سەرنووسەری TinyMCE
TinyMCE: یەکێکە لە سەرنووسەرە بەناوبانگەکان کە بۆ دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی پەڕگەکانی ناو ماڵپەڕەکان بەکاردێت. ئەم سەرنووسەرە سەرچاوەکراوەیە و سەربەخۆیە لە سەکۆ و توانای گۆڕینی تاگەکانی HTMLی بۆ نموونەی سەرنووسەر هەیە. گەشەپێدەرانی ماڵپەڕ و پڕۆگرامەکانی تۆڕ دەتوانن بەکاریبێنن بۆ پڕۆژەکانیان. زۆرێک لە کۆمپانیا گەورەکان بەکاری دێنن، وەک؛ فەیسبووک، وۆرد پرێس، ئۆڕاکڵ، مایکڕۆسۆفت، ئای بی ئێم، جووملە ... هتد.
تایبەتمەندییەکان:
- بەستنەوەی بە کۆدی پڕۆژەکان ئاسانە.
- دەستکاریکردنی ناوەڕۆکی پەڕگە بەشێوەی گشتی و بەشێوەی دێر.
- توانای زیادکردنی پێوەکراوەی تر.
- ڕووکاری زمانی کوردی تێدایە.
[url=http://www.tinymce.com/]ماڵپەڕی سەرنووسەری TinyMCE[/url]
[url=http://www.kurditgroup.org/p/%D9%BE%DA%95%DB%86%DA%98%DB%95%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%D9%86%D9%88%D9%88%D8%B3%DB%95%D8%B1-ckeditor]پڕۆژەی هاوشێوە - سەرنووسەری CKEditor[/url]


- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون