(نۆتۆ Noto) خێزانەفۆنتی گووگڵ بۆ هەموو زمانەکانی دنیا
گووگڵ لەژێر ناونیشانی "(نۆتۆ Noto) خێزانەفۆنتی گووگڵ بۆ هەموو زمانەکانی دنیا" کۆمەڵێ فۆنتی جۆربەجۆری بڵاو کردووەتەوە کە هەموو زمانەکانی دنیای پێ دەنووسرێتەوە، بۆ نموونە زمانی کوردی. ئەم فۆنتانەی کە پاڵپشتیی کوردیی سۆرانی و کۆمەڵێ زمانی تریش دەکەن بریتین لەمانە:
Noto Kufi Arabic
Noto Naskh Arabic
یەکێک باشییەکانی ئەم فۆنتانە ئەوەیە کە ئەگەر ماڵپەڕێک بەوانە بنووسرێتەوە لە مۆبایلی (Galaxy)شدا بەجوانی دەخوێنرێتەوە و نووسینەکان بەتێکچووی دەرناکەون.
بۆ داگرتن و زانیاریی زیاتر چاو لەو بەستەرەی خوارەوە بکەن:
- کارەکان :
- بڕۆ ژوورەوە بۆ نووسینی بۆچوون