تۆ لێرەیت

ماڵەوە هەموو هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی IT سلێمانی بوو بە قوربانی

kurdm84

Kurdm84

بڵاوکراوەتەوە

2015/01/13

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔3۔ )

 

ڕۆژ لە دواى ڕۆژ جیهانى تەکنۆلۆژیا لە پەرەسەندایە و گشت وڵاتانى جیهان لە هەوڵى ئەوەدان کە حکومەتى ئەلیکترۆنیان هەبێت یاخود تەکنۆلۆژیا لەگەڵ کار و بارى ڕۆژانەماندا تێکەڵ بکردێت بۆ یارمەتى دان و کار ئاسانى . بەڵام لە کوردستانە داماوەکەى خۆمان خاوەن دەستەڵات و حکومەت چونکە شتێک نیە بە ناوى IT یاخود تەکنۆلۆژیا لە بیر و هزریان . تەنها فلوس و عانە هەبێت ما باقى هەمووى فشەیە .
هەر بۆیە گەر هەڵە نەبم لە ساڵى ١٩٩٧ بەڕێوەبەرایتى IT لە سلێمانى دامەزراوە و کارى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە چاک کردنەوەى کۆمپیوتەرەکانى دائیرە حکومیەکان و هەروەها دابین کردنى ئینتەرنێت بوو کە چەند کارمەندێکى ماندو نەناس بە دڵ و بە گیان کاریان کردووە . پاش چەند ساڵێک بە بودجەیەکى زۆر مامۆستا بۆتان ئەم ID Card ەی دانا کە لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکی گرێبەستێکی بەستبوو بە پارەیەک کە من خۆم خوێندنم تەواو کردوە بەڵام فێری ژمارەی وا زەبەلاح نەبووم ئەوەندە سفری هەبێت لەگەل ئەوەشدا بەڕێوەبەرایەتیەکە هیچ سودێکى نەبوو تەنها کاریان دروست کردنى هەوییەکى ڕەق و هیچى تر ,
لەگەڵ هاتنى ساڵى نوێ و پلانی نوێی حکومەتى کوردستان هەستا بە داخستى هەردوو دائیرەى IT سلێمانى و ID Card سلێمانى و نەقڵکردنى فەرمانبەرەکان بۆ وەزارەتەکانى تر .
وا دیارە سلێمانى پێویستى بەو دوو دائیرە یە نیە هەرچەندە ID Card جگە لە پارە خواردن هیچ سودێکى نەبوو .
کە وەک ID Card سودێکی وای نەبوو بەڵام دەکرا بەڕێوەبەرایەتی IT بکات بە سەنتەرێکی توێژینەوە و فێرکاری هەر وەک و سەنتەری IT لە هەولێر ، کە مانگانە خول بکاتەوە بۆ فەرمانبەری حکوومەت و ئاستی زانیاریان بەرەو پێش بچێت و ئیتر فۆنتی کاک عەلی بەکار نەهێنن ..
ئاخ حکومەت خۆزگە هەوڵ و کارەکانتان زیاتر و جدی تر دەبوو بۆ هاووڵاتی داماو

ئەم بابەتە ئەگەر بڵاوتان کردەوە خۆشتان باشتر بیهۆننەوە ببورن دەستى نوسینم نیە

بۆچوونەکان

دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە ئاخ زۆر بەداخەوە نازانم لە لای من هیچ حکومەتەک نیە کە پرە بە بواری ئاتی ببات من خۆم قوتابی معهد کۆمپیوتەرم لە تەمەنی ٧ ساڵی دا دەستم بە کاری ئاتی کردوە و زانیاریم هەیە بەڵام هێشتا هیچ نازانم چونکە لە بواری ئاتی هەر چەند بزانی هیشتا هیچت نەزانیوە ئەوە بۆ چونی خۆمە بەڵام شتێک هەیە لێرە دا قوتابی زانکۆ و قوتابیانی پەیمانگا کەس بە دوای زانیاری ناگەڕێت بەس دەڵێن با شەهادەکە وەرگرین زانیاریمان ناوێت ئەوەش دەگەڕێتەوە ئە لە ڕەگەوە کۆمەڵگاو حکومەت زۆر کەم تەرخەمن لە کاری ڕۆژانەیان دا نازانم لەجیاتی ئەوەی حکومەت بەرەوپێشمان ببیات ساڵ بە ساڵ بەرەو پاش دەچین ئیستا من چەند زانیریم هەبێت و چەند پڕۆژەیەک لە مێشکم داهەیە بکەم بەڵام لێرە دا هیچ سودی نیە چونکە حکومەت پاڵپشتی کەس ناکات تەنها ئەگەر واستەت هەبێت بە ئینگلیزی یەعنی Contacet ئەوجا ئەگەر لە وڵاتانی دەرەوە باینا ئیستا لە قیمە بووین بەڵام زۆر بەداخەوە بۆ ئەم کۆمەڵگایە و بۆ ئەم گەندەڵیە نازانم باسی چ بکەم هیند ١٠٠ ساڵ لە دوای ئێمەیە کەچی هەموو بازاڕ و کارەکانیان بە ڤیزە و ماستەر و کارتی ئەلیکترۆنیە بەداخەوە .

ببورن چەند هەڵەیەکم هەیە ئەمە ڕاستیەکەیەتی
بەڕێوەبەرایەتی IT لە ساڵی ٢٠٠٣ دامەزراوە کۆمپیوتەری فەرمانگەکانی چاک کردۆتەوە بۆ ئەوەی بۆ فۆرمات کردن کۆمپیوتەرەکانیان نەبەنە دەرەوە بۆ فۆرمات لەم کاتەدا گشت زانیارییەکانی ناو کۆمپیوتەرەکە بڵاو دەبۆیەوە هەروەها بەڕێوەبەرایەتی IT سلێمانی ئینتەرنێتی بۆ زۆرێک لە فەرمانگەکان و زانکۆ و پەیمانگا دابین کردبوو بەبێ بەرامبەر ، پاشان لە ساڵی ٢٠٠٨ بەڕێوەبەرایەتی IT لە هەولێر دامەزرا لەبەر ئەوەی ئەوان نزیکن لە دەستەڵاتەوە بە ئەمرێک بەڕێوەبەرایەتی IT سلێمانی کرایە ژێر دەستەڵاتی ئەوانەوە هەتا بەم دەردەیان برد و دایانخست ، ئەگەر کێشەی ئەم شار و حزبایەتی نەبێت بۆ بەڕێوەبەرایەتی IT دا دەخرێت ؟ دەکرا بکرایە بە بەڕێوەبەرایەتیەک بۆ کردنەوەی خولی فێرکاری و چاودێرێک بۆ ئەو کۆمپانیانەی ئینتەرنێت دابین دەکەن یاخود خولی کۆمپیوتەر ...... هتد .
ببورن نەمتوانی ئەم زیادکراوە بۆ بابەتەکام زیاد بکەم دیارە یاسای ئێرە وایە دەستکاری بابەت تەنها بۆ بەڕێوەبەرانە
سوپاس

میللەتێکی مەڕ ئاسا شایانی سەرکردەی وەک گورگە .