تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

ڕێکخستنی کیبۆردی کوردی لەماك

Mirzaye

Mirzaye

بڵاوکراوەتەوە

2015/03/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔6۔ )

سڵاو ڕێزم بۆ هەموو ئەندام و بەڕێوەبەرانی ئەم پێگە بەسوودەی کورد.
بەڕێزان من ماوەی چەند ساڵە کۆمپیوتەر بەکار ئەهێنم کە سیستەمی ویندۆزی لەسەرە زۆر شارەزای باشم تیای هەیە لە بواری نوسیندا مەبەستمە.
ئێستا بۆ ئیش و کارەکانم پێویستم بە کۆمپیتەرێکی ماك بوو بۆیە تازە کڕیومە زۆر شتی لێ نازانم، کیبۆردی کوردیم داگرتووە لە ماڵپەڕی کوردئای تی گروپ، ئێستا وەك ویندۆز کار ناکات، ئەبێت بۆ گۆرینی (لە ئینگلیزیەوە بۆ کوردی) کۆنترۆڵ بگرم پاشان سپەیس لێ بدەم ئینجا کیبۆردی کوردی هەڵبژێرم، ئەمە کێشەی یەکەم،
لەوە کێشەتر ئەوەیە کاتێك ئەمەوێت ئەم ووشانە بنوسم زۆر ناڕەحەتە (ڕ، غ، ڵ، ێ، ش، ح، چ، ).
تکایە گەر دەتوانن هاوکاریم بکەن زۆر سوپاستان دەکەم.
من تەنها بۆشت نوسین بەکاری دێنم، تەنها کیبۆردی ئێرەش بەکاردێنم لەگەڵ گوزەرە فۆنتەکانتان.

ئەوەى بەڕێزت باسى دەكەیت كێشە نیە بەڵكو كیبۆردى كوردئایتى گروپ بەم شێوەیە واتا كە پەنجە بە دوگمەى P دا دەنێیت ووشەى ( پ ) ی كوردى دەنوسێت ئەمەش وێنەیەكێتى
[img]http://www.webchinupload.com/f/2015-03/8d517fee6f525bee593ae8a0824073df.png[/img]
ئەگەر بەڕێزت دەستت بەوە ڕاهاتوە كە وەك كیبۆردى عەرەبى شت بنوسیت واتا كە بەم شێوەیە بێت ئەوا دەبێت كیبۆردى kitn.net بەكاربهێنیت
[img]http://www.webchinupload.com/f/2015-03/60238935d695dcc29027af8e67265e0e.png[/img]
لە ویندۆز كاتێك پەنجە بە دوگمەى Alt و Shift دا بنێیت زمانى كیبۆردەكەت دەگۆڕێت لە زمانێكەوە بۆ زمانێكى تر بەڵام لە ماك دەبێت لە سێتینگى كیبۆرد چالاكى بكەیت و بە كیبۆردەكە بیگۆریت دەتوانیت بە ئارەزووى خۆت دووگمەیەكى بۆ دیارى بكەیت بەڵام دەبێت ئەو ووشەیەى بۆى دیارى دەكەیت دیارى نەكرابێت بۆ كارێكى تر
[img]http://www.webchinupload.com/f/2015-03/ef0f3cbe3140b4ea5d65140e3f3e9cbd.png[/img]
بۆ نمونە من كە پەنجە دەنێم بە دووگمەى cmd و space كیبۆردەكەم دەگۆرێت ئەم بۆكسە دێتە سەر شاشەكە
[img]http://www.webchinupload.com/f/2015-03/796b3581457c1f85d97bba008fa7bd14.png[/img]

زۆر زۆر سوپاس کاکە گیان بۆ وەڵامدانەوەت.
وەك خۆت باست کردووە لە ویندۆزدا بە شێفت لەگەڵ ئاڵت دەگۆڕدرێت بۆ زمانێکی تر، بەڵام لە ماك ناتوانیت وا بکەیت ئەبێت دەستت لەسەر کۆنترۆڵ بێت پاشان سپەیس ئینجا زمانەکە هەڵبژێریت، ئەم هەموو شتە تەنها بۆ گۆڕینی زمانێك؟
بە ڕاستی بمزانیایە هەرگیز هەڵەی وام نەئەکرد ماك بکڕم.
کاکە گیان من کیبۆردی عەرەبی بەکار ناهێنم، لە بابەتەکەشدا ئاماژەم پیداوە من کیبۆردی ئای تی کورد بەکار دەهێنم.
کاکە گیان تۆ ئەڵێیت ئەتوانیت بەئارەزووی خۆت دوگمەیەکی بۆ دیاری بکەیت.
باشە چۆن ئەتوانم وای لێ بکەم کە بە کۆنترۆڵ لەگەڵ ئالت بیگۆڕم بۆ زمانێکی تر، بەس هەڵبژاردنم نەداتێ کاتێك دەست دەنێم بەو دوو دوگمەدا یەکسەر بیگۆڕێت وەك ویندۆز؟
زۆر زۆر سوپاست دەکەم ئەگەر هاوکاریم بکەیت، جەنابت یان هەر بەڕێزێکی تر بێت.
ئەزانم ماندوو بویت بە وێنەگرتن و نوسین بۆ من، جێگای سوپاس و پێزانینە دستی ماندوو بونت دەگوشم

Badaxawa ka bareztan tanha labar Keyboard pashemann
hassan kachala yaxud ble kachala hassan wak yaka
ba alt u shift bet yan cmd u space wak yaka
esta ba mobile la xatm la majalekda bot run dakamawa

زۆر سوپاس بۆ وەڵامەکەت کاکە کوردم
کاکە گیان وابزانم تۆ کیبۆردی ویندۆزت بەکار نەهێناوە، ئەگەرنا وات نە ئەووت.
جیاوازی زۆر زۆری تێدایە، لە ماك دەبێت دەست بنێیت بە "سی ئیم دی" پاشان "سپەیەس" ئینجا زمانەکە هەڵبژێریت، بەڵام لە ویندۆزدا کاتێك دەستت نا بەدووگمەی "شێفت" لەگەڵ "ئاڵت" ئیتر ئەبێت بەو زمانەی تر کە داتناوە.
باشە ئەم جیاوازیە زۆرە یاخود وەك یەك وایە؟
هیوادارم زوو بییتە خەت بەڵکو بتوانیت هاوکاریم بکەیت، دووبارە سوپاس

بڕۆ بۆ بەشی ڕێکخستنەکان لەوێ دووگمەیەک دیاری بکە بۆ گۆڕین، بە مەرجێک ئەو دووگمەیە خۆی پێشتر نەگیرابێت بۆ کارێکی تر. ئەوە پەیوەندی بە وینطۆز و ماکەوە نییە، خۆت چۆنت پێ باشە keyboard shortcut دابنێ و طەواو

زۆر زۆر سوپاس بۆ هەمووتان، سوپاس بۆ ماندووبوونتان.
سەرکەوتوبن، هاوکاریکردنتان جێگەی دەست خۆشیە، سوپاسی بێ پایان.