Cenral kurdish - كوردی ناوەڕاست یان ناوەند
پێشنیارێكم هەیە...
وەک ئەزانین وردە وردە زمانی كوردی كرمانجی خواروو كە بە ئەلفبێی ئارامی دەنووسن خۆی ئەخزێنێتە نێو بوارەكانی تەكنەلۆژیا دیارە خۆشبەختانە چەند هەوڵێک دراوە بەس هێشتا لەئاستی تموحی ئێمەدا نین چونكە بێ شک زمانی كوردی بەتایبەتی ئەم شێوەزارەی خۆمان كەمتر چۆتە نێو بواری تەكنەلۆژیاوە لەچاو وڵاتاننی تر كە تازە بەرەو پێشكەوتن و گەشەسەندن دەڕۆن، بێ گومان ئەم شێوازەش ئەبێت ناوێكی هەبێت بناسرێتەوە وەک هەموو وڵاتان هەیانە، هەریەكە و بەناوی وڵاتەكەی خۆیەوەیە، بەس ئەوەی من دەەمەوێت قسەی لەسەر بكەم لەسەر ناوی زمانی كوردییە لەناو بوارە تەكنەلۆژیایەكاندا دیارە ئێستا لە زۆربەی شوێنەكان (Central Kurdish)یان داناوە بۆ زمانی كوردی كرمانجە خواروو (یاخود ناوەند) بەس بەڕای من ئەوە شتێكی زۆر ناخۆشە چونكە كاتێک تۆ بەدوای زمانی كوردی دەگەڕێیت دەبێت لە ڕیزی پیتی C بگەڕێت بەدوای زمانی كوردی بەس من پێشنیار دەكەم كە بكرێت بە (Kurdish (Central واتە كوردیش لە سەرەتا و سێنتڕاڵیش لە دوایی و لەناو كەوانەیەک بێت وە ئەمەش هیچ لە ماناكەی تێک نایات بە كوردی (كوردی ناوەڕاست یان ناوەند) یاخود ئەشتوانرێت وەک ئینگلیزییەكە كوردییەكەشی بنوسرێت: كوردی (ناوەڕاست).
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون
ئەوەی بەڕێزت دەیڵێی هەڵەیە ، تۆ دەڵێی بیکەن بە Kurdish Central ئەگەر ئەمە بە کوردی بنووسین دەبتە ناوەندنی کوردی یان ناوەڕاستی کوردی چوونکە ئینگلیزی لەدوواوە دەکرێتە کوردی بۆیە کوردی ناوەڕاست هەمیشە دەبێت بنووسرێت Central kurdish ، ئەم ناوە ئەوەندە کێشە نییە کێشە نەبوونی پڕۆژە و بەکۆتا نەگەیاندنییەتی!! بگەڕێ لە پڕۆژەکانی کوردئایتیگرووپ بەشی زۆرییان تەواو نەکراوە یان هەر ماڵپەڕێکی دی کوردی -- ویکیپیدیای سۆرانی هەیە ئەویش کەس ناچی دەستەکی لێبدات! بەرحال....
دەکرێت بکرێتە سۆرانی ئەمەیان لەوەی تۆ باشترە ، هچییان (سۆرانی + کورمانجی) هیچییان نوێنەری زمانی کوردی نین هیوادارم بکرێتە دوو زمان تاکوو ئەو کێشانە نەمێنن! لە هیندستان پونجابی و گوجاراتی هەیە کە کلتوور و زمانییان جییایە بەڵام هێشتا زمانی هیندی ماوە و هیندایەتییان ماوە