ماڵپەڕی گوڵنامەی کورد
ماڵپەڕی تایبەت بە گیاوگۆڵی کوردستان بە شێوازێکی جیاواز نوێدەکرێتەوە. ماڵپەڕ پێشتر بە فۆنتی دیلان کاریدەکرد و تەکنەلۆجیای بەکارهاتوو کاتی بەسەرداچووبوو. پێشتر : http://www.kurdsoft.com/kurdishflora
نوێکردنەوەکان جگە لە گۆڕینی سێرڤەر و پلاتفۆرم و شێوەکاری و وەرگێڕانی بۆ یونیکۆد، ژمارەیەک گوڵی نوێشی لە خۆوە گرتووە.
ڕوون و ئاشکرایە هەبوونی ئەم جۆرە ماڵپەڕانە خزمەتێکن بە زمانی کوردی، بەتایبەتی بۆ دانیشتوانی شار کە ناوی سێ گوڵی کوردیش نازانن. هیوادارم ئێوەش دەستی یارمەتی درێژبکەن بۆ دەوڵەمەتکردنی ئەم هەنگاوە. ئەگەر هەریەکێک لە شوێنی خۆیە وێنەی گوڵوگوڵزار بگرێت و بینێرێت، بەتایبەت لە کاتی سەیراندا، دڵنیام جێگای دڵخۆشی و پێزانین دەبێت.
ماڵپەڕ لە سێ جۆر گیاوگۆڵ پێکهاتووە:
- ئەوانی ناو و وێنەیان هەیە
- ئەوانەی وێنەیان نییە (تکایە ئەگەر وێنەکەیت لا دەست دەکەوێت، بینێرە)
- ئەوانەی وێنەیان هەیە و ناوەکەی نازانین، لەژێر نیشانەی پرسیار دانراون (سوپاست دەکەین ئەگەر ناوەکەی هەڵدەیت)
شایانی باسە، هەموو کارەکانی ئەم نوێکردنەوەیە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای AURIOLUS ئەنجامدراون.

- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
ئەو دەستانەتان خۆش بێت. ئەوەیە کار !
دەستی دیزاینێر وبەرێوەبەرەكەی خۆش بێت كارەكە بێ وێنەیە.
کارێکی بێ وێنەی پڕ وێنەیە، دەستتان خۆش
زۆر جوانە، دەستان خۆش بێت. ئەوە کاک حامید خەریکی نەبوو؟
لەسەر ئایفۆن مەزبوتە دەستت خۆش. بەڵکە کاک حامد دەرکەوێتەوە.لەسەر ئایپاد ئەوەی دێسکتۆپە
indeed :)
من پێشتر له هەبوونی ئەم ماڵپەڕه ئاگاداریم نەبوو، ئێستا که دەبینیم هەم له لایەنی دیزاینەوه و هەم له بواری بابەتەوه ئەم وێبپەڕە بەرهەمێکی رەنگینه. ئەمه دیارییەکه که سامانی سروشتی ناسکی کوردوستان دەناسێنێ. دەستخۆشی له کاک حامد و سوپاسیش بۆ بەردەقانی که ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند
دەستان حۆش لە مەجالێک هەنێ وێنە ڕەوانە ئەکەم.
دەستت خۆش بەدڵمە .
نایابە!
ئیشی وەزارەتی کشتوکاڵ و سکول و بەشەکانی کشتوکاڵە هەڵبەت بە ئەهلیەکانیشەوە!
لەوانەیە هەندێک لە مامۆستا تازەکانیش کە هی ئەو بەشەن و وانەی بیرکاری و لە هەندێک لادێش وانەی فیزیا و ئینگلیزیش دەلێنەوە نەزانن [url=http://kurdflora.com/flora/%D8%A8/3179/3]بابلێسک[/url] چیە!
سڵاو و ڕێز
بە ئەرک نەبێت کەناڵێکی پەیوەندیمان دەوێت کە قسە لەگەڵ بەڕێوەبەرانی سایتی kurdflora بکەین یان نامەیان لەگەڵ بگۆڕینەوە
karwan.aref@gmail.com
umedkurd@gmail.com
زۆر سپاس