شۆڕشی ئایتی لە ٢٠١٥
لەگەڵ هاتنی هەموو ساڵێکی نوێدا، تەکنەلۆجیای زانیاری کۆمەڵێک گۆڕانکاری گرنگ و پێشکەوتنی نوێ بەخۆیەوە دەبینێت کەدەبێتە مایەی ئاسنکاری بۆ ژیانی ئاسایی ڕۆژانە، جگە لە دەستکەوتێکی دارایی باش و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەلی کار بۆ ئەو کەسانەی لەم بوارەدا کاردەکەن.
یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا، پێشەکەوتن و گۆڕانی گرنگ ئەنجام دەدەن، کۆمپانیای (Intel) ه.
[img]https://encrypted-tbn1.gstatic.com/images?q=tbn:ANd9GcSEypO05mRVmcI-lUFtDgMN3dYGCuqcLxR06y1zlZhJI-QrknIo[/img]
[b]پڕکەرەوەی بێ تەل (wireless charging)[/b]
بەپێی پلانی ئینتەل لەمساڵدا جۆرە لاپتۆپێک بەرهەمدەهێنرێن کە هیج جۆرە کابڵێکی نابێت و پێوسیتی بە پڕکەرەوە (شاحینە) نابێت، بەڵکو لەڕێگەی تکنەلۆجیای بێ تەلەوە پڕدەکرێتەوە، ئیتر چیتر پێوسیتمان بەوە نامێنێت کە پرکەرەوەیەکی قورس لەگەڵ خۆماندا هەڵگرین، چونکە لەزۆربەی کۆمپانیا و وێستگەکانی گواستنەوەو فڕۆکەخانەو هوتێل و قاوەخانە و شوینەگشتییەکان ئەم پڕکەرەوە بێتەلە بەردەست دەبێت.
ئەم تەکنەلۆجیایەی ئینتەل ناوی (Rezence ) و بەیارمەتی ئامێریکی مەگناتیسی هەڵدەسێت بە پڕکردنەوەی یەکەکان.
[img]http://admin.cw.no/sites/default/files/intel-traadloest.jpg[/img]
[b]مپنیتۆری بێ تەل (شاشەی بێ تەل)[/b]
مۆنیتۆری بێ تەل یەکیکە لەپرۆژەکانی تری ئینتەل، جگە لەوەی چیتر پێوسیتمان بە کابڵێ پڕکەرەوە نابیت، بەڵام لە مۆنیتۆرە نوێیەکانەدا کابڵە گرانبەهاکانی HDMI [b]لەگۆڕەدەنرێن.[/b]
[b]جۆرە مۆنیتۆرێکی دەرەکی بی تەل بەرهەمدێن کە چیتر پێوستیان بە کابڵێ HDMI وە پۆرتی پیشانگەری نابیت، ئەم مۆنیتۆرانە زۆر چالاک دەبن و هەر کاتێک لەمەودای خۆیدا لاپتۆپیک بدۆزێتەوە بەخێرایی پەیوەندەی پێوەگرێدەدات و بەشێوەی بێ تەل دەیگوازێتەوە.[/b]
[b] تایبەتمەندی سەرەکی ئەم تەکنەلۆجیایە، ئەوەیە کەدەتوانرێت لە پۆلەکان یاخود لە کۆمپانیاکاندا مۆنیتۆری لاپتۆپیک بگوزارێتەوە بۆ چەند مۆنیتۆرێکی تر لەیەک کاتتدا.[/b]
[b]وەشانی نوێی بێتەل [/b]WiGig (وایەرلێس گیگابیت) هۆکاری سەرەکی پێشخستنی ئەم جۆرە مۆنیتۆرانەن، چونکە بەیارمەتی [b]WiGig[/b] دەتوانرێت فیلم و ڤیدیۆی فۆرماتی 4K بگوازرێتەوە بۆ ئەم مۆینتۆرانە بەبێ بچڕان.
جێگەی ئاماژەپێکردنە چاوەڕواندەکرێت لەئاییندەدا تەکنەلۆجیای [b]WiGig[/b] کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری تەلەفزیۆن و کۆمپیوتەریش بگرێتەوە کە ئەمەش گۆڕانکاریەکی گرنگ دەبێت لەبواری خێرایی هێڵەکانی ئینتەرنێت.
[img]http://admin.cw.no/sites/default/files/hp_sprout.jpg[/img]
[b]ڕوومێزی داهێنەرانە (creative desktop)[/b]
[b]لە ئێستادا ئەم کۆمپیوتەرانەنە خواستێکی وایان لەسەر نییە، بەڵام بەپێی پلانەکانی ئینتەل، ئەم کۆمپیوتەرانە دەبنە وێستگەیەکی گرنگ و کامیرای 3D جێگەی 2D دەگرێتەوە و دەتوانین بە جۆرایتی 3D گفتوگۆی ڤیدیۆیی ئەنجامبدەین لە پرۆگرامی چاتی سکاپیدا و هەروەها پرینتەری 3D گۆڕانکاریەکی تری گرنگ دەبێت لەم بوارەدا.[/b]
[img]http://admin.cw.no/sites/default/files/lenovo.jpg[/img]
[b][/b]سانسۆری بایۆمەتری (Biometric sensor)
کۆمپانیای ئەپڵ ئەم تکنەلۆجیایەی خستۆتەبەردەست، هەنوکە خزمەتگوزاری Apple-pay لە ئەمریکا ،ئاسنکاریەکی باشی لەبواری پێدان و پاراستندا کردووە، چونکە بەکارهێنەران چیتر پێوستیان بە نووسینی کۆدی بانکەکانیان یا تێپەڕوشە نییە لەکاتی کڕینی شتومەک، ئینتەل بەنیازە هەمان تەکنەلجۆییا بەشێوەیەکی فروانتر بگوازێتەوە بۆ کۆمپیوتەرەکانی ویندۆز.
لەکۆتاییدا هیوادارم ساڵی ٢٠١٥ ببێتە ساڵی ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیان وەکو ئەو مرۆڤانە بیربکەینەوە کورد وتەنی ، شەو و رۆژیان ناوەتەسەریەک بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاو ئاسانکاری لەژیانی ڕۆژانەی خەڵک.
[b]
[/b]
[b]
[/b]
[b]
[/b]
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون