Ascend Mate7 تایبەتمەندیەکانی ئەم ئامێرە!
ئەرەستوو عەباسی : Ascend Mate7 تایبەتمەندیەکانی ئەم ئامێرە!
لە پێشانگای ئیفا کە لە بەرلین بوو، هواوی هەر وەک دەبینرا ئامێری مۆبایلی نوێی خۆی ناساند بە بازاری جیهانی ئامێرە زیرەکەکاندا. ئەم ئامێرە کە جێگری ئامێری Ascend Mate 2 بە Ascend Mate 7 نێوی گرتوە. هواوی هێستا نەیتوانیە کە هەر وەکا لە وڵاتانی ئاسیا خۆی ناساندوە خۆی لە بازارەکانی وڵاتانی ئەمریکا و ئورۆپا بدرەوشێنێت. بەڵام کەم کەم بە نیشان دانی ئەم ئامێرە، لە ئوروپا(بە تایبەت) نێوی دەرکەوتوە.
[b]Ascend Mate 7[/b][b][/b]
هەر وەکا دەزانن کە مۆبایلێکی ٦ ئینچ بۆ هەموو کەسێک نابێت، بەڵام ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی کە ئەم ئامێرە تایبەتمەندیەکانی بخەینیە پشت گوێ. Mate7 ئامێرێکی ٨ هەستەییە کە پڕۆسێسۆری ئەم ئامێرە بە دەست هواوی ساز کراوە. ٤ هەستەی ئەم ئامێرە بە پڕۆسێسۆرێک بە خێرایی ١.٨ گیگاهێرتزی تایبەت مەندە و هەر وەها ٤ دیکەش خێرایەکانی ١.٣ .بۆ ئەم ئامێرە لە وێرژنی ١٦ گیگابایت ڕەم دا ٢ گیگابایت ڕام و بۆ وێرژنی ٣٢گیگابایتی ڕەم دا ٣ گیگابایت ڕام لە نەزەر گیردراوە. لە سەدا ٩٥ ئەم ئامێرە لە ئاسن دروست بوە کە دەچێتە نێۆ ئامێرە لوکسەکاندا.
سەفحەی نیشان دانی ئەم ئامێرە لە نەوعی IPS-NEO کە بە کەیفیەتی فوول ئێچ دی تایبەتمەندە. ئەم سەفحەی نیشاندانە هەر وەها کە وتمان لە قەبارەی ٦ ئینچ دا هەناردەی بازار کراون.
کامێرای کە لە پشتی ئامێردا هەیە کەیفیەتەکەی ١٣ مێگاپیکسەڵە و هەر وەها تایبەت مەند بە سێنسۆری IMX214 BSI و دروست کراو بە دەس سۆنیە کە لە لێنزیکی ٢٨ میلیمەتر پێک هاتوە، کامێرای پێشەوەی ئەم ئامێرە ٥ مێگاپیکسەڵە کە زۆر چاکە.
پاتری ئەم ئامێرە ٤١٠٠ میلی ئامپێرە کە لە ئامێرە پێشوەکەی ١٠٠ میلی ئامپێڕ کەمترە بەڵام هواوی وتیەتی کە ئەمە نابێتە بایسی ئەوەی کە ئامێرکەی وەکا ئامێری پێشوو زۆر ئیش نەکات.
بەڵام شتێک کە ئەم ئامێرەی زۆر بەرز نیشان داوە چیە؟ سێنسۆری پەنجە یەکێک لە خاسیەکانی ئەم ئامێرەیە. ئەم سێنسۆرە دەتوانێت کە پەنجەی ئێوە لە خۆی دا دابنێت و بۆ ڵاک کردنی ئامێرەکە زۆر شتێکی بەهێز و جالبە. ئەم سێنسۆرەی ئەم ئامێرە هەر وەکوو سێنسۆریکە وا ئەپڵ لە نێو 5s بە کاری بردوە، بەڵام لە هواوی دا هیچ نایەوێت کە پەنجە بنەی بە هیچ دوکمەدایێک دا و نایەوێت کە سەفحە سکرینی ئەم ئامێرە ڕۆشن بێت. بەڵام لە ئایفۆن دا هەم دەبێت بە دوکمەکەدا پەنجە بنەیت و هەر وەها ئامێرە دەبێت ڕۆشن بێت.
Mate 7 تەکنیکێک کە لە ئانتنی ئامێرەکەیدا بە کاری هێناوە زۆر شتێکی زیرەک و جالبە، هەر وەها کە دەبینن لە سەر و خواری ئەم ئامێرە ئانتنی بە کار هێناوە، ئەمە لە بەر ئەوەیەکە هەگە ئێوە دەستان خستە سەر ئانتەنی سەرۆی ئەم ئامێرە، ئانتنی خوارەوە ئوتئماتیک دەکەوێتە ئیش. ئەم ئانتەنانە هەر ئەو بەشەی پلاستیکەی ئەم ئامێرەیان ەپێک هێناوە.
شتێکی کە زۆر بەکار هاتوە بۆ ئەم ئامێرە، دوو سیم کارت بوونیەتی کە لە دوو لای ئەم ئامێرە دوو جێگا بۆ ئەم سیم کارتانە لە نەزەر گیراوە. لە لای ڕاستی ئەم ئامێرە دوو جێگا بۆ سیم کارت و جێگایێک بۆ حآفەزەی خارجیە و لە لای چەپی ئەم ئامێرە جێگایێک بە ناو هایبریدی هەیە کە هەم ئەتوانی سیم کارتێکی تر و هەم ئەتوانین حافەزەیێکی دیکەی لە ناو دا بەکار بهێنین.
هەر وەها کە دەبینرێت Mate 7 یەک هەنگاوی زۆر گەورەیە بە نسبەتی Mate 2 . لە نەزەری Hardware و بەدەنە ئەم ئامێرە زۆر پێشکەوتوو ترە لە ئامێری پێشوو. بەڵام تەنیا خراپیێک کە ئەم ئامێرە هەیەتی پاتریە کە هواوی وتیەتی کە ٤٨ کاتژمێر دەتوانێت بە ئێش کردنی زۆر دەوام بکات.
هەر وەک دەبینرێت ئەم ئامێرە دەتوانێت لە تەک فەبلێتەکانی تر دا پێشبڕکێ کات، ئێوە بڕیارتان چیە؟ پێتان وایە کە دەتوانێت لە Note4 باشتر بێت؟

پاشکۆ | قەبارە |
---|---|
![]() | 4.22 ک.ب. |
![]() | 19.82 ک.ب. |
![]() | 56.09 ک.ب. |
![]() | 35.04 ک.ب. |
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون