ڕووکاری Pin This بۆ وۆردپرێس بە کوردی
سڵاو بەڕێزان ڕووکارێکی وۆردپرێستانم بۆ ئامادە کردوە کە کورداندەکەشی هەر لە لایەن خۆمەوە بوە... ئەم ڕووکارە یەکێک لە جوانترین ڕووکارەکانە هەر بۆیە ئەمڕۆ بۆ ئێوە ئازیزان دادەنێم.
تایبەتمەندیەکانی:
ڕێسپانسیڤ
پانێلی تایبەت بە ڕووکار
گرافیکی بەهێز
سووک
پشتیوانی کردن لە ماڵتیمێدتا
[url=http://pinthis.pixelbeautify.com/]DEMO [/url] | [url=http://www.kurditgroup.org/sites/default/files/PinThis.zip]DOWNLOAD[/url]
[img]http://www.kurditgroup.org/sites/default/files/%D9%88%D9%BE-%D9%BE%DB%8C%D9%86-%D8%AA_0.jpg[/img]


پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 1009.34 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
بۆچوونەکان
کاک ئەرەستوو دەستخۆش ! بەڵام شوێنی بابەت ئێرە نییە.....لە مەکۆ بەشی دیزاینە...
نازانم لە پشت ئەم ماڵپەڕە کییە کە خەریکە دەبێت بە کازینۆی بابەت !

کاک ئەرەستوو خەڵکی شاری مە زۆر هەژارن و فەقیر...ئەمە ماڵپەر با بنووسین.لە فەقیرییە بۆیە کەس نانووسێت.ماڵپەڕ دانان زۆر ئاسانە بۆ نمونە[u][b][url=http://saghezict.ir] ئەمە[/url][/b][/u] پڕۆژەی خوێنەرێکی ئایتیە .پێی دەڵێم بۆ بەردەوام نابی دەلێت بۆ کێ..
کاک بەردەو ئەوان ١٣ ساڵە هەوڵ دەدەن بەڵام کەس یارمەتیانی نەدا...ئەمە کاری ئەو ! ئەی کوا کاری ئیمە....؟ ئەوە چآوگ . ئەوە زکورد هتد......کرد هەر واین.قسە زڵ و قسە قۆڕ و هەمە شت زان...بەقەد مێشێک فڕین نازانین ج بگات بە تەکنۆلۆجیایێکی نوێ.باوڕ بکە تەنانەت نازانین بە ڕێگا بڕۆین....
دەستەکانت خۆشبن، بەھیوای کاری زۆرتر.
دەستتانخۆش هاوڕێیان!
کاکە کورد خەڵکی دڵسۆزی زۆرە، بەڵام کە خوێنەر نەبێت، کات بۆ بەفیڕۆ بدەین، جگە لەوەش من سارد نەبوومەتەوە، بەڵام من ماوەیەکی زۆرە نەخۆشم، هیچ توانای نووسین وەرگێڕانم نەماوە، بەلام جاروبار دێمە ئێرە، گەر بابەت هەبێت بڵاویان دەکەمەوە.
سەرکەوتوبن
کورد خەڵکی دڵسۆزی هەیە، بەڵام سەرکردەی دڵسۆزی زۆر کەمە، ئەوانەی دڵسوزن، دوژمنانی کرد زوو لەناویان دەبەن، بۆیە خەلکانیدڵسۆزیش بێزار و ماندوو دەبن.
دەست خۆش کاکە ئەرەستوو...
بە دەردی کاکە زەندی دەفەرموێت.. ئەگەر کەس نەبێت بیخوێنێتەوە بابەت چی لێ بکەین؟
لە ساڵانی پێشوو ئێوە لە من ئاگادارترن کە بابەت هەبوو ئەوەندە گفتووگۆی گەرمی لەسەر درووست دەبوو، جار وابوو بابەتی نوێی بۆ دەکراوە بۆ بەردەوام بوون..
بەڵام بەڕای من، کاری خۆبەخشی، وەک کوردئایتیگرووپ ناتوانێت تا ماوەیەکی زۆر بەردەوام بێت... دامەزرێنەران و کەسانی پشت کوردئایتیگرووپ کاریان هەیە.. ژیانیان هەیە... یان ئەوەیە وەک بەڕێوەبەرانی ویکیپیدیا کاریان ببێتە بابەت دانان و گەرمکردنی ماڵپەڕەکە، یانیش وەک ئەوەی ئێستا کە بە لای منەوە دۆخێکی ئاساییە، ئەوەی لە توانایاندا هەبووە کردوویانە، بگرە باشیش ماوەتەوە ئەوە زیادتر لە ١٤ ساڵە ماوەتەوە... پێویستە شوێنێک هەبێت کە ئایتیزانان کۆ بکاتەوە.. ئەوانەی تاقەتی ئایتیـیان هەیە بێنە ئێرە... گەرمی بکەنەوە...
بەڕاستی من ئێستا خەفەت ئەخۆم خەریکە بگریەم کە [url=http://www.zkurd.org/meko/viewtopic.php?id=28]ئەمە[/url] ئەبینم، زی کورد(زانستپەروەران) ئاوای بەسەر هاتووە.. ئەگەر کوردئایتیگرووپیش هەر وا بمێنێتەوە بەڕاستی وەک ئەوەی بەسەردێت...
"هەتا یەک کورد مابێت لە دنیادا، قەرزداری کوردئایتیگرووپ و زیکوردە." ئەم پیتە جوانانە بە ئەرک و ماندووبوونی ئەوان ئاوا بە ئاسانی دەنووسرێن..
بمێنن بە خۆشی..
کاکە ئەرەستوو، فارس میللەتێکن ٩٠ ملیۆن کەسن.. خەمی هیچیان نییە و دەوڵەتی سەربەخۆیان هەیە و پاڵیان لێ داوەتەوە و خەریکن خۆیان پێش دەخەن، ئێمەی کوردی داماو ئەوەتای هەین بستێک خاک بە ئازادی و ئیسراحەت لە ژێردەستی خۆماندا نەبووە.. هەموو کاتێک دوژمن بەسەرمانەوەیە، ئیتر چی بکەین؟
ئەوەش کە تا ئێستا کراوە هەر زۆر کارێکی گەورەیە، من دیوانی هۆزانڤانی گەورە "مەحوی"ـم هەیە کە هی پێش 1980ـە پێم وابێت، کە دەیخوێنیتەوە نازانیت کوردیە یان عەرەبی! لە ماوەی ٣٠ بۆ ٤٠ ساڵێکدا ئەوەندە کورد پێشکەوتبێت، کێشەی سەرەکی بووبێت بە نووسینی دوو "ی" یان نەنووسینی بەڕاستی ئەوە لەچاو خۆماندا زۆر باشین....
دەستی ئێوەش خۆش بێت جار جارە بابەت دەنووسن، سەرکەوتوو بن
هەربژیت دەستخۆش ، بەهیوای بەردەوامی .
You have more useful info than the British had colonies pr-WIeWI.
سڵاو بەڕێزان، ببورن لێرە ئەمە دادەنێم چ شوێنێکی دیکەم بەرچاو نەکەوت.
نزیکی ٢٠ ڕۆژێک پترە بابەتێکم داناوە لەم ماڵپەڕە هێشتا بڵاونەکراوەتەوە. کێشە چیە و چۆن چارەسەری بکەین ؟
دواتر ئەم لێدوانە دەسڕمەوە، ببورن، سوپاس.
@Arastooabbasi ، ئەی چار چیە و چی بکەین ؟
سڵاو بڕای بەڕێزم ، ئەوەی من ئاگادار بم کوردئای تی گروپ ڕە چاوی مافەکانی کۆپی کردنی دەکرد پێشتر ، بەڵام ئەم ڕووکارە دانانی لێرە بۆ دانلۆد ناتەبایە لەگەڵ کپی ڕایت . پێم سەیرە کوردئای تی گروپ بڵاوی کردوەتەوە