تۆ لێرەیت

ماڵەوە سه‌‌کۆ پرسیار و وەڵام

داگرتنی Debian

پێشەواM3

پێشەواM3

بڵاوکراوەتەوە

2014/12/26

دۆخی بوچوون

کراوەیە  ۔12۔ )

سڵاو . ئەمەوێت Debian OS بەشێوەی iso دابگرم . بەڵام لە ڕاستیدا لە ماڵپەرە فەرمیەکەیان گێژ بوم نازانم چی دابگرم ؟!
لینکی داگرتنی تەواوم بۆ دابنێن زۆر سوپاستان ئەکەم

کاک پێشەوا بمبوورە دەبێت هەرDebian OS بێت..لای من کەمێ کارکردنی ناخؤشە....
https://www.debian.org/CD/jigdo-cd/
https://www.debian.org/CD/torrent-cd/

كاك قەزوان گيان زور سوپاس بۆلينكەكە .
بەڵێ حەزئەكەم دێبيان تاقی بكەمەوە. توزیك بێزاربوم لە ئوبونتو بزانم باوكەكەی چۆنە. بمبورە ئەتوانی پێم بڵێی بۆچی كاردنی خۆش نیە لات؟

کاک پێشەوا سڵاو
لەم پوارانە پێم وابێت چاوگ زۆر یارمەتیت ئەدات.باکەمێ بنووسم : درۆمان لەگەڵ کراوە بەم شێوازە،لینۆکس بۆ یاری نابێت ، زۆر کار کردنی دژوارە،دەبێ بە کامەند بنووسیت و کار بکەیت،لینۆکس کۆنەیە....کاتێک ئیمە دەگۆڕدرین ئەو کات خەریکین زینوو دەبین....لینۆکس کلکی زۆری لێبووە....٢٠٠ کلک یا منداڵ بڵێم باشترە...
بس بەکارهێنەر خۆی دەزانێت لە کام ئاستە و چی هەرەکە لە لینۆکس بۆ وێنە :

١-Bodhi لە سەر بنەمای Ubuntu یە پێشکەوتنی کەمە بەڵام باس هەتوەتە سەر. http://www.bodhilinux.com

٢-mint لەسەر بنەمای Ubuntu بەڵام سووکتر خێراتر گەشتی پێوەکراوەی دێسکتۆی بۆ دانڕاوە.. http://linuxmint.com

٣- Xubuntu لەسەر بنەمای Ubuntu بەڵام باشترین منداڵی لینووکسە بۆ بەشی دێسکتۆپ.بەڵام کەمێ تەپلۆسە http://www.xubuntu.org

٤-Lubuntu لەسەر بنەمای Ubuntu بەڵام بۆ لاپتۆپ باشە ١٧٪ باتری فرەتر ڕادەگرێت. http://lubuntu.net

٥- kali linux ئەمە پێشخراوەی backtrack لەسەر بنەمایdebian زۆرتر بۆ هەکێرەکان،گەشەپێدەران ،ئەندازیاری پێچەوانە و ئاسایش کاری پێدەکەن http://www.kali.org
٦-arch linux زۆر گرافیکی نییە بەڵام بە هێزە بۆ کار کردن بە ناوەرۆکی لینۆکس و دەرهاتن لە بەکارهێنەری سەرەتایی...لە بواری ئاسایش بەهێزە https://www.archlinux.org
٧-centos باشترین بۆ بەڕیوەبردنی سێرڤێر لە سەر بنەمای red hat یان باوکی fedora هەر ٤ مانگ وەشانێک لێ ئەدات. http://www.centos.org
٨-Damn Small Linux لەسەر پاڵپشتی باوکیdebian زۆرتر بۆ بەشی زینووی لینۆکس کەس بە پێ ناگەیێت.قەبارە ٥٠ مێگ لەسەر فلاش زۆر بە سادەیی دادەمەزرێت http://www.damnsmalllinux.org
٩- Ubuntu بۆ کاری گرافیکی مێدیاکارەکانە........خۆت باشتر دەزانیت http://ubuntustudio.org
١٠-android لینۆکسێکە کە گوگڵ پاڵپشتی کردگە و گەشەی پێداوە...دەتوانی لەسەر pcیەکەت دایمەزرێنی بەڵام وەک Ubuntu دەێتەوە www.android.com
ئێستە کاک شوان کەمت بەدڵە.لە داهاتوو لە وێبلاگەکەم کەمێ لەسەر لینۆکس بە ڤیدیۆ وانە دەچم....سەرکەوتووبیت.

دەستەکانت خۆش بێت کاکە قەزوان گیان بۆ ئەوزانیاریانە . بە دڵنیاییەوە سودم لە چاوگ وەرگرتوە. ڕاستیەکەی من 3 ساڵە بەکاربەری لینوکسم خۆشحاڵم لەگەڵی،بەڵام لە هەندێک شتی ئوبونتو بێزارم لەبەر ئەم هۆیە:
زۆر سەیرە بەلامەوە لاپتۆێک بە پرۆسەسەری Cor i7 ڕامی 8GB و .... بەڵام بەردەوام توشی جام بون و ڕاوەستانی زو زو ، ئوبونتو گرافێکی جوانی هەیە بەڵام وەک وتم بێزار بوم لە خاوی و ڕاوەستانەکەی . ناشمەوێ دەس لە لینوکس هەڵگرم چونکە بەڕاستی دنیایەکی جیاواز و خۆشە . لەگەڵ ئەوەش تائێستا ناتوانم بەتەواوی دەس لە ویندۆوس هەڵگرم یەکێک لە هۆکارەکان بۆ ئەمەش نەبونی خەتێکی باش و فری داونلۆدە ، کە بەڕاستی لینوکس زۆر پێوستی بە ئینتەرنێتە بە پێچەوانەوە لێرە لە کوردستان بۆ ویندۆوس ئەتوانی هەموشتێکت بە بێ ئینتەرنێت دەست بکەوێ .
بۆ هەڵبژاردنی لینوکسیش ئێستا حەزم چوەتە سەر دێبیان ، لەبەرئەوەی ئەتوانم ڕابێم لەگەڵی کە باوکی ئوبونتوە . وە ئەوەیم پێ خۆشە کە ئەویش یەکێکە لەو دابەش کراوانەی کە کۆمپانیای لە پشتەوە نیە.

باشە ئایا ئەو خاو کارکردنە پەیوەندی بە ڕومێزەکەوە نیە ؟ تۆ بڵێی ڕومێزی KDE یان هەر یەکێکی تریان خێراتر نەبێت لە ڕومێزی GNOME ؟ کەس لێرە بێجگە لە GNOME زانیاری هەیە لەسەر ڕومێزەکانی تر هەیە ؟

کێشەکانت چارە بکە لە جیـاتی سیستەم گۆڕین، چونکە هەموو سیستەمێکی ڕوومێز لە دابەشکردنەکان یەکن.

کاک شوان چە وشانێک دەخەیتە سەر سیستەمەکەت ٣٢ یان ٦٤....؟ئایا دەرایڤە کانت بە تەواوی دامەزڕاون....پارتیشێنەکانت تەواوەن...زۆر هۆکار هەس کە ئەو ڕاوێستانی کۆمپیوترەکەت شڕۆفە بکات.لەگەڵ ڕای کاک سیام..گەرکمە گەر کاتەکەم بێت فێرکاری کامەند دابنم بزانم خۆدا ریم ئەدات....سەر کەوتوو بن.

زۆرسوپاس دەستان خۆش .وابزانم پێشبینیەكەم ڕاست دەرچو بۆ ڕوومێزەكان ئێستا دێبیان ٧.٧ لەگەڵ KDE بەكار ئەهێنم ، نازانم چۆن وەسفی كەم ، ئێستا مەكينە تۆربۆيە . بژین

کاک پێشەوا، فۆرماتت نەکردایە. بەڵام دەتوانی لە ئوبونتو هەمووی بزانیت کێ زۆرترین بیرگە RAM بەکاردەبات و چی و چی...هتد بە لێدانی top.

کاتێکی خۆش

زۆر دەست خۆش کاک سیا . ڕاهاتوم لەسەر فۆڕمات و نا جێگیری . بەردەوام حەزم لە تاقی کردنەوەیە . بەڵام بە دوای جێگری تەواو ئەگەڕێم لە لینیکس دا .
خەریکە بڕیاری ئەوە بەم بگەڕێمەوە ئوبونتو بە ڵام بە KDE . کاتێکی خۆش بۆ هەموتان

بڕۆ xubuntu داگرە

جێگیری تەواو لای خۆتە، ئەگەر بەردەوام تاقیکردنەوە و وەشاندنی نێوانەکان بەکاربهێنیت. ئەوە هەر حاڵت دەبێت. حەزت بە جێگری تەواوە، برۆ بۆ Gentoo, Archlinux, Debian stable, FreeBSD