕی ئامێرە گەڕۆکەکانی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێسی ئاپڵ بە شێوەی زیندوو بە کار دێت . هەر وەک باسمان کرد بە زۆر بوونی بە کارهێنانی ئامێرە گەڕۆکەکان بۆ گەڕان لە ناو وێب دا ، داڕشتنی ڕووکاری تایبەت بە ئەو ئامێڕە گەڕۆکانە زۆر لە جاران پێوست ترە .
ئادۆب شادۆو ئەم پرۆگرامەیە وا کاتی کۆد کردن لە سەر کامپیوتێرەکەت دەتوانی بە شێوەی زیندوو لە سەر مۆبایل یا تێبلێتەکەت تاقی بکەیەوە و چاوی لێکەی، لە ڕێگەی [url=http://labs.adobe.com/downloads/shadow.html?trackingid=KAAGQ]ئەم لینکەوە[/url] دەتوانن بۆ پلاتفۆرمەکانی ویندۆز و ماک و هەروەها ئاپ بۆ ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس دابەزێنن ، لێرە دا ویدیۆیەکی ئادۆب بۆ ناساندن لە بەر دەستە :
http://adobe.ly/y8TyJG

٢- [url=http://labs.adobe.com/technologies/edge/?trackingid=KAAGR]Adobe edge animate[/url]
هەر وەک دەزانن لە دنیای وێب سازی ئەمڕۆ دا HTML 5 و CSS 3 کە دەست دەدەن بۆ دروست کردنی ئایتێمە بزۆکەکان بێ بەکار هێنانی فلاش زۆر پێویستە بۆ دروست کردنی وێب ئاپ و ڕووکاری مۆدێرنی وێب سازی . ئەم پڕۆگرامە بە شێوەیەکی زۆر ئاسان تووڵ ئامرازگەلێکت دەخاتە بەر دەست کە دەتوانی بە شێوەیەکی زۆر ئاسان بێ ئەوەی زانستێکی زۆرت لە سەر HTML 5 و CSS هەبێت ، دەست بکەی بە درووست کردنی ئەو وێب ئاپانەی کە دەتهەوێ لە ماڵپەڕەکەت دا بە کاری بهێنی .
ئەم پڕۆگرامە ش بێ بەرامبەر لە ڕێگەی[url=http://labs.adobe.com/technologies/edge/?trackingid=KAAGR] ئەم لینکەوە[/url] بۆ دابەزاندن لە بەر دەستە ، هەر وەها ئادۆب ویدیۆیەکی بۆ ناساندنی ئەم پڕۆگرامە بڵاو کردۆتەوە:
http://adobe.ly/JWz1zg

هیوادارم بە سوود و بە خێر و بێر بێ بۆ گەلی کورد و دێڤێلۆپێرە کوردەکانیش واز لەو فلاشە بهێنن .