تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

تیکڵاو کردنی ژمارەی تەلەفۆن و هەژمارە لە سکایپ

qezwan

Qezwan

بڵاوکراوەتەوە

2015/01/24

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔4۔ )

 

سکایپ بەشێک لە ویندۆز ١٠ دەبێت .مایکرۆسۆفت گەرەکیەتی شتێک وەکوو iMessage لە ئەپڵ درووست بکات.بۆ وا بیر دەکەین ؟
مایکرۆسۆفت خەریکی چەسپاندی هەژمارەکان لەگەڵ ژمارەی تەلەفۆنی بەکارهێنەرانە .بۆ ئەوە کاتێک کەسێک کە خۆی لە سکایپ تۆمار نەکردووە لە رێگای ژمارە موبایلەکەی پەیدای بکەی.ئەمەش هاوشێوەی پڵاتفۆرمی ئەپڵ بەناوەیiMessage ە.بەڵام سەرنج بدەین ئەم کارە دەبێتە ئەوە مایکرۆسۆفت بۆ تەواو سیستەمەکان بیوەشێنێت تا جیاوازی هەبێت لە گەڵ ئەپڵ ، ئەمەش بە پێچەوانەی iMessage ی ئەپڵە کە تەنها بۆ ئایپەد و ئای فۆن درووستیکردووە.
نەرمەواڵی ناردنی پەیامی سکایپ لە وینی ١٠ هەیە .ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوە بەکارهێنەر لە هەر کاتدا بتوانێت لەگەڵ هاورێکانی پەیوەندی دەنگ و ڤیدیۆ بگرن.هەر وا لە وێنە دەبینن ڕووکارەکەی بە شێوەی Messages لەOS X ە.لە وەشانی موبایل دەتوانن کورتە پەیامیش بنێرن.
[img]http://kurditgroup.org/sites/default/files/w10_phone_skype_9x16_en-us.jpg[/img]
هێشتا مایکرۆسۆفت زانیاری لە سەر وشانی نوێ سکایپ دەرنەخستووە. بەڵام هاوئاهەنگی لەسەر نەرمەواڵەکانی ویندۆز ١٠ی تێدا دیاری کراوە.

پاشکۆقەبارە
Image icon w10_phone_skype_9x16_en-us.jpg74.47 ک.ب.

بۆچوونەکان

دەست خۆش چاوەرێ دەکەین بزانین چۆن دەبێت

لە[url=http://www.microsoft.com/microsoft-hololens/en-us?ocid=MSCOM_HoloLensGlobe] هۆڵۆلێنس[/url]ـدا مایکرۆسۆفت زۆر پێویستی بە سکایپ دەبێت، بۆیە دەیەوێت بە باشترین شێوە زیادتر بڵاوی بکاتەوە و بە هەموو خەڵکی ئاشنا بکات.

بە بڕوام...فەیسبووک ئیتر تەمەنی بە سەر هاتووە،بۆ ئەوە کە تەلەفۆنە کۆمەڵایەتیەکان لە سەر بنەمای voip دەردیان پێدا.تۆ دەتوانی لە وایبەر واتس ئاپ و ... گرووپ درووست بکەی شتی خۆش بە کەمترین کات بنێریت(وێنە .فیلم ،دەنگی خۆت،شوێنت)....ئەمەش بوو بە هۆکارێک کە کۆمپانیا گەورەکانی هان دا بۆ کار کردن لە سەت ئەم بەشە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. بۆ وێنە گووگڵ هەنگ ئاوتی بەڕۆژ کرد و کاری زۆرتری لە سەر دەکات...مایکرۆسۆفت سکایپی لە دەمێکەوە کڕییە و کاری لە سەر دەکات و خستییە ناو ویندۆز ١٠ .فەیسبوکیش واتس ئاپ....ئەمانەش بە بڕوای من هۆکاری بۆ تەلەفۆنە دەستییەکان دەگەرێتەوە کە بەکارهێنەری زۆرە و بدەست هەموو کەسێکەوە ....دنیایێکی سەیرە
ماوەیێک لەمەوبەر هەواڵێکم خوێندەوە کە مێگا ئاپلۆد خەریکە کار لە سەر سیستەمی چات دەکات .بە ناوی مێگا چات.هۆکار نەبوونی ئاسایس و پاراستن لە لایەن سکایپ بووە.

کارێکی باش دەکات. دەستخۆش بۆ ئەم بابەتە.